مه‌ترسی به‌عه‌ره‌بکردنه‌وه‌ی باشووری کورستان
شیکردنه‌وه‌ی کۆمه‌ڵایه‌تی

ئاسۆ بیاره‌یی
ئه‌گه‌ر سه‌رنجێک بده‌ینه باری نه‌ته‌وه‌یی ئه‌مڕۆی باشووری کوردستان دوای ڕوخاندنی ڕژێمی داگیرکه‌ری عێراق، ده‌بینین له جاران زیاتر کۆچکردنی نه‌ته‌وه‌ی عه‌ره‌ب بۆ ئه‌و به‌شه‌ی کوردستان به‌رده‌وامه. ئه‌مه خۆی له خۆدا زه‌نگێکی پڕ مه‌ترسیه بۆ داهاتووی پێکهاته‌ی نه‌ته‌وه‌ی کورد وه‌کو نه‌ته‌وه‌یه‌کی سه‌ربه‌خۆ و کۆمه‌ڵگه‌یه‌ی ته‌واو جیاواز له نه‌ته‌وه‌ی عه‌ره‌ب، که پێویسته به هۆشمه‌ندی کاری بۆ بکرێت.
مه‌ترسیه‌کان کۆچکردنی عه‌ره‌ب بۆ کوردستان
هاتنی هێزی کاری عه‌ره‌ب و نیشته‌جێبوونیان له باشووری کوردستان، ئه‌گه‌ر له ژێر ههربیانوێکدا بێت، گه‌وره‌ترین زیان به کۆمه‌ڵگه‌ی کوردیمان له زۆر ده‌روازه‌وه ده‌گه‌ێنێت:
· عه‌ره‌ب هێشتا خۆی به‌نه‌ته‌وه‌یه‌کی سه‌رده‌ست ده‌زانێت و هه‌میشه نه‌ته‌وه‌کانی تر به نزم سه‌یر ده‌کات.
· عه‌ره‌ب زۆربه‌ی نه‌ته‌وه ئیسلامیه‌کان به به‌شێک له ئومه‌ی گه‌وره‌ی ئیسلام ده‌زانێت و لێره‌وه زمان داب و نه‌ریتی داوکهوتوی خۆی، به زۆریش بێت ده‌سه‌پێنیت.
· عه‌ره‌ب ئه‌مڕۆ له عێراق لاوازه و به‌بیانوی نه‌بوونی ئاسایش و کار، به وپه‌ڕی زیره‌کیه‌وه ده‌خوازیت نه‌ک که‌رکوک و ناوچه‌کانی تر نه‌چنه‌وه سه‌ر باشووری کوردستان، به‌ڵکو شاره‌کانی تریش وه‌کو سلێمانی ،هه‌ولێر و دهۆک ته‌عریب بکاته‌وه.
· سه‌پاندی زمانی عه‌ره‌بی به سه‌ر زمانی دانیشتوانی کورد دا له و شوێنانه‌ی که کارده‌که‌ن.
· دروستکردنی کێشه‌گه‌لی ئابوری له شاره‌کاندا وه‌کو کێشه‌ی خان‌و، ئاو، کاره‌با، خۆێندگه، قه‌ره‌باڵغی، و ته‌ندروستی..هتد
· گرفتی کۆمه‌ڵایه‌تی، له ئاژاوه‌نانه‌وه، له‌ش فرۆشتن . چونکه پێوه‌ری کۆمه‌ڵایه‌تی نه‌ته‌وه‌ی عه‌ره‌ب زۆر له هی نه‌ته‌وه‌ی کورد جیاوازتره.
· کێشه‌کانی کار و هه‌ڕه‌شه‌کردن له سه‌ر کرێکارانی کورد و بێ‌کاری کردنیان و دابه‌زینی ئاستی بژێویان.
· کێشه‌ی چه‌وسانه‌وه‌یان له لایه‌ن سه‌رمایه‌داره کورده‌کان، چونکه ئه‌وان بۆ بژێوی خۆیان ئاماده‌ن به‌کرێیه‌کی که‌م کاربکه‌ن. ئه‌وه‌ش ده‌بێته سه‌رچاوه‌ی قوڵکردنه‌وه‌ی گیانی دژایه‌تی له گه‌ڵ کرێکاره کورده‌کاندا.
مه‌ترسیه‌کانی ته‌عریب له ڕوی زانستیه‌وه
له به‌ر ڕۆشنایی ئه‌و هۆکار و مه‌ترسیانه‌ی سه‌ره‌وه و کۆمه‌ڵێک فاکته‌ری تر، کۆچکردنی عه‌ره‌ب بۆ کوردستان، کارده‌کاته سه‌ر ده‌رون و بیرکردنه‌وه‌ی تاک و کۆمه‌ڵگه‌ی کوردی به‌شێوه‌یه‌کی نه‌گه‌تیڤ. مێژوو سه‌لماندویه‌تی که هیچ نه‌ته‌وه‌یه‌ک یان کهمهینهیهک ده‌ستبه‌رداری بوونی خۆی نابێت، که‌ئه‌وه‌ش مافێکی ڕه‌وایه. پێوه‌ر و نۆرمی جیاواز سه‌رچاوه‌ی کێشه‌ن.
کاتێک که‌سێک یان کۆمه‌ڵێک نیشتمانی خۆیان به‌جێ دێڵێن، هه‌ستی نه‌ته‌وایه‌تیان و بوونی خۆیان له گه‌ڵ ئه‌و وڵات و نه‌ته‌وه نوێیه‌دا که له‌گه‌ڵیدا ده‌ژین دیارتر ده‌بێت و خۆیان دوره‌په‌رێز ده‌گرن. سنورێک له نێوان خۆیان و ئه‌و نه‌ته‌وه‌دا دروست ده‌که‌ن. له دایک بوونی ئه‌و سنووره زۆر جار ده‌بێته هۆی دابڕان له نێوان نه‌ته‌وه‌ی نامۆ و نه‌ته‌وه‌ی دووه‌م . پێویستی ئه‌و سنووره له وه‌دایه که بوونی خۆیان و نه‌وه‌کانیان له توانه‌وه بپارێزن. ئه‌و سنووره ده‌رونیه زۆر جار کیشه‌ی ڕۆژانه و درێژخایه‌ن دروست ده‌کات.
له ڕوی ده‌روونیه‌وه، نه‌ته‌وه یان که‌مینه له دڵه‌ڕاوکێی ئه‌وه‌دایه که داب و نه‌ریتی نه‌ته‌وه‌ی دووه‌م کارنه‌کاته سه‌ر که‌سه‌کانی خۆی.
گۆمان له وهدا نییه که نه‌ته‌وه‌ی میوانداریش یان خاوه‌ن ده‌سه‌ڵات بۆ توانه‌وه‌ی ئه‌و که‌مه نه‌ته‌وه‌یه هه‌موو ووزه‌ی خۆی ده‌خاته گه‌ڕ، یان بۆ پاراستنی داب و نه‌ریته‌کانی، به پێوه‌ره کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کانی و سیسته‌می ده‌سه‌ڵاته‌کانی هه‌وڵده‌دات که مهنهتهوه ناچار و گۆشه‌گیر بکات.
له دیدی کۆمه‌ڵایه‌تیه‌وه، نه‌ته‌وه‌ی کۆچکردو بۆ وڵاتێکی دووه‌م، کۆمه‌ڵگه‌لێک کیشه‌ی ڕه‌وشتی و خێزانی بۆ ئه‌وه ووڵاته دروست ده‌کات، چونکه دیسان دوو پێوه‌ر و بیرکردنه‌وه‌ی جیایان هه‌یه له باره‌ی ژیانه‌وه.
له ئاستی مێژووییه‌وه، مانه‌وه‌ی نه‌ته‌وه‌ی کۆچکردو له وڵاتی دووه‌مدا ده‌بێته پرۆسه‌یه‌کی به‌رجه‌سته و بوونێکی نوێ له خاکی نه‌ته‌وه‌ی دووه‌مدا قوت ده‌کاته‌وه...بۆ نموونه تورکه‌کانی وڵاتی ئه‌ڵمان و عه‌ره‌به‌کانی فه‌ره‌نسا گه‌وره‌ترین کێشه‌ن به ئه‌و دوو وڵاته. یان ڕوسه‌کانی سه‌رده‌می ستالین له شووره‌وی جاراندا و عه‌ره‌به هاورده‌کانی شاری که‌رکوک و ناوچه‌کانی تری ئه‌مڕۆی کوردستان.
شیکردنه‌وه و گرێدان
کۆچکردنی عه‌ره‌ب بۆ باشووری کوردستان ، ئه‌نجامگه‌لێکی نه‌گه‌تیڤ له سه‌ر کورد وه‌کو نه‌ته‌وه به‌جێ دێڵێت:
له ڕوی ئاینیه‌وه له به‌ر ئه‌وه‌ی کورد و عه‌ره‌ب هه‌ردووکیان دوو نه‌ته‌وه‌ی موسڵمانن، ئاسانه بۆ تاکێکی عه‌ره‌ب کاربکاته سه‌ر تاکیکی کورد، له هاوسه‌رگرتن و ڕه‌فتاری مرۆیی‌دا، ساڵانێکی دیرینه که دراوسێشن. پردی ئاین نێوان عه‌ره‌ب و کورد، به‌هێزترین که‌ناڵی به‌ستنه‌وه‌یه که عه‌ره‌ب زیره‌کانه چه‌نده‌ها ساڵه کوردی به خۆیه‌وه گرێداوه و به‌ڵکو کوردستان له فه‌رهه‌نگی عه‌ره‌بیدا بوونی نیه. بوونی عه‌ره‌ب له باشووری کوردستان ده‌بێته به‌هێزکردنی ئیسلامی سیاسی و له ئاکامدا نه‌مان و له‌قکردنی ده‌سه‌ڵاتی کورد.
