گرفتی خووگریی به لاپه‌ڕه و سایته سێکسییه‌کانی ئینته‌رنێته‌وه
نووسینی: عه‌بدولرحمن موسته‌فا
وه‌رگێڕانی له عه‌ره‌بییه‌وه: derun.org
ژماره و ئاماره‌کان ئه‌وه نیشان ده‌ده‌ن که سایته رووت وسێکسییهکان له ئینته‌رنێتدا بره‌ویان بردۆته‌وه و خه‌ڵکی له هه‌موو جێگایه‌کی جیهاندا سه‌ردانیان ده‌که‌ن و هه‌ندێک له‌و کاسانه‌ش تووشی خووگریی (ادمان) بوونه، لێره‌دا هه‌وڵده‌ده‌ین چاوێک به ئاستی ئه‌م دیارده‌یه‌دا بخشێنین و چۆن بتوانین نه‌بین به دیلی خووگری ئه‌و جۆره سایتانه. به‌ڵام پێشه‌کی با ته‌ماشایه‌کی هه‌ندێک له‌و ژماره و ئامارانه بکه‌ین بۆ ئه‌وه‌ی رووناکی بخه‌ینه سه‌ر باسه‌که.
- ئایا ده‌زانی به سه‌ردانی هه‌ر سایتێکی رووت له ئینته‌رنێتدا به‌شداری له پته‌و کردنی پیشهزازییهک ده‌کرێت که قه‌واره‌که‌ی نزیکه‌ی 57 ملیار دۆلاری ئه‌مه‌ریکییه، ئه‌و پیشهزازییهش به پاڵپشتی ئه‌و گه‌نجانه‌وه پشت ئه‌ستووره که به‌ده‌نگ ئه‌و کاڵایه‌وه ده‌چن که ده‌خرێته‌ڕوو ؟
- ئایا ده‌زانی، له هه‌ر چرکه‌یه‌کدا 89 دۆلاری ئه‌مه‌ریکی له‌م پیشهزازییهدا خه‌رج ده‌کرێت ؟
- ئایا ده‌زانی، راده‌ی سایته رووته‌کان له تۆڕی ئینته‌رنێتدا 12% ی تێکڕای سایته‌کانی جیهان ده‌گرێته‌وه و 89% ی ئه‌و سایتانه ئهمهریکیین ؟
- ئایا ده‌زانی مانگانه 72 ملیون که‌س سه‌ردانی ئه‌و سایتانه ده‌که‌ن ؟
- ئایا رۆژانه چوار ئیمایلی رووتت له‌سه‌ر ئیمایل ئادرێسهکهت پێناگات؟ ئه‌وه‌ش حاڵی زۆربه‌ی ئه‌وکه‌سانه‌یه که ئینته‌رنێت به‌کار ده‌هێنن ؟
ئه‌م ژماره و ئامارانه زۆر قه‌به‌ن، به‌ڵام ئه‌گه‌ر به ئاکامهکانیاندا بچینه‌وه، ده‌بینین ژماره‌ی ئه‌و که‌سانه‌ش زۆرن که له بوواره جیاجیاکانی ئنیتهرنێتدا چالاکن و به‌شداری له به‌هێزکردنی ئه‌و پیشهزاییه ناکه‌ن و ریکلامی بۆ ناکه‌ن، به‌وه‌ی که به هیچ شێوه‌یه‌ک سه‌ردانی ئه‌و سایتانه ناکه‌ن.
به‌ڵام ئه‌وه‌ی، سه‌ردانی ئه‌و سایتانه ده‌کات، ده‌بێت به‌خۆیدا بچیته‌وه و بزانێت که ئایا گه‌یشتۆته خووگریی یان نا، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش ده‌بێت وڵامی ئه‌م پرسیارانه بداته‌وه:
1. ئایا کاره‌که‌م یا خوێندنه‌که‌م به‌هۆی سه‌ردانی ئه‌و سایتانه، کاری تێکراوه؟
2. ئایا هه‌فتانه چه‌ند کاتژمێر له به‌دواچوونی ئه‌و سایتانه له کۆی گشتی ئه‌و کاتانه‌ی که ئینته‌رنێتیان تێدا ده‌که‌م به‌سه‌رده‌به‌م ؟
3. ئایا ژیانی خێزاندارێتیم، یا ژیانی ژن و مێردایه‌تیم به‌شێوه‌یه‌کی خراپ کاری تێکراوه ؟
بۆ ئه‌وی به‌ره‌نگاری ئه‌م گوێره خووگرییه ببینه‌وه چه‌ند رێگایه‌کمان له‌به‌رده‌مه:
- له کاتی ئینته‌رنێت کردن تا بۆت ده‌رکرێت با خه‌ڵکت له ده‌ور بێت و چاویان له شاشه‌ی مۆنیتۆره‌که‌ت بێت.
- پێداچوونه‌وه‌ی ئه‌و کارانه‌ی که مرۆڤ رۆژانه له‌سه‌ر ئینته‌رنێت ده‌یانکات، چ بۆ فێربوون بێت یا بۆ خۆشی، هه‌وڵ بدرێت کار و چالاکی به‌سوود بکرێت و به‌شداری له‌و کارانه بکرێت که سوودی بۆ خه‌ڵکی هه‌یه.
- هه‌وڵبدرێت چالاکی تر بکرێت دوور له کۆمپیوته‌ر، وه‌کوو وه‌رزش و خۆێندنه‌وه و فێربوون هه‌روه‌ها په‌یداکردنی هاوڕێی نوێی.
- له کاتی تووڕه‌یی و سغڵهتیدا یا به‌بێ ئامانج نه‌چیته سه‌ر ئینته‌رنێت.
- بیر له ئاکامه خراپه‌کانی چوونه سه‌ر ئه‌و سایتانه بکه‌ره‌وه.
- به‌کارهێنانی ته‌کنیک بۆ رێگاگرتن له چوونه سه‌ر ئه‌و سایتانه وه‌کوو هه‌ندێک به‌رنامه که ئه‌و سایتانه ده‌گرن، هه‌ڵبه‌ته چاکتر وایه، به‌بێ ئه‌و که‌ره‌ستانه مرۆڤ خۆی نه‌چێته سه‌ریان به‌تایبه‌تی ئه‌گه‌ر ئه‌و مرۆڤه ته‌مه‌نی هه‌بوو.

باری به‌شى دهروونىـ نه‌خۆشخانه‌ی هه‌ولێر
نووسینی: دیار مه‌لا گچكه
په‌رستیاری كارامه له به‌شی ده‌روونی له
نه‌خۆشخانه‌ی هه‌ولێر
گومانى تێدانیه به‌شى ده‌روونى، سه‌رباری بوونی هه‌ندێک تایبه‌تمه‌ندی، هه‌روه‌كو به‌شه‌كانی تر‌ى نه‌خۆشخانه گرنگه. ئه‌گه‌ر به گشتی به‌راوردێک بكه‌ین، هیچ جیاوازیك به‌دى ناكه‌ین له نێوان به‌شه‌كانى نه‌خۆشخانه، جگه له‌وه‌ی له هه‌ر یه‌ك له‌و به‌شانه به که‌رسته و شێوازی جیا چاره‌سه‌رى نه‌خۆش ده‌كرێ.
