خودناسیی له ریَگهى له‌ده‌ستدانییه‌وه

(زن – Zen) مهزهبیَكه له بوداییدا،(Zen) واته رامان (التأمل) مه‌به‌ست لێی ده‌ربازبوونه له ماده و دابڕِان له ده‌وروبه‌ر و پێوه‌ندیكردن به سروشت به‌جۆریك تاكه‌كه‌سی حه‌كیم خۆی وسروشت ببن به یه‌ك شت،(Zen Buddhism) كاریگه‌رى هه‌بوو له‌سه‌ر گۆردۆن ئۆلبۆرت و سایكۆلۆجیاى سیفه‌ت، چوون ئه‌و چه‌مكانه‌ى لێ وه‌رگرت كه ته‌ركیز ده‌كه‌نه سه‌ر تاكه‌كه‌س وه‌ك – هه‌مه‌كیی - واته میتۆدێكی تاكه‌كه‌سی بۆخۆی پێڕۆكردووه ته‌ركیز ده‌كاته سه‌ر سیما تاكه كه‌سییه‌كان ومیتۆدێكی هه‌مه‌كیی تهركیزدهكاته سه‌ر یهكیهتىتاكهكهس .
گه‌له‌ك هه‌ن ناوى بودایان بیستووه، به‌ڵام كه‌میان به وردى و تێروته‌سه‌لی له‌باره‌ى (Zen Buddhism) ده‌زانن (( زن – Zen)) ئاراسته‌یه‌كه یا رێبازێكه له بوداییدا له بنه‌ماوه له چین سه‌ری هه‌ڵدا له سه‌ده‌ى شه‌شه‌م وهه‌ندێكیش بۆ خودی بودایان ده‌گه‌ڕانده‌وه، ئینجا زێتر بهربڵاوبۆوه به تایبه‌ت له ژاپۆندا تاڕاده‌یه‌ك ده‌گوترێت بۆ فامكردنى كه‌لچه‌رى ژاپۆنی هه‌رده‌بێت له (( زن - Zen)) بگه‌یت، وشه‌ى (زن)-یش وه‌ك ئاماژه‌ى پێدراوه جۆرێكه له ته‌ركیز یا رامان (التأمل) مه‌زهه‌به‌كه‌ش واته ئه‌و حاڵه‌ته زیهنی ودینیه رۆشنهیه، كه به‌هۆیه‌وه ده‌گه‌یت به بێگه‌ردى وئه‌وپه‌ڕی روونیی هزر له رێگه‌ى (زازان) یا (رۆنیشتنێكی كڕوكپی رامانئامێزانه).
جێ په‌نجه‌ى فرۆم وه‌ك بیرمه‌ند و شیكه‌ره‌وه‌ى ده‌روونى له بوواره جۆراوجۆره‌كانى زانستی ده‌روونى وكۆمه‌ڵایه‌تی ومرۆیی ئاشكرا و دیاره، ئه‌و پرۆژه‌یه‌كی فه‌لسه‌فی مه‌زنى ده‌ست پێكرد به‌ردى بناغه‌ى فه‌لسه‌فه ئینسانیهكهى داڕشت كه تیادا ئاماژه و ئاگادارى مرۆگه‌لی كرده‌وه لهمهرِ مه‌ترسیه‌كانى كۆمه‌ڵگه‌ى پیشه‌سازى كه ده‌بێته هۆى به‌كاربردنێكی كوێرانه و هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ى به‌ها ئه‌خلاقی وكۆمهڵایهتییه هه‌ره گرنگه‌كانى ژیانی كۆمه‌ڵگا وه‌ك هاریكاری، هاوكاری، برایه‌تى، لێبوورده‌یی، موحیبه‌ت، خێر‌و گرنگیدان به‌وی دیكه و ... هتد .
هه‌ر كار و به‌رهه‌مێكی فرۆم بایه‌خ و گرنگى تایبه‌تى خۆی هه‌یه و هه‌ریه‌كێكیان زێده زانیاری له رووى ده‌روونشیكاری كه‌سایه‌تی مرۆیی به تایبه‌تى و مه‌عریفه‌ى مرۆیی به‌گشتی دهخاتهڕِوو، باشترین نموونه‌ش، به‌رهه‌م وكتێبهكانیهتی له‌وانه : (لهمهرِ ده‌روونشیكاری وئایین و...)، (زمانى له‌یاد كرا‌و : خه‌ون وخورافه و ئوستوره)، (نامه‌ى فرۆید)، (راكردن له ئازادی) و چه‌پكێك به‌رهه‌مى دانسقه‌ى دیكه .