هاتنی عه‌ره‌ب بۆ باشووری کوردستان، واتای به‌ستنه‌وه‌ی ئابووری کورده به عه‌ره‌به‌وه و بچڕاندی چرۆی سه‌ربه‌خۆیی ئابوری کوردستانه، دژایه‌تی ڕاسته‌وه‌خۆی چینی کرێکای کورده و لاوازکردنیان. مانای زاڵبوونی سه‌رمایه‌ی عه‌ره‌به‌کانه له کوردستان.
هاتنی عه‌ره‌ب بۆ باشووری کوردستان، دژایه‌تی کردنی زمان و ڕۆشنیری کوردیه‌وه، لێ میدیای کوردی زۆر لاوازه و توانای به‌رگری نییه. منداڵان و لاوانی کوردیش یه‌که‌م توێژن که دووچاری زیانی مێژوویی ده‌بن و کهسیایهتیان ده‌که‌وێته هه‌ڵدێره‌وه.
ژنان و کچان به هه‌مان شێوه، بگره گه‌وره‌ترین زیانیان له ڕوی ماف‌دا لێده‌که‌وێت، چونکه کۆمه‌ڵگه‌ی کورد بۆچونێکی لیبراڵ و ئازادتری هه‌یه به‌راورد له گه‌ڵ عه‌ره‌ب. هه‌روه‌ها بوونی ئافره‌تی عه‌ره‌ب له کوردستان ده‌بێته هۆی نزم بوونه‌وه‌ی ڕاده‌ی هاوسه‌رگرتن(ژنهێنان و شووکردن) و بڵاوبوونه‌وه‌ی کاری نابه‌جێ و پساندنی نۆرمه پیرۆزه‌کانی کۆمه‌ڵگه‌ی کوردیمان و لاوازی خێزان و په‌ڕه‌وازه‌ی تاکی کورد و بچڕاندی شیرازه‌ی خیزان، نه‌مانی سۆز و زاڵبوونی گیانی پیاو سالاری...
نیشته‌جێبوونی عه‌ره‌ب له باشووری کوردستان، ده‌بێته هۆی لاوازکردنی ناسنامه‌ی کوردی که هێشتا له قۆناغی سه‌ره‌تاییدایه، چونکه له بری بایهخادان به‌زمان و فه‌رهه‌نگی کوردی، زمانی عه‌ره‌بی ده‌بێته به‌شێک له ژیانی ڕۆژانه‌ی دانیشتوانی شاره‌کانی کوردستان.
کوردستان له قۆناغی ده‌سپێکی پرۆسه‌ی دیموکراتیدایه، هاتنی عه‌ره‌ب ده‌بێته هۆی شێواندن یان لاوازکردنی گیانی دیموکراتی له ناو تاک و کۆمه‌ڵگه‌دا، لێ عه‌ره‌ب پێوه‌ری خۆیان هه‌یه له مه‌ڕ ئازادیه‌کان و گیانی ئاین و تایفه‌گه‌ر زاڵه به‌سه‌ریاندا.
هۆکاره‌کان
دوورنیه هێزێکی شاراوه هه‌بێت هانی عه‌ره‌ب بدات به شێوه‌یه‌کی سیسته‌ماتیک و ئاشتیانه، دژی سه‌ربه‌خۆیی کورد بێت و نه‌خشه‌ی ئایندهی هه‌بێت بۆ لێدانی کورد و شێواندی ئاسایش. ئه‌گینا عه‌ره‌ب خاوه‌نی 22 وڵاتن بۆ ناچن له‌وێ کاربکه‌ن. یان خۆ شاره‌کانی باشووری عێراق شه‌ڕیان تیانیه. له بیریش نه‌چێت که عه‌ره‌ب ئه‌مڕۆ خاوه‌نی هێزی شه‌ڕ نییه.
لاوازی یان نه‌بوونی هوشیاری سه‌رکردایه‌تی بزوتنه‌وه کورد، که کۆمه‌ڵگه‌ی کوردی له کۆمه‌ڵگه‌یه‌کی ئه‌کتیڤی به‌رهه‌مهێنه‌ره‌وه کردوه‌ته کۆمه‌ڵگه‌یه‌کی پاسیڤ و به‌رهه‌مخۆر و ته‌مه‌ڵ، هه‌رچاوه‌ڕێی موچه‌بێت. یان دووبارهکی ساردی نیوان دوو پارتییه خاوه‌ن ده‌سه‌ڵاتداره‌که‌ی نێو کابینه‌ی پێنج.
هۆکاری نه‌بوونی ئاسایش، قه‌یرانی ئابوری له شاره عه‌ره‌بیه‌کان، شه‌ڕی نێوان سننه و شیعه نه‌بوونی یاسا و پاشاگه‌ردانی، که بوه‌ته هۆی هه‌ڵهاتن و گه‌ڕان بۆ شوێنێکی ئارام که بتوانن بوونی ژیانی خۆیانی تێدا پارێزگاری بکه‌ن.
ڕێگه چاره
باشترین چاره‌سه‌ر چالاکردنه‌وه‌ی چینی کرێکاری و هێزه‌کانی تری ناو کۆمه‌ڵگه‌ی کوردیه، له توێژێکی خاوه‌ن مووچه‌ی بێ به‌رابه‌ر، بۆ توێژێکی ئه‌کتیڤ که بوونی خۆی تێدا هه‌بێت و خۆی له پرۆسه‌ی به‌رهه‌مهێناندا سه‌روه‌ربێت.
خستنه گه‌ڕی هه‌موو تواناکان بۆ هۆشیارکردنه‌وه‌ی تاک و کۆمه‌ڵگه‌ی کوردی له ڕێگه‌ی میدیاکان و یانه ڕۆشنبیریه‌کان، له مه‌ترسی هاتنی عه‌ره‌ب و پرۆسه‌ی به عه‌ره‌بکردنی نوێ و پوچه‌ڵکردنی پیلانی ئه‌و هێزانه‌ی که به‌نهێنی هاندانی کۆچکردنی عه‌ره‌ب ده‌که‌ن بۆ کوردستانی باشوور.
ده‌توانرێت سوود له کرێکاری به‌شه‌کانی تر کوردستان وه‌ربگیرێت، که سه‌ره‌رای گه‌شه‌ی ئابوری و نه‌ته‌وایه‌تی.
دارشتنی نه‌خشه‌یه‌ک بۆ به‌رزکردنه‌وه‌ی ئاستی کارامه‌یی کارکردنی کرێکارانی باشووری کوردستان که
که‌له‌به‌ر و پێویستیبوون به کرێکارانی بێگانه که‌م بکاته‌وه له ڕێگه‌ی دانانی بودجه‌یه‌کی تایبه‌ت بۆ ناردنی کرێکاران بۆ کۆرسی فێربوونی پێشه هاوچه‌رخه‌کان.
دانانی یاسای کار که جیاوازی نێوان کرێکاری بێگانه و کورد نه‌هێڵێت و به‌یه‌ك چاوی سه‌یری کرێکاران بکرێت، نه‌ک سوکایه‌تیکردن.
ناچارکردنی سه‌رمایه‌داره کورده‌کان که یاسا گشتیه‌کانی کار به شێوه‌یه‌کی ڕێک و پێک په‌یڕه‌و بکه‌ن، له ڕێگه‌ی کۆنتراتی کار و گرێبه‌ستی سه‌ندیکاکانه‌وه که ده‌سه‌ڵاتیان هه‌یه له باشووری کوردستان.
جیاوازی کردن له نێوان ئه‌و عه‌ره‌بانه‌ی که به‌ڕاستی به هۆی هۆکاری ئاسایش و بژێوی ژیان ڕوو ده‌که‌ن کوردستان، له‌گه‌ڵ ئه‌و عه‌ره‌به شۆڤینستانه‌ی که بۆ کاری تێکدان و ئاژاوه‌گه‌ری خۆیان مه‌ڵاس ده‌ده‌ن . ئه‌مه‌ش ئه‌رکی ده‌زگاکانی حکومه‌ته‌ی باشووری کوردستانه که به‌شێوه‌یه‌کی دینامیکی و به‌رده‌وام کاری بۆ بکات.
به‌ستنه‌وه‌ی ئامانجی پرۆگرامی خۆێندگاکانی باشووری کوردستان، به بنه‌مای ژێرخانه‌وه که ببێته ته‌واوکه‌ر و پاڵپشتی دواڕۆژێکی پرشنگدا بۆ بناغه‌ی کوردستانێکی سه‌ربه‌خۆ.