دیاره كۆمه‌ڵێک فاكته‌ر و كه‌م و كوڕى و ئاریشه له بوارى كارگێڕى و زانستى و په‌یوه‌ست به نه‌خۆش بوونه‌ته هۆى سیستى و لاوازى و فه‌رامۆش كردنى به‌شى ده‌روونى و بایه‌خ نه‌دان به تووشبوان به نه‌خۆشیه ده‌روونییه‌كان. لاى هه‌موومان ئاشكرایه میکانیزمی کارکردن و چاره‌سه‌ركردنى نه‌خۆش و خزمه‌ت كردنى له سیسته‌مى تازه‌ى وڵاتانى پێشكه‌وتووى ئه‌وروپا و ئه‌مریكا له سه‌ر بناغه‌ى کاری به‌کۆمه‌ڵ(ستاف)ه. دیاره هیچ لایه‌نێک له نێو ستافى یه‌كه‌ى ده‌روونى ناتوانێت به‌بێ ئه‌وانى تر خزمه‌ت و چاره‌سه‌رى نه‌خۆشه ده‌روونیه‌كان بكات. واته ئه‌گه‌ر به‌م پرینسیبه بڕِوانیه شێوازی کارکردنی به‌شى ده‌روونى ده‌بێ کارمه‌ندانی(پزیشكى ده‌روونی، په‌رستیارى ده‌روونى، توێژه‌ره‌وه‌ى كۆمهلاَیهتى و ده‌روونناس) وه‌ك یه‌ک تیم به هه‌ماهه‌نگى له گه‌ڵ یه‌كتر کاربکه‌ن. به‌بێ ئه‌مه ناتوانی خزمه‌ت و چاره‌سه‌رى تووشبوان به نه‌خۆشى ده‌روونى بكه‌یت.
له‌به‌ر ئه‌م هۆیانه‌ش ئه‌وانه‌ى له بوارى نه‌خۆشیه ده‌روونیه‌كان كارده‌كه‌ن ناتوانن رِۆڵى خۆیان له بواره‌كانى پیشه‌ى خۆیان به گشی و به تایبه‌تى له هۆشیاریی ته‌ندروستی کۆمه‌ڵگا سه‌باره‌ت به نه‌خۆشیه ده‌روونیه‌كان ببینن. تا ئه‌وساته‌ى ئێستاش(نه گۆڤار، نه به‌رنامه‌یه‌كى ته‌له‌فزیۆنى و نه رِادیۆیهك) نیه تایبه‌ت بێت به هۆشیاركردنه‌وه یا رێنمایى کردنى كۆمه‌ڵگا له باره‌ی نه‌خۆشیه ده‌روونیه‌كان. هه‌روه‌ها تاكو ئێستا به هیچ شێوه‌یه‌ك هه‌ماهه‌نگیه‌ك یاخود پیشنیارێك نیه بۆ پته‌و کردنی په‌یوه‌ندی له نێوان پزیشكانى ده‌روونى یاخود وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى له گه‌ڵ وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده. ئه‌مه زۆر گرنگه به تایبه‌تی به په‌یوه‌ست به خوێندنگاكانى كوردستان له هه‌موو قۆناغه‌كانى كه پێویستیان به(توێژینه‌وه) هه‌یه, له كاتێكدا خوێندكارانی کوردستان چه‌ندین گرفت و كێشه‌ى ده‌روونى و کۆمه‌ڵایه‌تیان هه‌یه كه كاری نێگه‌تیڤی به سه‌ر وانه‌كانیان هه‌یه و ده‌بێته هۆى دواكهتنى خوێندكار له خوێندنگا. ده‌ره‌نجامی ئه‌مانه و سه‌رباریش ده‌بینین تێڕوانینى كۆمه‌ڵگاى ئێمه جۆره بێ ئاگایی و ناهۆشیاری له بووارى نه‌خۆشیه ده‌روونیه‌كان لێ به‌دى ده‌كرێت. كه‌سانێک كه بیانه‌وێ سه‌ردانى پزیشكى ده‌روونی بكه‌ن كۆمه‌ڵگا به چاوێكى نزم سه‌یریان ده‌كات و به (شێتى) داده‌نێن. یان زۆرن ئه‌و كه‌سانه‌ى كه تووشى نه‌خۆشى ده‌روونى بوونه و به (ترس و شه‌رمه‌وه) سه‌ردانى پزیشك ده‌که‌ن. هه‌ر له ئه‌نجامى ئه‌م (ترس و شه‌رمه‌وه) بارى ده‌روونى ئه‌و مرۆڤه ئاڵۆزتر و روو له خراپى ده‌چێ، ناچار له زۆر باردا سه‌ردانى شاره‌كانى تر‌ى كوردستان ده‌كه‌ن بۆ چاره‌سه‌ركردنى نه‌خۆشیه‌كه‌یان . دیاره ئه‌م جۆره كه‌سانه به هۆى قسه و ره‌فتار و وته ناشیرینه‌كانى كۆمه‌ڵگا سه‌فه‌رى شاره‌كانى تر‌ى كوردستان و هه‌نده‌ران ده‌كه‌ن.
دیاره لاى هه‌موومان ئاشكرایه هه‌موو كه‌سێك و كه‌سایه‌تیه‌ك ته‌نانه‌ت له نێو هه‌موو چین و توێژێک ئه‌وانه‌ى خاوه‌ن بڕِوانامه و رِۆشنبیرن ئاماده‌باشیان به توشبوون به نه‌خۆشیه ده‌روونیه‌كان تێدایه. بۆیه هه‌روه‌كو له سه‌ره‌تاوه ئاماژه‌م پێكرد به پله‌ى یه‌كه‌م پزیشكى ده‌روون رِۆڵى خۆیان نه‌بینیوه له پێشچوونى پرۆسه‌ى هۆشیار کردنه‌وه‌ی كۆمه‌ڵگا. وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى به تایبه‌تى رِاگهیاندى ئه‌م وه‌زاره‌ته زۆر كه‌مته‌رخه‌مه له بووارى رِاگهیاندن به تایبه‌تى له بووارى هۆشیار كردنه‌وه‌ى كۆمه‌ڵگا و رِێنمایى كردنیان به تووش نه‌بوونیان به نه‌خۆشیه ده‌روونیه‌كان و ره‌خساندنی بووار و ئاسانکاری بۆ هه‌ر که‌سێک هه‌ست بكات كه بارى ده‌روونی ئاڵۆزه به‌بێ ترس و شه‌رم سه‌ردانى پزیشكى ده‌روونی بكات.
ئه‌گه‌ر به شێوه‌یه‌کی گشتی بڕِوانینه كه‌م و كوڕِى به‌شى ده‌روونى و ئه‌و فاكته‌رانه‌ى كه بوونه‌ته هۆى ئاست نزمى زانستى ده‌روون و كارگێرى و راگه‌یاندن. ده‌كرێت بیكه‌ین به چه‌ند خاڵێكه‌وه.