یهكیَك له‌و كتێبانه‌ى به‌م دواییه بڵاوكرایه‌وه كتێبێكی گرنگ بوو بۆ تێگه‌یشتن له مه‌زهه‌بی (زن -Zen ) و په‌یوه‌ندی به ده‌روونشیكاری و ره‌وشی مرۆیی، واته په‌نجه‌ره‌یه‌كی دیكه روووه‌و ناخ و ده‌روونى ئاده‌میزاد، گه‌ڕانه‌وه بۆ نێو خودی خۆت، رامان له‌گه‌ڵ خودی خۆت به‌ته‌نیا، ناوى ئه‌و كتیَبهش به عه‌ره‌بیه‌كه‌ى (بوذیه الزن والتحلیل النفسي)-یه، كه هه‌ریه‌ك له (ئه‌ریك فرۆم، د.ت.سوزۆكى، ریچارد دى مارتینۆ) به‌شێكی نووسیوه‌ته‌وه (محمود منقذ هاشمي) وه‌ریگێڕاوه، به‌ڵام هه‌مان ناونیشانى كتێبه‌كه، كه هه‌مان ناونیشانى تۆژینهوهكهى فرۆمه و وه‌ك بڵێی به ته‌نیا بڵاوكرابێته‌وه، وهرگێڕهكهشی (ثائر دیب) له باره‌ى تۆژینه‌وه‌كه ئاماژه‌ى به‌و سه‌رچاوه‌یه كردووه ErichFromm,psychoanaiysis and Buddhism,London,Unwin,1986)) كه ئه‌و لێكۆڵینه‌وه‌یه‌ى لێ وه‌رگرتووه، ره‌نگه به‌ته‌نیا بۆخۆی كتێبێك بێت .
ئه‌و كتیَبه زاده‌ى كۆنفرانسێكی زانستییه، كه به هه‌مان ناونیشان وله ساڵی 1975 به‌سترا، ئه‌و كتێبه له سێ به‌ش پێكدێت : به‌شی یه‌كه‌میان، تۆژه‌رى ژاپۆنى سوزۆكى نووسیویه‌تیه‌وه، هه‌رئه‌ویش بوو ئه‌و مهزههبهى به ئۆروپییهكان ناساند، ناونیشانهكهیشی بریتیه له (موحازه‌رات له‌باره‌ى Zen Buddhism) ئه‌و به‌شه‌ش ده‌روازه‌یه‌كى له‌بار و گرنگه بۆ نزیكبوونه‌وه له‌و مه‌زهه‌به، تیایه چه‌مكى نه‌ست وچهمكى خود له (Zen Buddhism) روون ده‌كاته‌وه هه‌روه‌ها چه‌مكى (الكوان) وشه‌كه به عه‌ره‌بی واته ( الوثیقه العامة) سوزۆكى ئاماژه به‌وه ده‌کات که (( Zen - له‌گه‌وهه‌ردا هونه‌رى بینینى ته‌بیعه‌تى كهینونهیهتى له‌لایه‌ن مرۆوه، كه په‌نجه نوما بۆ ریَگایهك له كۆیلایه‌تى بۆ ئازادی ده‌كات... ده‌كرێ بڵێین -Zen- هه‌موو وزهئهمارتهكراوهكان به شێوه‌یه‌كی سروشتى ده‌رباز و ئازاد ده‌كات له نێو ناخی هه‌ر یه‌كێك له ئێمه‌دا، كه له‌بارى ئاسایی‌دا گلدراو و شێوێنراون، ئه‌و كه‌ناڵه پێویسته‌ى جم و جووڵیان نییه...به‌مه‌ش مه‌به‌ستی – Zen - ئه‌وه‌یه رزگارمان بكات له شێتی یا بێتوانایی ولێكهوتهیی ، سه‌باره‌ت به‌ئازادیش رێگا خۆشكردنى بوواره له‌به‌رده‌م هه‌ر پاڵنه‌رێكی خولقیَنهر و خێر، كه له ئه‌سڵا له‌دڵ ودهروونمانا ئاخنراوه، بهجۆریَك ئازادانه ببزوێ، ئێمه به شێوه‌یه‌كی گشتی له ئاست ئه‌و هه‌قیقه‌ته نابیناین، هه‌قیقه‌تى ئه‌وه‌ى گشت توانا پێویسته‌كانمان لا هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ى به‌خته‌وه‌رمان بكه‌ن، یه‌كدیمان خۆش بوێ )) هه‌روه‌ها ئه‌و روونى ده‌كاته‌وه و ده‌ڵێت ( زن – واته له ده‌ستدانى خود له پێناوى گه‌یشتن پێی ) نزیك بوونه‌وه لیَی واته یه‌كسه‌ر رۆچوونه نێو خودی ئه‌و شته و بینینی له ناخ و ناواخنهوه، بۆ ئه‌وه‌ى گوڵ بناسیت، ده‌بێت ببی به گوڵ، گوڵ بیت، وه‌ك گوڵ بگه‌شێیته‌وه، له‌به‌ر خۆره‌تا و باران بارینا، كاتێكیش ئه‌مه روو ده‌دات ئه‌وه گوڵه‌كه قسه‌ت بۆ ده‌كات، به‌مه‌ش نهێنیه‌كانى و شادی و ناشادییهكانى ده‌زانیت، جا به زانین و ناسینی گوڵه‌كه خودی خۆشت ده‌ناسی، ئه‌وه‌ش واته من به له ده‌ستدانى خودی خۆم له گوڵه‌كه‌دا هه‌روه‌ك چون گوڵه‌كه ده‌ناسم و پێی ده‌زانم خۆم ده‌ناسم .