له سه‌ر ڕۆشنایی ئه‌م لێکۆڵینه‌وه بابه‌تییه، ئه‌رکی سه‌رشانی حکومه‌تی باشووری کوردستان و سه‌رمایه‌داره کورده‌کانه، که به گیانێکی نه‌ته‌وایه‌تیه‌وه بڕواننه قه‌یرانی کۆچکردنی کرێکاری عه‌ره‌ب بۆ کوردستان. که کار بۆ کرێکاری کورد و کارمه‌ندی خانه خۆیی په‌یدابکه‌ن، نه‌ک کرێکاری بێگانه که گیرگرفتی هه‌نووکه‌یی و مێژوویی به‌دواوه‌یه. چونکه به‌هێزبوونی ئابوری له کوردستان ده‌بێته هۆی گه‌شه‌سه‌ندنی لایه‌نه‌کانی تری ژیانی کورد وه‌کو نه‌ته‌وه.
سوید
تێبینی: له‌م سه‌رچاوه زانستیانه‌ی خوراوه‌وه سوودم وه‌رگرتووه
Giddens- Sociology
Anderson & Kasperson :Klassik och modern Samhälles
Björn Nilsson& Anna-Karin Waldemarson :Kommunikation & Samspel mellan människor

رۆشنبیری ده‌روونی
له‌نێوان پێداویستى و پشت گوێ خستندا
د. رێدار موحه‌مه‌د ئه‌مین
قوتابى بۆردى نه‌خۆشیه ده‌روونیه‌كان
له‌م چه‌رخه‌ى ته‌كنۆلۆژیا و پیَشكهوتندا، ئه‌وه‌نده‌ى مرۆڤ تێنووى پشوویه‌كى رِۆح و حه‌سانه‌وه‌ی جه‌سته‌یه، له هیچ ساتێكى تردا هه‌ستى به‌م تامه‌زرۆیه نه‌كردووه، ئه‌مه له‌لایه‌ك له به‌ر ئه‌وه‌یه، كه ته‌كنۆلۆژیا هه‌موو ژیانى مرۆڤی داگیركردووه و هیچ كهلێنیَكى بۆ رِۆح نه‌هێشتۆته‌وه، له لایه‌كى تریش به هۆى نامۆ بوونى مرۆڤه به ناخى خۆى كه‌وا هه‌وڵى نه‌داوه له ده‌روونى خۆی بگات و پێداویستیه رِۆحیهكانى تێر بكات، ئه‌م ههوڵنهدانهى مرۆڤ بۆ تێگه‌یشتن له ناخ و ده‌روون رِهنگه له‌وه سه‌رچاوه‌ى گرتبێت، كه‌وا زهن ده‌بات له هه‌موو رِوویهكى ده‌روونى و كه‌سایه‌تى له‌و پهرِى كه‌مال و ته‌واوی دایه و هه‌ر هه‌وڵێكیش له‌م بوواره ماناى كه‌م وكوڕى و ناته‌واوى ده‌گه‌یه‌نێت ! چونكه به درێژایى میَژوو ئه‌وانه‌ى گرفتى ده‌روونیان هه‌بووه به شێت و كه‌م ئه‌قل دانراون و ته‌فسیر و رِاڤهى جیاواز بۆ هه‌ڵسوكه‌وته نائاساییهكانیان كراوه وه‌ك ئه‌وه‌ى جنۆكه چۆته ناولهشیان، جادوویان لێكراوه، به‌ر نه‌فره‌تى ئاسمان كه‌وتوونه ...هتد. بۆیه‌ش جۆرێك له ترس و شه‌رم لاى مرۆڤ دروست بووه، كه به لاى مه‌سه‌له‌ى ده‌روونیدا نه‌چێت.
ولاَتانى رۆژئاوا ماوه‌یه‌كه ئه‌م ترس و شه‌رمه‌یان شكاندووه و هه‌نگاوى زۆر له‌مه زیاتر چونه‌ته پێش و نه‌خۆشى ده‌روونیش هه‌روه‌ك نه‌خۆشیه‌كى تر‌ى جه‌سته‌یى,ئاسایى ته‌ماشا ده‌كرێت، بهلاَم ئه‌وه‌ى جێگه‌ى داخه لاى ئێمه ئه‌مه گرفتێكى گه‌وره‌یه و رِوَشنبیرو سیاسه‌تمه‌دار و زانایان به‌ر له خه‌ڵكى تر سڵى لێ ده‌كه‌نه‌وه، ئه‌وان به‌ر له هه‌ر كه‌سێكى تر هه‌موو نه‌خۆشیه‌كى ده‌روونى به شێت داده‌نێن، هه‌ربۆیه‌ش دان به هیچ گرفتێك یان ئاریشهیهكى ده‌روونى دانانێن، نه‌ك هه‌ر ڕاوێژ به ده‌روونناسێك ناكه‌ن به‌ڵكو رێگه به خۆشیان ناده‌ن كتیَبێك له‌م باره‌یه‌وه بخوێننه‌وه و كه‌سێك بیانبینێ ! زۆر جاریش فال و جادوویان پێ له چاره‌سه‌رى ده‌روونى باشتره !
ئه‌م خوێندنه‌وه‌ى به‌رزترین چینى كۆمه‌ڵگه بۆ ئاریشه ده‌روونیه‌كان، نه‌ك هه‌ر گرفتى بۆ ده‌روونناسان دروستكردووه، به‌ڵكو ئه‌ركى رِۆشنبیرى ده‌روونیشى قورس‌تر كردووه، چونكه هه‌رگیز ده‌روونناسان به ته‌نیا ناتوانن ئه‌وه‌ى له سه‌ریانه ئه‌نجامى بده‌ن گه‌ر ئاماده‌گى ته‌واوى كۆمه‌ڵگه‌ى له‌گه‌ڵ نه‌بێت، ئه‌م ئاماده‌گییه‌ش ئه‌و ساته ده‌بێت هه‌موومان دان به‌وه‌دا بنێین گرفتى ده‌روونى بوونى هه‌یه به تایبه‌تى له‌م رِۆژگارهدا و پێویستیشى به رِاوێژ و چاره‌سه‌رى هه‌یه، شاردنه‌وه‌ى ئه‌م گرفتانه و په‌نگ خواردنه‌وه‌یان له ناخدا جگه له زیاتركردنى گرفته‌كه، چه‌ند گرفتێكى جه‌سته‌ییش ده‌نێته‌وه، كه‌م كه‌س هه‌یه له رِۆژگارى ئه‌مڕۆدا ئه‌م ڕاستیه بزانێت كه فشارى خوێن و جه‌ڵته‌ى دڵ و شه‌كره و گه‌لێ نه‌خۆشى تریش به هۆى گرفته په‌نگ خواردووهكانى ده‌روونه كه سالاَنێكه هه‌وڵى شاردنه‌وه‌یان ده‌دات!