1. نه‌بوونى توێژهروهى كۆمه‌ڵایه‌تى و سایكولوجست: به‌داخه‌وه رێژه‌یه‌كى زۆر له توشبووان به نه‌خۆشى ده‌روونى پێویستیان به (توێژهروهى كۆمه‌ڵایه‌تیه) بۆ هه‌ردوو ره‌گه‌ز، هه‌یه، چونكه چاره‌سه‌ری كۆمه‌ڵایه‌تى له زۆر باردا پاڵپشت و به رێژه‌ی شێوه‌کانی تری چاره‌سه‌ری گرینگه. زۆر نه‌خۆشیش هه‌ن پێویستیان به(چاره‌سه‌رى ده‌روونى)یه، ئه‌مه‌ش گرفتێكى گه‌وره‌ی ئه‌م به‌شه‌یه كه تاكو ئێستا چاره‌ى نه‌كراوه. هه‌ریه‌ک له‌مانه‌ش به جیا تایبه‌ته به خودى ده‌رچووانى كۆلێژى ئاداب له به‌شى كۆمه‌ڵناسی و ده‌روونزانی. له وڵاتانى ده‌ره‌وه زۆر له‌پاڵ ده‌رمان بایه‌خ به چاره‌سه‌رى ده‌روونى و کۆمه‌ڵایه‌تی و شێوه‌کانی تری چاره‌سه‌رکردن ده‌ده‌ن، وه‌ک چاره‌سه‌رکردن به رووناکی، مۆسیقا، خه‌وزڕاندن، کاری هونه‌ری، کارپێکردن، ... هتد.
2. به‌پێى رِاپۆرتهكانى رێكخراوه‌کانی ته‌ندروستى جیهانی رِێژهى مردن و نهساغیى له‌و وڵاتانه‌ى كه پهرستیاریى تیایدا پێشكه‌وتووه ئێجگار كه‌متره له و وڵاتانه‌ى كه پهرستیاریى تیادا پشت گوێ خراوه. نه‌بوونى كه‌سایه‌تى (په‌رستار) بۆ هه‌ردوو ره‌گه‌ز (نێر و مێ) بۆشایییهكى به‌رچاوى هه‌یه له به‌شى ده‌روونى به تایبه‌تى بۆ رهگهزئ مێ. ساڵانه ده‌یان خوێندكار و قوتابى له زانكۆى په‌رستارى و په‌یمانگاكانى كوردستان بڕِوانامه وه‌رده‌گرن به‌ڵام كه‌س ئاماده‌نیه له به‌شى ده‌روونى دامه‌زرێت. هۆیه‌كه‌ش ئه‌وه‌یه که تێروانینیان بۆ به‌شى ده‌روونى تێروانینێکى هه‌ڵه‌یه. هۆكارێكى تر ده‌گه‌رێته‌وه بۆ باری كارگێرى. پهرستیارهکانى ئه‌م به‌شه هیچ پێشینه‌یه‌کی ئه‌کادیمی یا زانستی‌یان له بوارى ده‌روونناسی و ده‌روونسازی و شارهزایییهکیشیان له باره‌ی نه‌خۆشییه ده‌روونیه‌کانه‌وه نییه. هۆكه‌شى ده‌گه‌رێته‌وه بۆ نه‌بوونى خول یا به‌شی تایبه‌ت له په‌یمانگا و كۆلێژه‌كان بۆ پێگه‌یاندنی په‌رستارى ده‌روونى. بۆیه ناكرێت به‌و پهرستیارانهی که له به‌شى ده‌روونى خزمه‌ت ده‌كه‌ن بڵێین (په‌رستارى ده‌روونى). هه‌روه‌ها گرفتێكى تر‌ى ئه‌م به‌شه نه‌بوونی پاڵپشتی و هاندانه بۆ خۆپێگه‌یاندن و هۆشیارکردنه‌وه.
3. حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان به تایبه‌تى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى زۆر كه‌م ته‌رخه‌م بووه بۆ دابین كردنى پێداویستی چاره‌سه‌رى تازه وه‌ك (حه‌ب و ده‌رمان). له‌وه‌ته‌ى ئه‌م به‌شه كراوه‌ته‌وه هه‌روه‌كو خۆیه‌تى، هیچ گۆڕِانكاریهكى لێ به‌دى ناكرێ. له بیرمان نه‌چێ كۆمه‌ڵێک خێزان هه‌ن له‌م شاره هه‌موو ئه‌ندامه‌كانى ئه‌و خێزانه به شێوه‌یه‌کی بۆماوه‌یی نه‌خۆشى ده‌روونیان هه‌یه، به زۆریش درێژخایه‌نن. مانگانه ته‌نها دوو جار ده‌توانن ده‌رمان له به‌شى رِاوێژكارى ده‌روونى وه‌رگرن. ئه‌و چاره‌سه‌ریانه كه‌م و كوڕِى زۆر تێدایه یاخۆد هه‌ر بێ چاره‌سه‌رییه، یان ئه‌گه‌ر هه‌شبێ ته‌نها به‌شى یه‌ك هه‌فته‌یه. نه‌خۆش ئه‌و چاره‌سه‌ریانه‌ى كه وه‌ریان ده‌گرێ هه‌مان چاره‌سه‌رى ساڵانی هه‌شتاكانه. رێژه‌ى ده‌رمانه‌کان له پێنج شه‌ش جۆر بۆ هه‌موو جۆره نه‌خۆشیه‌كان وه‌ك (شیزۆفرینیا، خه‌مۆکی، هیستریا و مانیا) تێناپه‌ڕێت. زۆر جاریش له نه‌خۆشخانه ده‌ست ناکه‌وێت. بۆیه نه‌خۆش ناچاره بۆ خۆى له ده‌ره‌وه بیانکڕێت. هه‌ندێ جاریش له به‌ر بێده‌رامه‌تی، نه‌خۆش واز له به‌كارهێنانی ده‌هێنێت. یان ده‌بینین زۆر جار له بازاڕه‌كانى ده‌ره‌وه‌ش ئه‌و ده‌رمانانه نیه. یان ئه‌گه‌ر هه‌شبێ گران به‌هایه. بۆیه له ئه‌نجامى نه‌بوونى ده‌رمان سه‌ر له‌نوێ نه‌خۆشیه‌كه‌یان هه‌ڵده‌داته‌وه. زۆربه‌ى ئه‌و حه‌بانه‌ى لێره به كاردههێنرێ له وڵاتانى ده‌ره‌وه ئه‌و جۆره حه‌بانه كه‌م باوی ماوه. چونكه جۆرى حه‌بى تازه و باشتر هه‌یه. ئه‌و چاره‌سه‌ریانه كه له بازاڕى ده‌ره‌وه هه‌یه حكومه‌تى هه‌رێم، به تایبه‌تى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى زۆر كه‌مته‌رخه‌مه بۆ دابین كردنى یاخود كڕِینى.
4. یه‌كێك له‌و فاكته‌رانه‌ی كه ده‌بێته هۆى ئارامى و پاڵپشت بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌ى ده‌روونى مۆسقایه. مۆسیقا دامركانهوهى هه‌ستى مرۆڤه له كاتى هه‌ڵچوون و ئاڵۆزبوونى ده‌روونى، مرۆڤ به گشتى و نه‌خۆش به تایبه‌تى رِۆژانه پێویسته گوێ رِاگرى مۆسیقا بێت, به ئاوازى خۆش و به جۆش مرۆڤ له ناخیدا هه‌ست به حه‌سانه‌وه‌ى ده‌روونی ده‌كات. به داخه‌وه ئه‌م چاره‌سه‌ریه له به‌شى ده‌روونى بایه‌خى پێ نادرێ به‌ڵكو له بنهرتهوه هه‌ر بوونى نیه.