به‌شی دووه‌مى ئه‌و كتێبه، ئه‌ریك فرۆم نووسیویه‌تى تیایه تیشك ده‌خاته سه‌ر په‌یوه‌ندی ده‌روونشیكاریی به (Zen Buddhism) فرۆم لیَرهدا به‌ته‌نیا لایه‌نه ویَكچوو و نایهكچووهكان ناخاتهرِوو، بگره هۆیه‌كانى روو وهرسووڕانى ههڵویَستى خۆرئاواییه‌كانیش لهمهرِ بیری خۆرهه‌ڵاتیی، چوون فرۆم، بیروڕاى نوێ و گرنگ ده‌خاته‌ڕوو، له باره‌ى ره‌وشی ئێستاى مرۆیی وهه‌ست و نه‌ست وچهپاندن و رۆشنباریهتی، ئه‌و پێى وایه (گه‌وهه‌ری (Zen) به‌دیهێنانى ته‌واوى – (الاستنارة) ئیستیناره - (ساتورى satori) یه، كاتیَك ده‌روونشیكاری جۆرێكه له چاره‌سازى ده‌رده زیهنییهكان، ئه‌وه (Zen) رێَگایهكه بۆ ده‌رباز بوونى رۆحیی، له‌لایه‌ن دهروونشیكارانهوه(1) زێده گرنگی و بایه‌خێكی دروست به‌و رێگایه ده‌درێت، دیاره مه‌به‌ست لێی گه‌یشتنه به كهینونهى هه‌ق، هونه‌رى خود بینی) ئه‌وه‌ش حاڵه‌تێكی زیهنى شاز و غه‌یبوبه نییه، كه واقیعی تیا ون ببێت، ئه‌و حاَلهتهیه كه‌سه‌كه له‌یه‌ك كاتدا هاوئاهه‌نگه له‌گه‌ڵ واقیع له ده‌ره‌وه و ناوه‌وه‌ى خودی خۆیدا .
به‌ڕاى فرۆم مه‌به‌ستی (Zen) ئه‌وه‌یه مرۆ به ته‌بیعه‌ته تایبه‌ته‌كه‌ى بزانێ، هه‌وڵدانى بۆ (خودی خۆناسین)، وه‌لێ ئه‌و ناسین و زانینه (زانستی) یه نییه، كه ده‌روونناسی مۆدێرن بانگه‌شه‌ى بۆ ده‌كات (بیرۆكه‌ى بنهرِهتى له -Zen- بریتیه له ته‌ماس گرتنى مرۆ له‌گه‌ڵ كهینونهتى نێو خۆیی خۆی، به‌رێگایه‌كی ته‌واو راسته‌وخۆیانه به‌بێ په‌نا بردنه به‌ر هه‌رشتێکی ده‌ره‌كى یا زیاده).