ئێمه له كۆمه‌ڵگه‌یه‌ك ده‌ژین پڕیه‌تى له گرفتى ده‌روونى، له بچوكترین تاكى كۆمه‌ڵه‌وه بگره تا گه‌وره‌ترین به‌رپرس و سیاسه‌تمه‌داران، باسكردنى هه‌ر گرفتێكى له‌و جۆره و هه‌وڵدان بۆ ده‌ستنیشانكردن و چاره‌سه‌ركردنى تاكى كورد توڕه ده‌كات و نكۆڵى له هیچ كه‌م و كوڕیهكى له‌م جۆره ده‌كات، كاتێك ده‌ته‌وێت خاڵه لاوازه‌كانى سیاسه‌تمه‌دار یان به‌ر پرسێك ده‌ست نیشان بكه‌یت و هه‌وڵى چاره‌سه‌ركردنى گرفتێكى ده‌روونى بده‌یت، ئه‌و به نرخ دابه‌زاندن و كه‌م و كوڕى ده‌زانێت و به مه‌به ستێكى سیاسی له قه‌ڵه‌م ده‌دات، ئه‌مه‌ش ماناى لاوازى كه‌سایه‌تى و بێ ئاگایى رۆَشنبیرى ده‌گه‌یه‌نێت، ئه‌گه‌ر به چاویلكهى ده‌روونناسێك رِۆژانه له‌سه‌ر شاشه‌ى ته‌له‌فزیۆنه‌كان سه‌یرى به‌رپرسه‌كان بكه‌یت چه‌ندین گرێ و گرفتى ده‌روونى به‌دى ده‌كه‌یت، ئه‌و نه‌ك هه‌ر دركى پێناكات به‌ڵكو هیچ كاتێكیش ئاماده نیه دانى پیابنێت، ئه‌مه‌ش گه‌وره‌ترین هه‌ڵه‌یه كه سیاسه‌تمه‌دارى كورد تێى كه‌وتووه. ئه‌و خۆى به كامڵ و ته‌واو ده‌زانێت و هه‌موو كه‌سانى ژێره‌وه‌ش به ناته‌واو له قه‌ڵه‌م ده‌دات، بۆیه ئاماده نیه كه‌مترین ئامۆژگارى وه‌ربگرێت، بهڵاَم ئه‌وه نازانێت هه‌ر كاتێك مرۆڤ هه‌ستى كرد كامڵ و ته‌واوه، ئه‌وه ماناى ناته‌واوى و بێ ئاگاییه له خۆى، هه‌ر ساتێك ئاماده نه‌بوو ره‌خنه قبوڵ بكات ماناى هه‌ست به‌كه‌م زانین و ترسانه له شكست، من لێره‌وه ده‌پرسم چه‌ند رِاوێژكارى ده‌روونیمان له په‌رله‌مان و ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران و ده‌زگا باڵاَكانى حكومه‌ت هه‌یه ؟ ئایا چه‌ند به‌رپرسی حیزبى شاره‌زاى كه‌مترین وانه‌ى ئهلف و بێی ده‌روونین؟... ئه‌ى ئه‌وه‌ى پێی ده‌وترێت جه‌نگى ده‌روونى، ته‌كنۆلۆژیاى ده‌روونى، ته‌ندروستى ده‌روونى، كۆمه‌ڵایه‌تى ده‌روونى چ مانایه‌ك ده‌گه‌یه‌نن ... ئایا ئێمه له ئاستێكى وه‌ها به‌رزین پێویستیمان به هیچ كام له مانه نه‌بێت و گرفته دهروونیهكانمان هه‌مووى چاره‌سه‌ر كراون؟ ئایا هه‌بوونى رِاوێژكارى ده‌روونى ماناى بێ متمانه‌یى كه‌سى به‌رپرسه به‌خۆی و بوونى چه‌ند گرفتێکى ده‌روونییه یاخود پێویستیه‌كى حه‌تمیه وه‌ك هه‌ر ڕاویژكارێكى تر؟ ئه‌گه‌ر ئه‌مه خوێندنه‌وه‌ى به‌رپرسێك بێت بۆ پرسه‌كانى ده‌روون ده‌بێت خه‌ڵكى ئاسایی چۆن له‌مه تێبگات؟ چۆن چاوهرِێى ئه‌وه بكه‌ین سیسته‌مێكى نوێی په‌روه‌رده‌یى دابمه‌زرێت تێیدا هۆشیارى ده‌روونی رِۆڵى به‌رچاوى هه‌بێت؟ ئایا حكومه‌ت د‌رك به‌وه ناكات دروستكردنى سیسته‌مێکى ده‌روونی ته‌ندروست له كۆمه‌ڵیك كێشه‌ى گه‌نج و گرفته‌كانى رِزگارى ده‌كات له كێشه‌ى ئالوده‌بوون و تاوانى بچوك بگره تا كوشتن و تیرۆر كردن، جگه له‌مه‌ش هه‌وڵدان بۆ رِۆشنبیركردن و چاككردنى بارى ده‌روونى خه‌ڵك به‌هه‌ر شێوازێك ڕاده‌ى به‌رهه‌مهێنان زیاتر ده‌كات، بۆ نموونه ئه‌و فه‌رمانبه‌ره‌ى به‌یانیان به‌هۆى كۆمه‌ڵیك كێشه‌ى ده‌روونیه‌وه به‌ڕووى گرژه‌وه به‌ره‌و فه‌رمانگه دهڕِوات ڕه‌نگه ببێته ئاسووده‌ترین مرۆڤ و چالاكترین فه‌رمانبه‌ر!
ئاسته‌نگێكى تر‌ى به‌رده‌م رِۆشنبیرى ده‌روونی نائاماده‌یى كۆمه‌ڵگه‌یه، ئه‌ویش ڕه‌نگه به‌هۆی ئه‌وه‌وه بێت ئه‌و پێی وایه هه‌موو گرفتێكى ده‌روونى چاره‌سه‌ره‌که‌ی لاى پیاوانى ئایینی دایه، دیاره كه‌س ناتوانێت رِۆڵى ئایین و پیاوانى ئایینى له چاره‌سه‌رى ده‌روونى پشت گوێ بخات كه هه‌میشه وه‌ك پزیشكێكى رۆحى چه‌ندین كێشه و گرفتى ده‌روونیان چاره‌سه‌ر كردووه، بهڵاَم گرفته‌كه ئه‌و كاته سه‌ر هه‌ڵده‌دات كه ئه‌مان بڕوایان وابێت ده‌توانن هه‌موو نه‌خۆشییه ده‌روونى و جه‌سته‌ییه‌كان چاك بكه‌نه‌وه، ئه‌م متمانه‌ى بێ سنووره‌ى خه‌ڵك به‌م پیاوه ئایینیانه له چاككردنه‌وه‌ى هه‌ر نه‌خۆشیه‌ك و گرفتێكى ده‌روونى واى لێكردوون ئه‌وه‌نده بایه‌خ به رَۆشنبیری ده‌روونى نه‌ده‌ن چونكه ئه‌وان ده‌رمانخانه‌یه‌كى نزیكتریان له‌به‌ر ده‌سته، جگه له‌وه‌ش پزیشكى ده‌روونى پزیشكى شێتانه نه‌ك خه‌ڵكى ئاسایی، لهگهڵً ئه‌وه‌شدا نه‌وه‌ى نوێ خۆى له‌م بازنه‌ى بێ ئاگاییه ده‌رهێناوه و به‌دواى هه‌ر زانیاریه‌ك و رِوَشنبیریهكى ده‌روونى ده‌گه‌رێت ئه‌مه‌ش لیَپرسراویهتى زیاتر ده‌خاته سه‌رشانى حكومه‌ت كه هه‌نگاوى زووتر بهاویَژێ له پیَناو دروستكردنى كۆمه‌ڵگه‌یه‌كى ده‌روون دروست، که تێیدا رِۆشنبیرى ده‌روونى رِۆلى گرنگ ببێنیت له چاره‌سه‌ركردنى كێشه ئاڵۆزه‌كانى تاك و كۆمه‌ڵگه، ده‌روونناس وكۆمهڵناسان وه‌ك رِاوێژكار له بڕِیار و پرسه گرنگه‌كان راوێژیان پێ بكرێ نه‌ك بخرێنه سوچێكى فه‌رمانگه‌یه‌ك وبۆشاییان پێ پڕ بكرێته‌وه !

فرۆیده نوێباوه‌كان
هه‌وڵێك بۆ دۆزینه‌وه‌ى هه‌قیقه‌ت

به‌هزاد حه‌وێزی
بیرۆكه‌ى ئه‌و كتێبه (فرۆیده نوێباوه‌كان ... هه‌وڵێك بۆ دۆزینه‌وه‌ى هه‌قیقه‌ت) * : میَژوو تاهه‌تایه سه‌ده‌ى بیسته‌م به‌بیردێنێته‌وه وه‌ك سه‌ده‌یه‌ك گهورهگڕكانه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانى تیا ته‌قیه‌وه وسهدهى ململانه قووڵه‌كانى ئایدیۆلۆجی بوو، تیۆریزهوانه لیبراله بۆرژواكان هه‌وڵده‌ده‌ن خۆرادیكاڵیانهنیشان بده‌ن گوایه راشكاوانه ره‌خنه له كۆمه‌ڵگه‌ى سه‌رمایه‌داری ده‌گرن و پلانى ئه‌وتۆش دهخهنهرِوو بۆ (چاره‌سه‌ركردنى) یا (گۆرِینێكی شۆرِشگێڕانه) ئه‌وان وێڕاى ویستیان به‌دژه كۆمۆنیست داده‌نرێن مادامه‌كینێ ته‌نیا پلانه چاكسازییه كۆمه‌ڵایه‌تی وخهیاڵییهكان ده‌خه‌نه ڕِوو بۆ گۆڕینی سه‌رمایه‌داریی وه‌ك ئه‌لته‌رناتیڤێكى به‌رنامه‌ى ماركسی بۆ دووباره بنیاتنانه‌وه‌ى جیهان له‌سه‌ر بنه‌مایه‌كی شۆرِشگێری، ئه‌و به‌رنامه‌یه‌ی چاك تاقیكراوهته و و له‌سه‌ر بناغه‌یه‌كی زانستیش هه‌ڵنراوه
به‌هۆى ئه‌و سروشته ئاڵۆزه و دژیهكیهى هه‌ڵوێستى تیۆریی وكۆمه‌ڵایه‌تی بیرمه‌نده لیبراله بۆرژواكان له‌لایه‌ك و ره‌خنه ره‌سه‌نه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كه‌یان له كۆمه‌ڵگه‌ى بۆرژوا له‌لایه‌كی دیكه‌وه و له ئه‌نجامی نزیكبوونه‌وه‌یان له دژایه‌تی كۆمۆنیزم و باڵی راستڕه‌و و بره‌و دانى بیروڕایان له‌لایه‌ن توێژێكى تایبه‌تى رۆشنبیر و بۆرژوا و چهپڕهوى توندڕه‌وی لاوان ئه‌وه شیكردنه‌وه‌یه‌ك و هه‌ڵسه‌نگاندنێكی ره‌خنه‌گرانه‌ى ماركسیی بۆ بیروڕاكانى بۆرژوالیبرالهكان له گۆشه نیگاى زانستی و ئایدیۆلۆجى له‌و كاته‌ى ئێستادا گه‌له‌ك گرنگه.