5. نه‌بوونى به دواداچوون: له پاش ده‌رچوونى نه‌خۆش له به‌شى ده‌روونى. نه‌بوونى (تیمێكى) تایبه‌ت بۆ هاوكارى كردنى نه‌خۆش و به‌دواداچوونى. یه‌کێک له گرفته‌کانی نه‌خۆشى ده‌روونی له‌وه‌دایه، پاش ده‌رچوونى له نه‌خۆشخانه په‌یوه‌ندى به ستافى یه‌كه‌ى ده‌روونى نامینێ. ئه‌مه‌ش زۆر جار ده‌بێته هۆى ناڕێكى شێوازى وه‌رگرتنى ده‌رمان و فه‌رامۆش كردنى رِێنمایییهكانى پزیشك و پهستیار. ئه‌م تیمه له پاش ده‌رچوونى نه‌خۆش له یه‌كه‌ى ده‌روونى ده‌بێ هاوكارى نه‌خۆشه‌که بکه‌ن له هه‌موو بووارێكهوه. هه‌ر بۆیه ده‌بینین زۆربه‌ى نه‌خۆشه‌كانى لاى خۆمان نه‌خۆشییه‌كه‌یان سه‌ر له نوێ هه‌ڵده‌داته‌وه و پاش ماوه‌یه‌کی تر دهگهرِێنهوه بۆ به‌شى ده‌روونى.
* * له وڵاتانى پێشكه‌وتوو له به‌شى ده‌روونى ده‌یان تیم و ستاف هه‌یه بۆ هاوكارى كردنى نه‌خۆش و چاره‌سه‌ركرنیان له هه‌موو بواره‌كانى ده‌روونی، كۆمه‌ڵایه‌تى وئابووری.
به كارهێنانى E.C.T : دوو شێوازی چاره‌سه‌ری نه‌خۆش به کاره‌با ده‌كرێ:
- unipolar واته یه‌ک جه‌مسه‌ر، له لای رِاستى سه‌رى ده‌درێ.
- bipolar واته دوو جه‌مسه‌ر که له هه‌مان کاتدا له راست و چه‌پی سه‌ر ده‌درێ. ئه‌و شێوازه‌ى ئێمه له به‌شى ده‌روونى به كارى ده‌هێنین (بای پۆلار)ه واته دوو جه‌مسه‌ره. به‌زۆری له ده تاكو بیست رِۆژ (10 – 20) نه‌خۆش تووشى له‌بیرچوونه‌وه ده‌كات، جگه له (سه‌ر ئێشان) و (پشت ئێشان). ئه‌م شێوازه‌ی چاره‌سه‌رییه به كاره‌با ئه‌مڕۆ له دونیایدا زۆر به که‌می به‌كار ده‌هێنرێت. له هه‌موو به‌شه‌كانى ده‌روونى دنیا ئه‌و نه‌خۆشانه‌ى پێویستیان به كاره‌با بێت به‌ر له‌وه و له هه‌مان کاتیش‌دا ئه‌م پشكنینانه‌ى بۆ ده‌کرێت (هێڵكارى دڵ، هێڵکاری مێشک، چاودێری پاڵه‌په‌ستۆى خوێن، هه‌ناسه‌دان، لێدانى دڵ، به‌تاڵ كردنى میز له نیو میزڵدان، دڵنیابوون له‌وه‌ى نه‌خۆش نانى نه‌خواردبێت، له هه‌مووی گرنكتر ده‌بێ نه‌خۆش له رێگاى پسپۆرى سڕِكردن بێهۆش و چاوهدێریِ بكرێ). كه‌چى له به‌شى ده‌روونى ئه‌م شتانه‌ى كه پێویسته بكرێ ناكرێ و فه‌رامۆش كراوه.
** شوێنى به‌شى ده‌روونى شوێنێکی گونجاو و شیاو نیه. نه‌خۆش ئه‌و كاتانه‌ى كه هه‌ست ده‌كات بێزاره یاخود پێویستى به گۆرِینى شوێن هه‌یه، باخچه‌یه‌ك نیه له‌م به‌شه بۆ خۆى له نێوی دا‌نیشێت و هه‌وایه‌كى پاك هه‌ڵمژى, بۆیه هه‌ر له ژوورهكهى خۆی له نیو چوار دیوار وه‌ک له زیندان بێت وایه، باڵه‌خانه‌ی به‌شی ده‌روونی زۆر بچووكه و ژوور و هۆڵهكانیش هیچى تیا نیه، هه‌موو جۆره نه‌خۆشییه‌كان تێکه‌ڵاون و له ژوور و هۆڵه‌كان نه‌خۆشه‌كان به یه‌كه‌وه‌ن. وه‌ك نه‌خۆشى (خه‌مۆکی، شیزۆفرینیا، مانیا، هیستریا). پێم وایه شێوازێكى زانستى نیه و كاریگه‌رى خراپى هه‌یه بۆ سه‌ر هه‌ندێ نه‌خۆشى تر. بۆ نموونه: هه‌ندێ نه‌خۆشمان هه‌یه بارى ده‌روونى یاخود نه‌خۆشیه‌كه‌ى سووك و ئاسانه و چاره‌سه‌ریشی جیایه، هه‌ر له هه‌مان هۆڵ نه‌خۆشمان هه‌یه نه‌خۆشیه‌كه‌ى قورسه و له دژى به‌رامبه‌ره‌كه‌ى تووندوتیژى به كار ده‌هێنێ.
زانست و سیسته‌می هاوچه‌رخانه بۆ رووبه‌ڕوو بوونه‌وه و چاره‌سه‌رکردنی نه‌خۆشیه ده‌روونییه‌کان هه‌نگاوی گه‌وره‌ی ناوه. له وڵاتان یه‌که‌ی ده‌روونی نه‌ک هه‌ر به‌شێک نییه له نه‌خۆشخانه گشتییه‌کان، به‌ڵکو له‌پاڵ بوونی نه‌خۆشخانه‌ی تایبه‌ت به هه‌ر جۆره نه‌خۆشییه‌کی ده‌روونی، هه‌ر قۆناغێکی نه‌خۆشی ده‌روونی نه‌خۆشخانه و یه‌که‌ی تایبه‌تی هه‌یه. وه‌ک نه‌خۆشخانه‌ی فریاکه‌وتنی ده‌روونی، یه‌که‌ی داخراو، یه‌که‌ی کراوه، یه‌که‌ی ده‌روونی ـ دادوه‌ری، نه‌خۆشخانه‌ی چاره‌سه‌ری ده‌روونی، و ... هتد.