وێڕای لێكۆڵینه‌وه‌كانى له باره‌ى (Zen Buddahism) به‌پشت به‌ستن به تۆژینهوهكانى د. سوزۆكی، فرۆم له‌و كتێبه‌دا به‌وردى و زانستیانه په‌یوه‌ندی ئه‌و رێبازه له‌گه‌ڵ ده‌روونشیكاریی دهخاتهڕِوو، هه‌رچه‌نده رێچكه‌ى ده‌روونشیكاری له‌و میتۆده جیایه، به‌ڵام له‌چه‌ند رووه‌وه به‌یه‌ك ده‌گه‌ن وه‌كو له رووى مۆراڵه‌وه، بۆ ئه‌وه‌ى ئامانجه‌كانى (Zen) بێته‌دی ده‌بێت به‌سه‌ر ته‌ماح و چاوچنۆكی و چڵێسی به‌هه‌موو جۆر و شیَوهكانییهوه زاڵببیت، ده‌روونشیكاریش هه‌مان مه‌به‌ستی هه‌یه، به‌پێی ده‌روونشیكاریی ته‌ماح و چاوچنۆكیی دیارده‌یه‌كی نهساغییه، ئه‌وكاته باوه و باڵ ده‌كێشێت، كاتیێ که مرۆ توانا ئه‌كتیڤه به‌رهه‌مهێنه‌ره‌كانى پهرهپێنهدابێت، به‌مه هه‌ردوو سیسته‌م به‌یه‌ك ئاراسته‌ى ئه‌خلاقی رێده‌كه‌ن، ره‌گه‌زێكی دیكه‌ى هاوبه‌ش پێ داگرتنه له‌سه‌ر سه‌ربه‌خۆ بوون له‌مه‌ڕ هه‌ر جۆرێک له جۆره‌كانى مه‌رجه‌عیه‌ت یا ده‌سه‌ڵات له‌وانه‌ش ئایین .
فرۆم دیسان وێڕای یه‌ك ئامانج و مه‌به‌ستی هه‌ردوو میتۆد، جه‌خت ده‌كاته سه‌ر رێچكه‌ى جوداى هه‌ر یه‌كێكیان، له‌پاشانیشدا سوود و كهلكى هه‌ریه‌كێكیان بۆفێرخوازى هه‌ر یهكیَك له‌و دوو میتۆده به باش و ئه‌كتیڤ له‌قه‌ڵه‌م ده‌دات، ده‌كرێ ده‌روونشیكاری یاریده‌ى فێرخوازى میتۆدی (Zen) بدات تاكو خۆ له مه‌ترسی ئیستینارهى ناڕاست یل قه‌ڵپ بپارێزێت، كه ته‌نیا و ته‌نیا حاڵه‌تێكی خودییانییه له‌سه‌ر دیارده‌ى هیستریایی هه‌ڵنراوه ... هتد .
دواجار فرۆم وه‌ك دهروونشیكارێكى خۆرئاوایی خۆى به‌خۆشحاڵ ده‌زانێت لهمهرِ ئه‌و به‌خششه بههادارهى خۆرهه‌ڵات به‌تایبه‌ت خودی د. سوزۆكى له‌و كاره‌ى ئه‌نجامى داوه له گوزارشت كردن له (Zen) بهرێگایهك چ شتێكی لهناوهرِۆكهكهى له‌ده‌ست نه‌داوه له‌كاتى هه‌وڵدانى بۆ ته‌رجه‌مه‌كردنى بیری خۆرهه‌ڵاتی بۆ بیری خۆرئاوایی، بهجۆریَك خۆرئاوایی ده‌كارێ بگات به فامكردنى (Zen) - به‌هه‌مان ئه‌ندازه‌ى گه‌یشتن پێی، به‌رله‌وه‌ى مه‌به‌ستی (Zen)به‌دیبێت.
تا چ راده‌یه‌ك ده‌كرێ بگه‌یت به‌و فامكردنه كاتێك (ته‌بیعه‌تى بودا له نێو ناخی ههریهكێكماندایه) و مادامه‌كینێ ئاده‌میزاد و وجود دووگوته و ده‌سته‌واژه‌ى گه‌ردوونین و جڵهوگرێتی راسته‌و خۆشى واقیع و وه‌ئاگاهاتنه‌وه و ئیستینارهش پسپۆریهتى گه‌ردوونین ؟.
دوا به‌شیش واته به‌شی سێیه‌می كتێبه‌كه به‌ناوى (ره‌وشی مرۆیی و Zen Buddahism) یه ریچارد دى مارتینۆ نووسیویه‌تی و تیدا چاو ده‌خاته سه‌ر ته‌نگ و چه‌ڵه‌مه‌ى له‌تبوونى من (الأنا) بۆ
(( زات ومهوزوع )) و ئه‌و نیگهرانیهى په‌یوه‌ست به زاڵ بوون به‌سه‌ر ئه‌و له‌تبوونه هیلاكباره و ئه‌و دژیهكییهى نایه‌ڵێت (من) به‌ته‌واوه‌تى خودیی بێت، هه‌روه‌ها نووسه‌ر تیشك ده‌خاته سه‌ر ئه‌و رێگا و چاره‌سه‌ریانه‌ى( Zen ) ده‌یخاته روو بۆ چاره‌سه‌ركردنى گرفت وته‌نگ و چه‌ڵه‌مه‌ى ئاده‌میزاد.
ههولیَر
27/7/2007
© Copyright www.derun.org . 2007 . All rights reserved . Email: info@derun.org