په‌یمانگه‌ى تۆژینه‌وه‌ى كۆمه‌ڵایه‌تی له فرانكفۆرت، كه فرۆم له 1929- 1932 كاری تیا كردووه، رۆڵێكی كاریگه‌ری هه‌بووه له به‌رجه‌سته كردنى بیروڕا فه‌لسه‌فی و كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانى فرۆم، له‌وێدا فێرگه‌ى فرانكفۆرت له‌كۆمه‌ڵناسی چێ بوو، له‌ویشه‌وه ناوی ئه‌وى پێ‌بڕا، جالێره‌دا گرنگه رووبكه‌ینه ئه‌و بیروڕا فه‌لسه‌فى و سیاسیانه‌ى كۆمه‌ڵناس و ده‌روونناسی ئه‌مریكی ئه‌ریك فرۆم یه‌كێك له دامه‌زرێنه‌رانى رێرهوتى تازه‌ى فرۆیدییانه له ده‌روونشیكاریدا.
فه‌لسه‌فه‌ى كۆمه‌ڵایه‌تی فرۆم جیایه له‌وه‌ى هاوڕێكانى، به‌وه‌ى که له‌سه‌ر بنه‌مایه‌كی ئایدیۆلۆجی فرۆیدیی هه‌ڵنراوه و له هه‌مان كاتدا كاریگه‌رى فه‌لسه‌فه‌ى ماركسی له‌سه‌ر بوو .
فه‌لسه‌فه‌ى كۆمه‌ڵایه‌تى فرۆم ره‌نگدانه‌وه‌یه‌كی دهستپاكانهى چه‌ندین لایه‌نى تۆژینه‌وه‌ى زانستیی دهخاتهڕِوو، كه هزر و هۆشی نمایندهكانى ئه‌و فێرگه‌یه‌ی سه‌رقاڵ كردبوو له‌وانه‌ش (ماكس هوركهایمهر و تیۆدۆر ئه‌دۆرنۆ و هربرت ماركۆزه) كه ده‌یانویست مۆركێكی لیبرالییانه بخه‌نه سه‌ر ته‌وێڵی ماركسیزم له رێگه‌ى ئاوێته كردنى له‌گه‌ڵ هیگلیزمى نوێ و وجودیه‌ت و فرۆیدیزم، به‌خواستى دۆزینه‌وه‌ى (نێوه‌ندى زێڕین) بوون، واته رێگه‌ى سێیه‌م له فه‌لسه‌فه‌دا.
بیروڕا كۆمه‌ڵایه‌تی و فه‌لسه‌فیه‌كانى فرۆم یه‌كێكه له‌و تیۆره مرۆییانه‌ى له خۆرئاوادا وه‌دیار ده‌كه‌ون ومیللییهتێتی خۆیان هه‌یه، به‌و پێیه‌ى چه‌ند لكێكن له جۆرێكی ئه‌و ته‌عالیمه دینى و فه‌لسه‌فیانه‌ى كه ره‌نگدانه‌وه‌یه‌كی روون و مسۆگه‌رى ئه‌و راو و بۆچوونانه‌ن كه بۆرژوای بچووك و ناوهڕِاست به‌خۆیانه‌وه گرتووه، هه‌روه‌ها مگێز و روانینی به‌شێكی بنهڕِهتى رۆشنبیرانی بۆرژوا، ئه‌وانه‌ى خودان خولیای ئازادی و رزگاریی و دیموكراسین.
فرۆم هه‌وڵ ده‌دات (ئاوێته‌یه‌ك چێ بكات) له فرۆیدیزم و ماركسیزم، ماركسیزمیش ئهنترۆپۆلیجیانه شی بكاته‌وه، فرۆم – له میانه‌ى كۆششهكانیدا بۆ پیاده‌كردنى هه‌ندێ بیروراى ده‌روونشیكاریی لهمهڕِ روونكردنه‌وه‌ى پرۆسه و دیارده كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان- به دواى ئاڕاسته كۆمه‌ڵایه‌تییه فه‌لسه‌فییه‌كاندا ده‌چێت، كه فرۆید رێگا خۆشكه‌ری بووه له نووسینه‌كانیدا له‌باره‌ى ده‌رووناسی كۆمه‌ڵایه‌تی وئه‌خلاق ودین و... هتد.
فرۆم وه‌ك تایبه‌ت كارێك له پیاده‌كردنى ده‌روونشیكاریی به‌سه‌ر تۆژینه‌وه‌ى پرسه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان ناسرا، دواى ده‌رچوونى كتێبه نایابه‌كه‌ى ((راكردن له ئازادی)) له‌ساڵى 1941، كه بوو به بره‌وترین كتێب، به‌ڵام پره‌نسیپه بنهڕِهتیییهكانی له‌و به‌رهه‌مانه‌ى دوایی داڕژت و خسته ڕوو: ئاده‌میزاد بۆ خودی خۆی (1947)، كۆمه‌ڵگه‌ى ئاقڵ (1955)، هونه‌ری خۆشه‌ویستی (1956)، چه‌مكى مرۆڤ لاى ماركس (1961)، له‌ودیو پێوه‌نده‌كانى وه‌همه‌وه (1962)، دڵی ئاده‌میزاد (1964) و به‌رهه‌می دیكه.
ئه‌ریك فرۆم ته‌نیا به‌هۆى دانسقه‌یی فره به‌رهه‌م و دانراوه ئه‌كادیمیه‌كانى له بووارى فه‌لسه‌فه و كۆمه‌ڵایه‌تیى و ده‌روونناسی و زانستی تیۆری مۆراڵ و ئایین شۆره‌ت و ناوبانگی په‌یدا نه‌كرد، بگره به‌هۆى ئه‌و جموجۆڵ و چالاكییه بهرفراوانانهشی له كار و باره گشتییه‌كاندا.
له‌و كاته‌ى فیَرگه ته‌قلیدیه بۆرژواییه‌كان له فه‌لسه‌فه به قه‌یرانێكی مه‌زن ره‌ت ده‌بن كاتێك بایه‌خ و گرنگیی به ماركسیزم دهدریَ، بیروڕا فه‌لسه‌فی و سیاسیه‌كانى فێرگه‌ى فرانكفۆرت له كۆمه‌ڵناسی پێشوهچوونێكی به‌رچاوى له‌و ساڵانه‌دا به‌خۆیه‌وه دیوه، جێ په‌نجه‌ى به‌سه‌ر بیروڕا فه‌لسه‌فى و سیاسیه‌كانى رۆشنبیرانى بۆرژوا و توێژى لاوان له وڵاتانى ئه‌مڕۆی سه‌رمایه‌داری جێ هیَشتووه. شیكردنه‌وه‌ى ره‌خنه گرانه‌ى فه‌لسه‌فه‌ى كۆمه‌ڵایه‌تى لاى فرۆم لهمهڕِ ده‌ستنیشانكردنى وههم و هه‌ڵه تیۆری و كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان ئهمرِۆ به‌سووده، كه ئێستا رۆشنبیره لیبراڵه بۆرژواكان به پیریه‌وه ده‌چن، جا بۆئه‌وه‌ى له كرۆكى بیروڕا فه‌لسه‌فی و سیاسیه‌كانى فرۆم بگه‌ین به كه‌لكه ئه‌و بیروڕا و تیۆرانه بخوێنین كه زه‌وینه‌ى ره‌خساندنى بوون به‌ر له‌وه‌ى ده‌ست به شیكردنه‌وه‌ى بیروڕا تایبه‌تییه‌كانى فرۆم بكه‌ین
پێرستی بابه‌ته‌كانى ئه‌و كتێبه
* پیَشهكى
* به‌شی یه‌كه‌م : گه‌شه‌ى ئاراسته‌ى فه‌لسه‌فه‌ى كۆمه‌ڵایه‌تی له ده‌روونشیكاریدا
1. بنه‌وانى ئه‌و ئاراسته‌یه له ده‌روونشیكاریدا
2. سه‌رهه‌ڵدانی فرۆیدیزمى نویَ
* به‌شی دووه‌م : ئاده‌میزاد ومیَژوو
1. چه‌مكى فرۆیدیزمى نوێ له‌باره‌ى سروشتى ئاده‌میزاد
2. راوبۆچوونى فرۆیدییه نوێباوه‌كان له‌باره‌ى هیَزهپاڵنهرهكانى گهشهىمیَژوویی وئامانجه‌كانى و مهبهستهكهى
* به‌شی سێیه‌م : ته‌فسیری ده‌روونى كارلێك كردنى به‌رجه‌سته‌یی میَژوویی له نێوان تاك و كۆمه‌ڵگه
1. چه‌مكى فرۆیدییانهى نویَ له‌باره‌ى كه‌سایه‌تی كۆمه‌ڵایه‌تی
2. سروشتی ((نه‌ست)) و رۆڵی له پرۆسه‌ى كۆمه‌ڵایه‌تی میَژوویی
* به‌شی چواره‌م : وههمهكۆمهڵایهتی مێژووییه‌كان لاى فرۆیدیه نوێباوه‌كان
1. سیفه‌ته بنهرِهتییهكانى ره‌خنه‌گرتن له فرۆیدیه نوێباوه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كانى كۆمه‌ڵگه‌ى سه‌رمایه‌داری


* كۆتایی
فرۆیده تازهكاران كێن؟
فرۆیده نوێباوه‌كان ئه‌و ناوه‌یه له ئه‌ده‌بیاتی ده‌روونناسی بۆ پێرِۆكارانى رێبازى فرۆید دهگهرِیَتهوه له ده‌روونشیكاریی و ده‌روونناسان، ئه‌وانه‌ى هاوده‌مى بوون یا دواى ئه‌و هاتن، وێڕای جیاوازى بیروراكانیان له‌وانه‌ش :
1. كارل یۆنگ K.JUNG : هاوه‌ڵی فرۆید بوو دوایی لێی دووركه‌وته‌وه و تیۆرێكى به ناوى (ده‌روونناسی شیكهرهوانه) دانا پوخته‌كه‌ى ئه‌وه‌یه كۆمه‌ڵی وزه‌ى ژیان (Libido) ته‌نیا و ته‌نیا به پێكهاته‌یه‌كی سێكسیی دانانرێت، به‌لكه ئامێتهیهكهى گه‌وره‌یه له ته‌واوى غه‌ریزه‌كانى ژیان وئه‌و شعورهى فرۆید باسی كردووه بۆ نێَو قووڵایی وناخێَكی گه‌وره‌تر ده‌كشێت لهونهسته تاكه كه‌سیه‌وه بۆ نهستیهتى گشتى خه‌ڵكى و سولالهته زۆر دێرینه‌كه‌یان، ئه‌مه‌شی ناو نا (ئه‌قلی سولالهیی) (An cestral un concisus) یۆنگ له سۆنگه‌ى جیاوازى له‌گه‌ڵ فرۆید هه‌وڵیدا ئامانج و غایه‌ت له ره‌فتار و هه‌ڵسوكه‌وته‌وه ته‌فسیر بكا نه‌ك ته‌فسیر كردنى ئه‌و هۆیانه‌ى دێنه ئاراوه، جهختكردنى یۆنگ له‌سه‌ر پرسى گرفته هه‌نووكه‌ییه‌كانى تاكه كه‌س وتهكامولی كه‌سایه‌تیه‌كه‌ى كاری كرده‌سه‌ر بیروتیۆرهكانى ئه‌و گرووپه به‌تایبه‌ت فرۆم وهۆرنى و... هتد .