خه‌سڵه‌ته‌کانی که‌سایه‌تی شیعه
ئاماده‌کردنی : سۆران
به‌بێ گه‌ڕانه‌وه بۆکاره‌ساتی که‌ربه‌لا ( که‌تێیدا حسین و به‌شێک له نه‌وه‌کانی ( ئال البیت تێدا کوژران ) ناکرێ لایه‌نه ده‌روونییه‌کانی لایه‌نگرانی مه‌زهه‌بی شیعه تێبگه‌ین . هه‌رچه‌نده مێژوویی شیعه گه‌رایی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ڕۆژانی ئیمامی عه‌لی . به‌ڵام ڕووداویی که‌ربه‌لا بۆ خۆی له ساته مه‌زنه‌کانی چڕبوونه‌وه‌و به ڕه‌مزیه‌ت بوون و ئیحادان و کارلێکردنه . هاتنه ده‌ره‌وه‌یی حسین له مه‌که و ڕووکردنه عێراق . سه‌رباریی ئه‌وه‌یی له روویی سه‌ربازیییه‌وه له به‌رامبه‌ر هێزێکی وه‌ک یه‌زد ڕووبهڕووبۆوه . به‌ڵام بۆ ئه‌و مانادارێتی په‌یامه‌که‌یی و حهقداریییهتی بوو . بۆ مێژویی ئیسلام ئه‌مه ساته . ساتی به‌رهه‌مهێنانی به‌ها و مانایی جیاوازبوو . ئه‌م رووداوه هاوکات ئاوێته‌یه به پشتێکردنی خه‌ڵکی کوفه و وازهێنانیانه له حسین به جۆرێ له به‌رامبه‌ر دوژمنێکی به هێز و له بیاباندا . سه‌رباریی برسێتی و تینۆێتی . حسین و هاوه‌ڵاکانی ده‌کوژن و سه‌ری حسین له جه‌سته‌یی جیاده‌که‌نه‌وه ، ئه‌م رووداوه ڕستێ شوێنه‌واری له ویژدانی شیعه‌دا جێده‌هێڵێ که دیاریترینیان :
1 ــ هه‌ست کردنێکی تونده به تاوان له هه‌مبه‌ر حسین . چونکه له‌و باوهڕادان که ئه‌وان نه به‌ته‌نگیه‌وه هاتن و به ته‌نها دووچاریی ئه‌و چاره‌نووسه خۆێناویییه هات . به‌بێ ئه‌وه‌یی پشت و په‌نایه‌کی له به‌رامبه‌ر ئه‌و دوژمنهیدا هه‌بێت.
2ــ هه‌ستکردنێکی به‌رده‌وام به خهفهتدارییهتی . سیما و ڕوویی شیعه‌کان . سیمایه‌کی خهفهتداریی و ماته‌مه .
له‌مباره‌یه‌وه ئیمام عه‌لی کوڕی حسین ( زین العابدین ) ده‌ڵێ : یه‌عقوب چاوه‌کانی سپی داهات بۆ یوسف و نه‌یده‌زانی که مردووه . چۆن ده‌کرێ ماته‌مینی ده‌یه‌ها که‌س له ئه‌هلی به‌یت له‌دڵم ده‌رچن که له‌یه‌ک ڕۆژدا قه‌تل و عام ده‌کرێن . ئه‌م ماتهمیه له جلوبه‌رگ , به‌به‌رده‌وامی ڕه‌ش و ڕه‌نگه متهکانه . یان موزیک و هه‌ڵسوکه‌وت ، ته‌نانه‌ت سیمایی ڕیش هێشتنه‌وه و هتد به‌ده‌رده‌که‌وێت.
3 ــ هه‌ستکردنێکی قووڵ به زۆرلێکراویی و ئازارچه‌شتن و غه‌درلێکراویی له به‌رامبه‌ر ئه‌وه‌یی ڕوویداو درووستبوونی گیانی تۆڵه سه‌ندنه‌وه له به‌رامبه‌ر بکه‌ران و هاوکارییکهرانی ئه‌م تاوانه .
4 ــ ترس له به‌رامبه‌ر و گومان کردن لێی ، به‌وه‌یی ده‌کرێ له هه‌ر ساتێک له ساته‌کان بیێته ناهه‌قی که‌رێک . بۆیه شیعه‌کان له‌م باره‌یه‌وه په‌یڕه‌ویی پرینسیبی ( التهقیه ــ خۆپاراستن ) ده‌که‌ن و بۆته سیمایه‌کی سه‌ره‌کی ڕه‌فتاریی شیعه‌کان .
5 ــ دابڕان و سنووربه‌ندیی له‌گه‌ڵ مه‌زهه‌ب و گروپه‌کانی تر . له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌یی شیعه‌گه‌رایی له زۆربه‌ی پرینسیب و شهعائرهکانیاندا هاوشێوه‌یی مه‌زهه‌به‌کانی دیکه‌ن . به‌ڵام ده‌بینین له روویی کۆمه‌ڵێ بڕوایی و لایه‌نی ویژدانیهیهوه دابڕوان . ئه‌م جیاوازیی یه و بوونی کۆمه‌ڵێ ده‌لاقه‌یی مێژوویی و سیاسی و خۆێندنهوهیی جیاواز بۆ ئیسلام . زۆربه‌یی هه‌وڵه دووباره‌کراوه‌کان بۆیه‌کتر نزیک بوونه‌وه ، دهرهنجامهکهیی شکست بووه . له پشت ئه‌مه‌وه به‌به‌رده‌وامیی فاکته‌ر ده‌روونیه‌کان ،ڕۆڵی کارایان بووه . وه‌ک به‌دگومانی و پرینسیبی خۆپاراستن و هه‌لۆێستی دهروونیهیانهیی شیعه‌کان به‌رامبه‌ر هه‌ندێ له که‌سایه‌تییه گرنگه‌کانی ئیسلام ( ئه‌بوبکر و عومه‌ر و عوسمان و ته‌نانه‌ت عایشهیی خێزانی پیغه‌مبه‌ر ) . که‌م که‌س هه‌یه له ناو بیریارانی شیعه‌دا ئه‌م ناوانه له منداڵاکانیان بنێن .
6 ــ دامه‌زراندنی ده‌سه‌ڵات و قه‌ڵه‌مڕه‌ویی وه‌ک کاردانه‌وه‌یه‌ک له‌هه‌مبه‌ر هه‌ست کردن به ڕووتاندنه‌وه و چه‌وساندنه‌وه و زۆرلێکراویی و له په‌راوێزنان . بۆ پارزگاریکردن له خود له به‌رامبه‌ر هه‌موو هه‌ڕه‌شه‌یه‌کی دوور ( ئه‌مریکا ) یان نزیک ( هاوپه‌یمانی سونه‌گه‌رایی و به‌تایبه‌ت ریتمی وه‌هابی ) . ئێرانی ئه‌مڕۆکه له ڕاچڵه‌کانی ئه‌م هه‌سته‌دایه له به‌هره‌مه‌ندبوونی چه‌کی ئه‌تۆمی و توندکردنهوهیی ڕایه‌ڵه‌یی شیعه‌گه‌رایی له عێراق و لوبنان و وڵاتانی که‌نداو .