2. ئه‌دله‌ر : Adlar سێیه‌م هاوه‌ڵی فرۆید بوو، چوون رێبازه‌كه‌ى له ده‌روونشیكاری له رووى شێوازه‌وه له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ى فرۆید جیاوازى نییه، وه‌لێ گه‌له‌ك كورتتره له هى فرۆید له‌سه‌ر چه‌ند بنه‌مایه‌كی تیۆری دانراوه، له ره‌گه‌وه له تیۆره‌كانى ئه‌و جیایه، ئه‌و حاڵه‌تانه‌ى فرۆید گرنگى پێداون له رووى سێكسه‌وه ئه‌دله‌ر به حالهتگهلى هه‌ستكردنى تاك به كه‌ماسی داناوه، پێشی وایه ده‌كرێ تاك ئاوا شیبكرێته‌وه و تێی بگه‌ی له‌رێگه‌ى ئامانج و پێداویستییه هه‌نووكه‌ییه‌كانى ژیانى و بایه‌خیشی به رابردووى منداڵێتی نه‌داوه وه‌كو فرۆید، ئه‌و به‌پێی سروشتی سیسته‌مه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كه‌ى ده‌ورانده‌ورى نه‌شونما ده‌كات نه‌ك به‌زه‌بری هێزه بایۆلۆجیهكانى به‌رده‌ستی.
3. كارین هۆرنى K.Hornay :هۆرنى وه‌رچه‌رخانێكی گه‌وره‌ى به تیۆرى فرۆید دا نه‌خاسمه له‌بوواری نیگه‌رانی، ئه‌و پێی وایه له هه‌ستكردن به بێتوانایی له ئاست دنیایه‌كى بارگاوى بهدوژمنداریی و نه‌بوونى زه‌مانه‌ت سه‌رچاوه‌ى گرتووه، كه جۆریَك له (عێاب) (عێابی نیگه‌رانی) له‌ئاست هێز و خۆشه‌ویستی و سۆز و گوێڕایه‌ڵی و پاشه‌كشه كردن، دێنته ئاراوه، منداڵ گه‌ر په‌یوه‌ندی به باوانى تیَكچوو ئه‌وه ئاوا نه‌شونما ده‌كات هه‌ست به‌وه ده‌كات ئه‌و جیهانه‌ى تێدا ده‌ژی كانگه‌ى هه‌ڕه‌شه‌ى مه‌ترسیدار و ئازار پیَگهیاندنه بۆ ئه‌و به‌مه‌ش به نه‌خۆشی ده‌روونى له قه‌ڵه‌م دهدریَ، لایه‌نى چاره‌سه‌ری ده‌روونى به‌لاى هۆرنى به‌گژاچوونه‌وه‌ى ئه‌و هه‌سته نا واقیعیه‌یه كه نه‌خۆش خۆی تیا ده‌بینی، شیفای راسته‌قینه‌ش له‌و هێزه‌ى ئه‌قڵ و به‌ده‌ن دایه به یه‌كه‌وه .
4. ستیكل Sttekl : زێتر گرنگى به چاره‌سه‌رى كرده‌نى ده‌روونى داوه له‌وه‌ى تیۆریزهیی، زۆر گرنگی ده‌دا به‌و ململانه ههنووكهییانهى حاڵه‌ته‌كه پیَوهى ده‌ناڵێنێ بهبیَ گرنگى دان به مملانهكانى پێشووتر به‌مه‌ش جیایه له فرۆید، به‌لاى ستیكل كه‌سایه‌تى له هه‌ره گرنگترین ئه‌و فاكتهرانهیه، كه یاریده‌ى چاره‌ى حاڵه‌تى نه‌خۆشه‌كه ده‌دات، بۆیه ئه‌و پتر بایه‌خ به چۆنیه‌تی گه‌یشتنى چاره‌سه‌ر كه‌ر ده‌دات له گه‌یشتنى به ئامانجه‌كه‌ى .
5. تیۆدۆر رایك T.Reik : یه‌كێكه له‌و فرۆیدیه نوێخوازانه‌ى گرنگى داوه به خستنهرِووى ته‌فسیراتى نوێ بۆ كه‌سایه‌تی به‌و پێیه‌ى (نه‌ست ده‌زگایه) بۆ وهى ئه‌و هانده‌ره سه‌روو حسییه ده‌گمه‌نانه (Extra sensory stimuli) وه‌ربگرێ، له‌وانیش (Telepathy) جه‌ختیشی له‌سه‌ر ئه‌وه‌كردۆته‌وه (عێاب)زاده‌ى له ده‌ستدانی متمانه به‌خۆكردنه ئه‌و ئاراسته‌یه‌كى گرته به‌ر ( سێكسیانه به لایه‌كى دیكه‌ى فرۆیدى هاوه‌ڵی له رووى شیكردنه‌وه‌ى هۆیه‌كانى نه‌خۆشیه ده‌روونیه‌كانن پێی وابوو تاكه كه‌س كاتێ سه‌رقاڵی گه‌یشتنه به ترۆپكی چێژی سێكسیی دوورنییه دووچاری نه‌خۆشی ده‌روونى ببیَت وه‌ك په‌رچه‌كرداری ئه‌و حاڵه‌ته‌ى به‌ده‌ستیه‌وه دهناڵیَنیَت).
6. ئه‌دۆلف مایه‌ر A.Mair : له رووى چاره‌سه‌ری ده‌روونیه‌وه پشتی به‌ست به تیۆری ته‌كامولی (Intigiral Thiory) تیۆریَكه هه‌رسێ فاكتۆری ده‌روونى و فسیۆلۆجی و كۆمه‌ڵایه‌تی ئاوێته ده‌كات، كه‌واته به‌ڕاى مایه‌ر چاره‌سه‌رى ماقووڵ ده‌بێ له‌سه‌ر دووجۆر چاره كردن سه‌رچاوه‌ى گرتبێ یه‌كێكیان ده‌روونی و ئه‌وی كه‌شیان جه‌سته‌یی مادییه .
به گه‌یشتنی چاره‌سه‌ركه‌ر به حاڵه‌تى ته‌كامول بهپیَی ئه‌و تیۆره ده‌كارێت زانیاری بایۆلۆجی وكۆمه‌ڵایه‌تی چاك گلداته‌وه وێڕاى تایبهتمهندیهكهى وه‌ك چارهسهركهرى ده‌روونین له سه‌ریه‌تى ئه‌وه‌ى به‌رده‌سته له چاره‌ى ده‌روونى یا ده‌رمان به كاری بخاتن هه‌روه‌ها مایه‌ر په‌یوه‌ندییه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كانیشی به هه‌ند گرتووه له رووى فاكته‌ره ده‌روونیه‌كان و گرنگییان له پرۆسهگهلى ئه‌و كارلێك كردنانه‌ى هه‌ڵچوونه دهردهدارییهكان ده‌نێته‌وه هه‌روه‌ها وه‌ك فرۆید گرنگى نه‌داوه به فاكته‌ره ده‌روونییه‌كان.