7 ــ مه‌زن کردن تا ڕاده‌یی به‌پیرۆز گرتن . له به‌رامبه‌ر هه‌ستکردنێکی قووڵ به تاوانباریی له به‌رامبه‌ر حسین له‌لایه‌ک و سهرسورمانیان به‌رامبه‌ر به ئازایه‌تی و خۆڕاگریی و گیانی قوربانیدانی .. ئه‌م دژئاوهریییه به‌هه‌مان شێوه‌ش له لایی مه‌سیح هه‌یه .کاتێک له خاچدانی و ئازاره‌کانی ده‌بێته هه‌ستکردنێکی گه‌وره به تاوان . چونکه دواجار ئازاره‌کانی مه‌سیح سه‌رچاوه‌یی پاکبوونهوهیی مه‌سیحیه‌کانه . ئه‌م وێنایه له که‌لتووریی شیعه‌گه‌راییدا و له ژێر گاریگه‌ریی گرێی هه‌ست کردن به‌تاوان وایکردووه پێگه‌و مانایی حسین بێسنووربێت و ڕه‌ها بێت به جۆرێ بۆته جه‌مسه‌رگیریه‌کی ویژدانی که گه‌لێ له سه‌حابه و هاوه‌ڵاکانی دیکه‌یی ئیسلام ناکه‌نه پایه و گرنگی حیسین .
8 ــ کۆمه‌ڵگایی باوکسالاریی . له قوڵایی هۆشمه‌ندیی شیعه‌دا . هه‌ستی ده‌ستبه‌ردان له حسین و کۆمه‌ک نه‌کردنی به به‌رده‌وام له هۆشمه‌ندیی شیعه‌دا ئاماده‌یه . وه‌ک کاردانه‌وه‌یه‌ک له به‌رامبه‌ر ئه‌م گرێیه . ئیمامه‌کانی شیعه رێز و پایه‌یه‌کی مه‌زن و پیرۆزییان له لایی په‌یڕه‌وکه‌رانی ئه‌م مه‌زهه‌به هه‌یه ، و به مه‌عصوم ( که سێک که به هیچ شێوه‌یه‌ک هه‌ڵه نه‌کات ) داده‌نرێن و قابلی هیچ لێپرسینه‌وه و پرسیارکردنێک نیین . ته‌نانه‌ت دیدهگایی شیعه‌گه‌رایی له‌گه‌ڵ کۆتایی هاتنی ئیمامه مهعصومهکان ( دوا ئیمام حه‌سه‌ن عه‌سکه‌ری ) له چاوهڕوانیهیهکی بێوادهیی مه‌هدیی کوڕیدان که بهباوهڕیان دیار نه‌ماوه‌و و له سات و زه‌مانێکی دیکه‌دا به‌ده‌رده‌که‌وێته‌وه . و پێشهوایهتینان ده‌کاته‌وه . له میانه‌یی ئه‌م وون بوون و سه‌رله‌نۆێ پهیدابوونهوهیی مه‌هدی ، ته‌واویی باوه‌ڕیان ده‌به‌خشنه جێگریی مه‌هدیی ( ئێستا ئیمام خامهنهئییه ) .
ئه‌م باوکسلاریی و گۆیڕایهڵییه له به‌رامبه‌ر ئیمام بۆ خۆیی جگه لهڕهنگدانهوهیی پێویست بوون به نموونهیهکیی باڵا له‌سه‌ر ئاستی ده‌روونی ، به هه‌مانجۆر وابه‌سته‌یی هه‌ستی که‌مایه‌تیه‌که له به‌رامبه‌ر زۆرینه‌یه‌ک که له په‌یوه‌ندیکی دوودڵی ، ترس و دژایه‌تی و نابڕواییدایه ، لێره‌وه ئیمام ، دڵنیایی و توندکردنهوهیه ڕایه‌ڵه‌کانی یه‌کانگیریی و تۆکمهبوونه . ئه‌م لایه‌نه تاڕاده‌یه‌ک وه‌ک هه‌موو گرووپ به‌ندیه‌کانی تر هه‌روه‌ک د. عبدالمنعم الحنفی ئاماژه‌یی بۆ ده‌کات ، هه‌ڵگریی توخمه‌کانی ماشۆسیزمه ، به‌وه‌یی خۆتهسلیمکردنه به ئیمامێک که مه‌عصومه ، گۆێڕایهڵبوونه له به‌رده‌م پایه‌یه‌کی نێرینه‌یی ئیلاهیدا .
9 ــ ته‌کفیر .. شیعه‌کان له زۆربه‌یی ڕه‌فتار و تقوسهکانیاندا پاپه‌ندیی بڕێنسیبی خود ته‌کفیرکردن ، له ئاکامی ئه‌و هه‌سته خۆبهتاوانزانهیی له مه‌رگی حسینه‌وه سه‌رچاوه‌ده‌گرێ . ئه‌مه به ئاشکرا له عاشورا و یادیی کوژرانی حسیندا به‌رچاوده‌که‌وێت. ئه‌و لێدان و ئه‌شکه‌نجه جه‌سته‌یی و ده‌روونییه‌ی شیعه‌کان به‌ڕێوه‌ده‌به‌ن ، هه‌وکات هه‌ستێکیان لهلادرووست ده‌کات که هه‌ستکردنه به ڕه‌زامه‌ندبوون . پشووبه‌خش وخۆشی و ئاسوده‌گی . دیاره ئه‌م خود ئه‌شکه‌نجه‌دانه شێوازێکی سه‌ره‌تایی مرۆڤه بۆ پاکبوونه‌وه له تاوان یان گوناه کردن . لێدان سزایه له به‌رامبه‌رکردنی تاوان یان هه‌ڵه و هتد..
بڵاوبوونه‌وه‌ی نه‌خۆشی ئایدز به‌ره‌و خراپی ده‌ڕوات
له راپۆرتێکی پرۆگرامی وڵاته یه‌کگرتووه‌کان بۆ نه‌هێشتنی نه‌خۆشی ئایدز، هاتووه که وڵاته ئه‌فریقییه‌کانی بیابانی باشوور هێشتا به‌ده‌ست ئه‌و نه‌خۆشیه‌وه ده‌ناڵێنن و ژماره‌ی ئه‌و کاسانه‌ی که به‌هۆی ئه‌و نه‌خۆشییه‌وه له ئه‌فریقا مردوون سێ له‌سه‌ر چواری رێژه‌ی مردووانی جیهانیان له ساڵی 2006 ،پێکهێنا، جگه له‌وه‌ش دوو له‌سه‌ر سێی هه‌ڵگرانی ئه‌و ڤایرۆسه کوشنده‌یه له ئه‌فریقا ده‌ژین. به‌رنامه‌ی وڵاته یه‌کگرتووه‌کان بۆ به‌ره‌نگاری بوونه‌وه له‌گاڵ ئایدز ده‌ڵێت نزیکه‌ی 39.5 ملیۆن مرۆڤ تووشی ڤایرۆسی نه‌خۆشی ئایدز بوونه.
له سه‌رجم وڵاتانی جیهان ژماره‌ی ئه‌و که‌سانه‌ی که هه‌ڵگری ئه‌و ڤایرۆسه‌ن زیادی کردووه، به‌ڵام ژماره‌ی تووشبووان له وڵاتانی ئاسیای رۆژهه‌ڵات و ئاسیای ناوه‌ند و ئه‌وڕوپای رۆژهه‌ڵات گه‌یشتۆته لوتکه‌ی. جگه له‌وه‌ی هه‌ندێک له‌و وڵاتانه‌ی که رێژه‌ی ئه‌و نه‌خۆشییه‌ی تێدا که‌م بوو یا وه‌ستابوو، تووشبوون به‌و ڤایرۆسه دیسانه‌وه سه‌ری هه‌ڵداوه‌ته‌وه.