7. هارى سولیفان H. Sulivan : پێی وایه په‌یوه‌ندی نیَوان نه‌خۆشی ده‌روونی و چاره‌سه‌ركه‌ر دهبیَت له‌سه‌ر بنه‌ماى مرۆڤى بههیَز ههڵنرابێ، ئه‌و به چاره‌ى ده‌روونى دهزانیَ به‌وه‌ى ئه‌و زانسته‌یه، كه په‌یوه‌ندییه ئاڵ‌و و ێره مرۆییه‌كان - Inter personal Relation ships- دیراسه ده‌كات، به‌مه‌ش سولیفان زیاتر له مایه‌ر نزیك دهبیَتهوه نه‌ك له فرۆیدى هاوه‌ڵین ئه‌و جه‌ختى كردۆته سه‌ر گرنگى هاوسۆزى له‌گه‌ڵ ئه‌و حاڵه‌ته‌ى چارهىدهكات، مرۆڤ به‌راى ئه‌و زاده‌ى حاڵه‌تێكه له كارلێك كردنى نێوانم و ئه‌وانی دیكه و پیَداویستیه بهدهنییهكان و پێداویستی بۆ ئاسایش و ئاسووده‌یی له پێداویستییه سه‌ره‌كیه‌كانى مرۆڤن گه‌ریش حاڵه‌تى (تێر نه‌بوون) هاته ئاراوه ئه‌وه تاكه كه‌س دووچاری نیگه‌رانی ده‌بێ.
8. كالمان Kalman : پێی وایه هۆیه‌كانى شڵه‌ژاوى و پرۆسه‌كانى (الدمج) له بنه‌ڕه‌ته‌وه بۆ پرۆسه‌گه‌لی یه‌ك له دوای یه‌كى سروشتی دێنن هه‌روه‌ها ره‌نگه شلهژاوى و نیگه‌رانى خولقێنه‌ر پشكدار بن له خولقاندنى حاڵهتیَكى ده‌روونى ساغله‌م و دروست به‌تایبه‌ت كاتێ ئه‌و تاكه له حاڵه‌تى ته‌واوى هه‌ستكردنى هۆشیارانه دایه به‌وه‌ى رووده‌دات، بهڵڕم گه‌رهاتوو ئهوحاڵهتهى له‌ده‌ستدا ئه‌وه دووچاری شله‌ژانى ده‌روونى ده‌بێت .
9. برن Kalman : له فرۆیده نوێكارهكانه خاوه‌نى تیۆری (Transactional Analyisis) كه به‌شێوازێكی دینامیكى داده‌نرێ بۆ چاره‌سه‌رى ده‌روونى، ئه‌و چاره‌سه‌ره‌ش پشت به تیۆریَك ده‌به‌ستێ ده‌ڵی : هه‌رتاكێك حاڵه‌تى (منEgo) ) ى هه‌یه و هه‌ریه‌كێكیشیان كیانێكى تایبه‌ت به خۆى هه‌یه له هه‌ست یا ره‌فتار وههیكهل و بۆچوون وجۆرى ده‌نگ و گرد كردنه‌وه‌ى وشه‌كان و هه‌ر حاڵه‌تێكیش له‌و حاله‌تانه پاڵنه‌رى ده‌روونى تاكه كه‌سه له كاتێكی دیاریكراودا تێكڕاشیان كه‌سایه‌تى تاكه‌كانه .
10. ئۆتۆ رانك O. Rank : ئه‌و پێی وایه ویست فاكته‌رى سه‌ره‌كی پێكهاتنى كه‌سایه‌تییه و نارِێكیشی ده‌بێته هۆی هه‌ستكردن به تاوان له‌و سۆنگه‌یه‌وه چاره‌ى ده‌روونى هه‌وڵدانه بۆ رۆنانى هه‌ستكردن به به‌رپرسیاریه‌تى و ویست له زهنیه‌تى حاڵه‌ته‌كه و زۆر به خێرایش.
11. ئه‌ریك فرۆم Erich Fromm : خاڵى سه‌ره‌كى له تیۆره دهروونیهكانى فرۆم بریتیه له پێداویستی ئاده‌میزاد بۆ دیتنهوهى مانایه‌ك له‌و ته‌نیایی و تاكیهتیهى ژیانی، ئه‌و پێی وایه مرۆڤ هه‌ر له ساته‌وه‌ختى له دایك بوونیه‌وه دووچاری كارلێك كردن و كارتێكراوى به هه‌ل و مه‌رجه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان ده‌بێته‌وه و فه‌لسه‌فه‌ى ئهنترۆبۆلۆجیاش رهخسێنهرى فامكردنى واقیعى ده‌روونناسی نه‌خۆشییه‌ن هه‌روه‌ها مه‌یلى تاكه‌كان ته‌نیا غه‌ریزه نییه وه‌ك فرۆید بۆی چوو بوو، به‌لكو به مه‌یلی دیكه‌ى ژیانه وه‌ك خۆشه‌ویستی وهێز و شۆره‌ت و پره‌نسیپه مرۆیی و ئاینییه‌كان .
(*) فرۆیده نویَباوهكان ... ههوڵیَك بۆ دۆزینه‌وه‌ى هه‌قیقه‌ت) نووسینی : ف . دۆبرنیكۆف، وهرگیَرِانى بۆ عاره‌بی (محه‌مه‌د یونس) فارابی 1988 .
رێگرتن له له‌که‌دار کردنی (Social stigma) نه‌خۆشه ده‌روونییه‌کان
وه‌رگێرانی : د. شوان م. عومه‌ر

رێگرتن له ته‌شه‌نه‌کردنی نه‌خۆشیه ده‌روونییه‌کان، له‌به‌ر به‌ربڵاوی وکاری به‌رچاو و گرنگی له‌سه‌ر ژیانی تاکه‌که‌س و کۆمه‌ڵ، ئه‌رکێکی گرنگی ده‌زگا ته‌ندروستییه‌کانه. یه‌ک له کۆسپه هه‌ره گرنگه‌کانی به‌رده‌م ئه‌م ئه‌رکه له‌که‌دارکردن و سوکایه‌تیکردن به نه‌خۆشی ده‌روونییه. به هه‌ڵه یا که‌م تێگه‌یشتن له هۆ و رێگه‌چاره و ئاکامه‌کانی نه‌خۆشییه ده‌روونییه‌کان، خۆ دوورخستنه‌وه له نه‌خۆشه‌کان و پێشوه‌خت هه‌ڵوێست وه‌رگرتن لێیان و له کۆتاییش جیاکردنه‌وه‌یان له کۆمه‌ڵ به گشتی ده‌بنه هۆی سووکایه‌تی کردن به نه‌خۆش و لاته‌ریک کردنی خۆیان و که‌س و کاریان. سه‌رباری ئه‌مه‌ش که‌م سه‌یرکردنی ده‌روونسازی و کارمه‌ندانی. ئه‌مه‌ش وه‌ک بازنه‌یه‌کی داخراو دووباره ده‌بێته‌وه.
له‌که‌دارکردن چه‌ند ئاستێکی هه‌یه. کاتێ راسته‌وخۆ پرسیار له که‌سێک ده‌کرێ، هه‌میشه نه‌خۆشه ده‌روونییه‌کان به ترسناک و سه‌رلێشێواو ناو ده‌با. بۆیه خه‌ڵک به زۆری ئاماده‌نین هیچ جۆره په‌یوه‌ندییه‌ک له‌گه‌ڵ ئه‌م نه‌خۆشانه ببه‌ستن. که دواجار ده‌بێته هۆی دووره په‌رێزی و لاته‌ریکی کۆمه‌ڵایه‌تیان. ئه‌مه‌ش به شیوه‌یه‌کی به‌رچاو له شوێنی کار و نیشته‌جێ بوون ده‌رده‌که‌وێت، که نه‌خۆشی ده‌روونی تیایاندا په‌راوێز ده‌کرێت.
له ئاستی کۆمه‌ڵایه‌تی نه‌خۆشه ده‌روونییه‌کان به زۆری له مافه تایبه‌تی و خزمه‌تگوزارییه ته‌ندروستییه‌کان بێ به‌ش ده‌کرێن. له چواریه‌کی وڵاتانی ئه‌وروپا خزمه‌تگوزاری ده‌روونی و کۆمه‌ڵایه‌تی له نزیک شارۆچکه‌کان نییه. له هه‌ندێ وڵاتیش %50 ی نه‌خۆشی ده‌روونی له نه‌خۆشخانه گه‌وره‌کان چاره‌سه‌ر ده‌کرێن. له سێیه‌کی ئه‌م وڵاتانه دکتۆری خێزان چاره‌سه‌ری نه‌خۆشییه ده‌روونییه سه‌خته‌کان ناکات. هه‌رچه‌نده نه‌خۆشییه ده‌روونییه‌کان %20 ی تێکڕای نه‌خۆشییه‌کان به گشتی پێک ده‌هێنێت، که چی %5،8 ی بودجه‌ی ته‌ندروستی ئه‌وروپای بۆ ته‌رخان کراوه.