هه‌روه‌ها راپۆرته‌که، که بۆ لێکۆڵینه‌وه له‌و ده‌رده، له‌سه‌ر ئاستی جیهان ئاماده‌کرا، ده‌ڵێت، ته‌نها ئه‌مساڵ نزیکه‌ی 4.3 ملیۆن که‌س تازه تووش بوونه، له‌وانه‌ش 2.8 ملیۆنی له ئه‌فه‌ریقای بیابانی باشوورن.
40% ی نه‌خۆشه‌کان ته‌مه‌نیان له‌نێوان 15 تا 24 ساڵه. له‌ساڵی 2006 نزیکه‌ی 2.9 ملیۆن که‌س به هۆی به‌خۆشییه‌کانی ئایدز ژیانی له‌ده‌ستداوه. له راپۆرته‌که‌دا باسی ئه‌وه‌ش ده‌کات که ئه‌و نه‌خۆشییه لانی زۆر به هه‌ڵس و که‌وتی جاحێڵانهوه و ئه‌و هۆکارانه‌وه گرێدراوه که له‌ژیانیاندا په‌یڕه‌وی ده‌که‌ن.
ژنان له خه‌ته‌ردان
له ئه‌وروپای رۆژهه‌ڵات و ئاسیای ناوه‌ند تووشبوون به‌و نه‌خۆشییه به براوردکردنی ساڵی 2004 له‌گه‌ڵ 2006 ، به‌ڕاده‌ی 70% به‌رزبۆته‌وه ( له 160 ه‌وه بووه به 270 حاڵه‌ت).
له باشووری رۆژهه‌ڵاتی ئاسیا له ساڵی 2004 تا 2006 به ڕاده‌ی 15% به‌رزبۆته‌وه.
هۆی ئه‌و به‌رزبوونه‌وه‌ش ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ هه‌ڵسوکه‌وتی ئه‌و که‌سانه‌ی که به ده‌رزی ماده هۆشبه‌ره‌کان به‌کار ده‌هێنن و هه‌روه‌ها کاره سێکسییه‌کانیان به بێ خۆ پاراستن ئه‌نجام ده‌ده‌ن، جگه له‌وانه‌ش ئه‌و کارانه‌ی له نێو پیاوان خۆیاندا ده‌یکه‌ن. راپۆرته‌که ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌کات که ژنان له هه‌موو کاتێک زیاتر ئه‌و نه‌خۆشییه هه‌ڕه‌شه‌یان لێده‌کات. له ئه‌فریقا 14 ژن به‌رامبه‌ر 10 پیاو تووش بوونه. هه‌روه‌ها به‌رنامه‌که ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌کات که له وڵاتی مۆزه‌نبیق و باشووری ئه‌فه‌ریقا ئه‌و نه‌خۆشییه به‌شێوه‌یه‌کی رووله‌زیاد په‌ره‌ی سه‌ندووه، وڵاتی زمبابوی ته‌نها وڵاتی ئه‌فریقییه که تێدا راده‌ی نه‌خۆشییه‌که نزم بۆته‌وه.
به‌رێوه‌به‌ری گشتی پرۆگرامی قه‌ڵاچۆی کردنی ئایدز جه‌خت له‌سه‌ر پێداویستی به‌رده‌وام بوونی ئه‌و هه‌وڵ و کۆششانه‌ی کرد بۆ قڵاچۆکردنی ئه‌و نه‌خۆشییه به جۆرێک که ئه‌و هه‌وڵانه هه‌موو چین و تۆێژه‌کانی کۆمه‌ڵ بگرێته‌وه، هه‌روه‌ها گوتی
"پێویسته هه‌موو توانا‌مان، هاوکات له‌گه‌ڵ په‌ره‌سه‌ندنی پرۆگرامه‌کانی چاره‌سه‌رکردن، بخه‌ینه کاره‌وه بۆ به‌ره‌نگار بوونه‌وه له‌گه‌ڵ ئه‌و نه‌خۆشییه "
به‌رز بوونه‌وه‌ی راده‌ی تووشبوون له چین
له وڵاتی چین رێژه‌ی تووشبوون به‌و نه‌خۆشییه به‌رزبۆته‌وه و گه‌یشتۆته 30% ی ئه‌و حاڵه‌تانه‌ی که ئاشکرا کراون. به گوته‌ی به‌رپرسه چینییه‌کان ئه‌مساڵ پتر له 180 هه‌زار حاڵه‌ت تۆمار کراوه، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی که بۆچوونه‌کان به پتر له 600 هه‌زار که‌س ده‌یخه‌مڵێنن. ده‌سه‌ڵاتداران له‌وێ ده‌ڵێن، هۆی ئه‌و به‌رزبوونه‌وه‌یه ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌وی که زۆربه‌ی تووشبووه‌کانی ئه‌مساڵ تۆمار کراون، له‌هه‌مان کاتیش ئاماژه‌ی بۆ مه‌ترسی بڵاوبوونه‌وه‌ی ئهخۆشییهکه له نێو هه‌موو توێژه‌کانی خه‌ڵک کرد. هه‌روه‌ها وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی ئاماژه‌ی به‌وه‌ش کرد که ئه‌مساڵ پتر له 183 هه‌زار و 733 حاڵه‌ت تۆمارکراوه له کاتێکداکه ساڵی پار 144 هه‌زار و 89 حاڵه‌ت بوون. هۆکاری ئه‌و زیاد بوونه‌ش، وه‌زاره‌تی ناوبراو، له 37% ی ده‌گه‌ڕێنێته‌وه بۆ به‌کارهێنانی ماده هۆشبه‌ره‌کان و له 28% ی بۆ خۆنه‌پاراستن له کاتی سێکسدا.
وه‌رگێڕانی له عه‌ره‌بییه‌وه
ك، گ
سه‌رچاوه:
BBCArabic.com

پرسی ماده سڕکه‌ره‌کان
نووسینی:
کامه‌ران عیزه‌ت
وه‌ک ده‌رکه‌وته‌یه‌کی نۆێی کۆمه‌ڵایه‌تی و دیارده‌یه‌کی ده‌روونیش ، ماده سرکه‌ره‌کان ناوه‌ناوه ده‌بێته سه‌ردێڕیی هه‌واڵه‌کانی کوردستان . ئه‌مه یه‌که‌م جاره له پاش هه‌ڕه‌شه سیاسی و ئابوورییه‌کان . تاکه‌کانی کۆمه‌ڵگا رووبه‌ڕووی ترسناکییه‌کی ده‌روونی و کۆمه‌ڵایه‌تی نۆی ببنه‌وه . ئه‌ویش هه‌ڕه‌شه‌ی ماده سڕکه‌ره‌کانه.
به‌داخه‌وه ئه‌م ده‌رکه‌وته نۆێیه ، که دیارده‌یه‌کی جیهانیه ، تاوه‌کو ئێستا نه‌بۆته ته‌وه‌ره‌یه‌کی چه‌ندوچوون و ته‌نها وه‌ک به‌شێک له تاوان و دۆسیه‌کی پۆلیس و ئاسایش مامه‌ڵه‌یی له‌گه‌ڵدا ده‌کرێت. ئه‌مه‌ش سه‌ره‌تایه‌که بۆ تێگه‌یشتنێکی هه‌ڵه و دۆزینه‌وه‌یی ڕێگا چاره‌یه‌کی دوور له زانستی . به‌وه‌یی ئه‌م دیارده سهرتاسهریییه ، که زاده‌یی کۆمه‌ڵێ فاکته‌ر و خولقاوی هه‌لومه‌رجێکه که بۆخۆی هه‌ڵگری ده‌یان دیارده و ده‌رکه‌وته‌ی نوێیه ( وه‌ک خووگریی (ادمان) ئێنترنێت و ...هتد. )
ئه‌م دیارده‌یه، به‌رئه‌نجامی ڕستێ فاکته‌ره، که هه‌ریه‌که‌یان به جۆرێ سه‌رهه‌ڵدان و ته‌نینه‌وه‌ی به گوڕ ده‌که‌ن .
کاریی بازرگانی کردن به هه‌ریه‌ک له جۆره‌کانی موخه‌ده‌راته‌وه ، سه‌رچاوه‌یه‌کی خه‌یاڵی داهاته . ئه‌م پاڵنه‌ره له کوردستاندا زه‌مینه‌یی گه‌وره‌بوونی زۆر له باره . به حوکمی پهشێوویی سنوره‌کان . ئاسانی سپی کردنه‌وه‌یی داهاتی ئه‌م بازرگانییه و دواجاریش بوونه پردیی گواستنه‌وه و هێنان و بردنی . ئه‌م بازرگانیه به‌هۆیی لاوازیی و نزمی ئاستی ڕووبهرووبوونهوهیی ( نه‌بوونی ته‌کنه‌لۆجیایی دۆزینه‌وه و پشکنین و سه‌گه تایبه‌تیه‌کان و کادری پسپۆر له ناسینه‌وه‌یی جۆره‌کانی ) واده‌کات گه‌ر هه‌نووکه کوردستان ته‌نها ترانزێت بێت . بێته بازارێکیش بۆ به‌کاربردن و کێشانی .
خاڵێکی دیکه که ئاماژه‌یه‌کی ترسناکه ، ده‌ستگیرکردنی که‌سانێکه که له‌ده‌سته و تۆێژه دیاره‌کانی کۆمه‌ڵگان . ئه‌مه بۆ خۆی زه‌نگی به‌رفراوان بوونی ئه‌م دیارده‌یه‌یه . که ده‌کرێ له داهاتوودا به‌رفراوانتربێت. به تایبه‌ت زۆربه‌یی هه‌واڵه‌کانی ده‌س به‌سه‌رداکردنی ئه‌م مادانه و لێپێچینهوهیی دهسگیرکراوهکانیش له سنوره‌کانی شاره جهنجاڵهکاندایه . هه‌رچه‌نده ئاماریی ته‌واو نه‌کراوه به‌ڵام وه‌ک دیارده‌یه‌کی کۆمه‌ڵایه‌تی و ڕاهاتنی ده‌روونی ئاشکرایه که ماده سرکهرهکانی دیکه له جۆریی ئه‌لکحول بۆته که‌لتورێکی باو و چالاکییه‌کی ئارام به‌خش . ئه‌مه‌ش ئاسانی بڵابوونهوهیی جۆره قورسه‌کانی دیکه‌یی ماده‌سڕکه‌ره‌کان ئاسانترده‌کات . به‌تایبه‌ت له‌که‌س شاردراوه نیه که چلۆنایه‌تی ئه‌م مهشروبانه له ژێرکۆنترۆڵی ته‌ندروستی و مه‌رجه‌کانی دروستکردندا نین و له بازاڕێکی ڕه‌شه‌وه ده‌نێرێته کوردستان . ئه‌م جۆره به‌رهه‌مانه ره‌وتی ئالوده‌بوون و گرفتاربوون به خواردنه‌وه‌یی زۆر خێراده‌کات . که ناچارانه ئالوده‌بوونی ماده‌کانی دیکه‌ی به‌دوادادێت.
خاڵێکی دیکه دۆزینه‌وه و تاقی کردنه‌وه‌یی ئه‌م جیهانه تهلیسماویییه ، که کۆڕه‌کانی به‌زم و تهماهیبوونی مه‌ستی پاڵنه‌ره بۆ به‌کارهێنانی .
له به‌رامبه‌ر ئه‌مه . ئه‌و چارهسهریانهیی ده‌گیرێنه‌به‌ر . چاره‌سه‌رکردنێکی سزادانه . نه‌ک مامه‌ڵه‌یه‌کی زانستیانه . که‌سی ئالوده‌بوو به‌م جۆره مادانه . لهنێوهندیی کۆمه‌ڵایه‌تیدا که‌سایه‌تیه‌کی قێزلێوهبوو وه‌رده‌گرێ و ده‌خرێته په‌رواێزه‌وه . له ڕوویی یاساییوه له‌پاڵ تاوانکارانی بکوژیی و دزیی و هتدا ده‌خرێته زیندانه‌وه و له سه‌رئاستی ته‌ندرووستی هیچ جۆره هاریکارییه‌کی گه‌ڕانه‌وه‌یی ناکرێ بۆ دۆخی به‌ر له ئالووده‌بوونی .
ئه‌مڕۆ گه‌ر کێشه‌یی ماده‌سرکه‌ره‌کان له دۆسیه‌یی ئاسیش و پۆلیسه‌وه نه‌بێته دۆسیه‌کی کۆمه‌ڵایه‌تی و ده‌روونی . ئه‌وا بێگومان ئه‌م دیارده‌یه زیاتر و زیاتر گه‌شه‌ده‌کات و ژماره‌یی قوربانیه‌کانی و تێوه‌گلانی زیاتریی ئه‌ندامانی کۆمه‌ڵگا ڕوو له هه‌ڵکشان ده‌کات .
جگه له هوشیارییدان به تاکه‌کانی کۆمه‌ڵگا . هوشیاریدانیش به ده‌زگاگانی حکومه‌ت به‌وه‌یی ئه‌م دیارده‌یه ته‌نها دۆسیه‌یی ئاسایش نییه ، به‌ڵکو دیارده‌یه‌کی تریی کۆمه‌ڵگایه و ڕزگارکردنی قوربانیه‌کان و خستنه‌وه‌سه‌ر ژیانی ته‌ندروستیان ئه‌رکی یه‌که‌مینه و که‌مکردنه‌وه‌یی هۆکاره‌کانی بڵاوبوونه‌وه‌ی .
و هاوبه‌شپێکردنی ته‌واویی کۆمه‌ڵگا ( به هه‌موو دام و ده‌زگا کانی) وه ڕێگا چاره‌یه . ده‌نا وه‌ک چۆن له‌رووسیادا ئیدمانی ڤودگا به ( نه‌خۆشی نه‌ته‌وایه‌تی ) ناسدهکرێ . له‌کوردستانیش ئالوده‌بوون به کحولیات و ماده‌کانی تر ده‌بێته ده‌ردێکی دیکه‌ی که‌سایه‌تی کورد .
بۆ بینینی لاپه‌ڕه‌کانی تر کلیکی سه‌ر ژماره‌کانی داهاتوو بکه
© Copyright www.derun.org . 2007 . All rights reserved . Email: info@derun.org