له‌که‌دار کردن بۆ که‌سانی تووشبوو به نه‌خۆشییه ده‌روونییه‌کان ئاکامی مه‌ترسیداری هه‌یه. ژیانی هه‌مه‌لایه‌نه‌یان، په‌یوه‌ندی و چالاکی کۆمه‌ڵایه‌تیان، بوواری خویندن، کار و پیشه و شوێنی ژیان و نیشته‌جێ بوونیان به شێوه‌یه‌کی به‌رچاو به‌رته‌سک ده‌کاته‌وه. ئه‌مه‌ش ده‌بێته هۆی نائومێدی، باوه‌ڕ به‌خۆ نه‌بوون، خۆ به‌که‌م زانین، نزمی ئاستی ژیان، ته‌نهایی و دووره په‌رێزی. ئه‌م نه‌خۆشانه به‌زۆری خۆیان له باسکردنی خۆیان و نه‌خۆشییه‌کانیان ده‌پارێزن. که له زۆر باردا ده‌بێته هۆی بێبه‌ری بوونیان له فریاکه‌وتن و یارمه‌تی پێویست له کاتی خۆی. هه‌ر له‌به‌ر ئه‌م هۆیانه‌ش تا له‌و وڵاتانه‌ی خاوه‌ن سیسته‌مێکی ته‌ندروستی تۆکمه و پێشکه‌وتوون %44 ـ 70 ی نه‌خۆشه ده‌روونییه‌کان له بنچینه‌وه چاره‌سه‌ری پێویست ناکرێن.
له‌م ساڵانه‌ی دوایی هه‌وڵ دراوه به‌رامبه‌ر به‌م دیارده‌یه کاری پێویست ئه‌نجام بدرێ. چه‌ندین رێکخراوی ناوچه‌یی و جیهانی دژی له‌که‌دار کردن و جودا خوازی به‌رامبه‌ر نه‌خۆشه ده‌روونییه‌کان که‌مپینیان پشگیرییان ده‌سپێکردووه. دواجار ده‌رکه‌وت که ئه‌م دیارده‌یه ته‌نها له رێگه‌ی کار و هه‌ڵمه‌تی هه‌مه‌لایه‌نه پێشی لێده‌گیرێ. واته ده‌بێ هه‌موو لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌کان، نه‌خۆش و که‌س و کاریان، کارمه‌ندانی به‌شی ده‌روونی، شاره‌زایان و ده‌زگا تایبه‌تی و حکومییه‌کان گفتوگۆی پێویستی له‌سه‌ر بکه‌ن و لێپرسراوێتی خۆیان هه‌ڵگرن.
دواجار له‌م باره‌وه ده‌بێ ئه‌م خاڵانه‌ی خواره‌وه له‌به‌رچاو بگیرێ:
· تا ئێستا که‌م بیروڕای کۆنکرێتی هه‌یه که توانیبێتی له ئاستی تاکه که‌س به‌شیوه‌کی کارا و به‌رده‌وام مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ئه‌م گرفته بکا و رێی لێبگرێ. هه‌وڵه‌کانی به‌رپه‌رچدانه‌وه‌ی ئه‌م دیارده‌یه تا ئێستا ئه‌نجامه پۆزه‌تیڤه‌کانی، و چۆن و تا چه‌ند بڕ ده‌کات، دیار نییه. بۆیه ده‌بێ هه‌ر هه‌وڵ و هه‌ڵمه‌تێکی له‌م جۆره کورتخایه‌ن نه‌بێت. ده‌بێ هه‌میشه له‌که‌دارکردن و جوداخوازی به‌رامبه‌ر نه‌خۆشی ده‌روونی به‌ڕوونی ده‌ستنیشان و چاه‌سه‌ر بکرێ، ئامانج و که‌سانی په‌یوه‌ندیدار دیاریبکرێ و په‌یامه‌کانیش به روونی وساده‌یی بخرێنه روو.
· چاره‌سه‌ری سه‌رکه‌وتوو و دووباره بنیاتنانه‌وه‌ی نه‌خۆشی ده‌روونی باشترین رێگره له به‌رده‌م لهکهدارکرنیان. پاڵپشتی و رێگه‌چاره‌ی سه‌رکه‌وتوو یارمه‌تی نه‌خۆش و که‌سوکاری ده‌ده‌ن که باشتر له‌گه‌ڵ نه‌خۆشییه‌که و ئاکامه‌کانی مامه‌ڵه بکه‌ن. خهسڵهتدان به ده‌رمانه ده‌روونییه‌کان و که‌مکردنه‌وه‌ی ماکه‌کانی هه‌وڵه‌کانی دژهستیگما به‌هێزتر ده‌کات.
· لێکۆڵینه‌وه کرۆکی هه‌وڵه‌کانی دژه ستیگمایه، که به شێوه‌یه‌کی ستراتیژی کاتێ کارا و درێژخایه‌ن ده‌بێت که به‌رده‌وام پاڵپشتی لێکۆڵینه‌وه‌کان بکرێت. دواتر په‌ره‌پێدانی شێوازی چاره‌سه‌رکردنی نه‌خۆشی ده‌روونی له‌که‌دارکردنی که‌م ده‌کاته‌وه.
· له‌م چه‌ند ساڵه‌ی دوایی به شێوه‌یه‌کی گشتی هه‌ست به هه‌ندێ گۆرانکاری ده‌کرێت، به تایبه‌ت له هه‌ڵوێستی کۆمه‌ڵانی خه‌ڵک، و به‌رنامه‌ی فراون له‌م باره‌وه پیاده ده‌کرێت. به‌مانه توانراوه تا راده‌یه‌ک جودازوازی له ژیانی رۆژانه‌ی نه‌خۆش، به تایبه‌تی له بواری کارکردن و نیشته‌جێبوون، پاشه‌کشه‌ی پێ‌بکرێ. له پاڵ ئه‌مانه‌ش پشگیری کارپێکردن هه‌ڵی ده‌سکه‌وتنی کار بۆ تووشبووانی نه‌خۆشی ده‌روونی زیاتر ده‌کات.
سه‌رچاوه :Die Psychiatrie 3-2007 Stigma-Prävention
C. Lauber, Psychiatrische Universitätsklinik Zürich
ئایا ڕه‌نگه خوێناویه‌که‌ی ده‌سه‌ڵاتی پیاو و
کوشتنی ژنان و کچان له سه‌ر جووتبوونه - سێکسه؟
مێینه(ژنان و کچان) قوربانیی ئه‌و پێوه‌ر و داب نه‌ریته‌ن که نێر( پیاو)بنچینه‌ی بۆ داناون و ئاماده‌شه هه‌موو ڕێگه‌یه‌ک بگرێته به‌ر بۆدۆگم کردنی ئه‌و ده‌سه‌ڵاته ڕه‌هایه‌ی که هه‌یه‌تی.
نووسه‌ر : ئاسۆبیارهیی به‌هاری 2007 سوێد
کۆلێژی ده‌روونناسی کۆمه‌ڵایه‌تی/ساڵی 3/ زانکۆی خێڤده/سوید
مافی بڵاوکردنه‌وه‌ی ئه‌م باسه به‌پێی یاساکانی بڵاوکردنه‌وه پارێزراوه
Abstrac، کورته
مه‌سه‌له‌ی کوشتنی ژنان و کچان له سه‌ر ناموس honor killing سه‌ده‌ها ساڵه ڕه‌گی داکوتیووه. کۆمه‌ڵگه‌کانی سه‌رده‌می نه‌زانی(الجاهلیة) له دوورگه‌ی عه‌ره‌ب کۆمه‌ڵگه‌یه‌ک بوون که کوشتنی مێینه زۆر ئاسایی بووه لایان. به‌هۆی داگیرکردنی کوردستانیش له‌لایه‌ن عه‌ره‌به‌وه ئه‌و کێشه‌یه هێنده‌ی تر له کۆمه‌ڵگه‌ی کوردی‌دا ڕه‌نگی داوه‌ته‌وه(وێکپێدیائۆرگ.2007-05-20).
له‌م ڕاپۆرته‌دا هه‌وڵم داوه ڕوناکی بخه‌مه سه‌ر فاکته‌ری ئاینی، بایۆلۆژی، ده‌سه‌ڵاتی سیاسی، ده‌سه‌ڵاتی ئابوری و کۆمه‌ڵایه‌تی، که ڕاست و ناڕاسته و خۆ کاری خۆیان ده‌بینن بۆ ژێر ده‌ست کردنی مێینه(ژنان و كچان) له کۆمه‌ڵگه‌دا وشێوازه‌کانی سزادانیان. که‌واته لێره‌دا ڕه‌گه‌زی نێر(پیاو) ناخوازێت ئه‌و ده‌سه‌ڵاته مێژینه‌یه له ده‌ست بدات و ئاماده‌شه هه‌موو ووزه‌ی خۆی بخاته کار بۆ پارێزگاری و هێشتنه‌وه‌ی ئه‌و ده‌سه‌ڵاته.
1. مه‌به‌ست و ئامانج
ئامانجی ئه‌م ڕاپۆرته خوێندنه‌وه‌یه‌کی زانستی و تێگه‌یشتنێکی کورته ده‌رباره‌ی ده‌سه‌ڵاتی پیاو(نێر) که ژنان و کچان(مێینه) به ژێرده‌سته‌ی خۆی ده‌زانێت.
2. فۆرمالیزه‌کردنی پرسیار
ئایا کوشتنی ژنان و کچان له‌سه‌ر جووتبوونه-سێکسه، له‌لایه‌ن پیاوه‌وه؟
3. مێتود
ئه‌م ڕاپۆرته‌م له به‌ر ڕۆشنایی کۆمه‌لێک بۆچونی زانستی ده‌روونناسی کۆمه‌ڵایه‌تی، سه‌رچاوه‌ی ئاینی و به‌راوردکردنیان، دارشتووه و له گه‌ڵ داب و نه‌ریتی کۆمه‌ڵگه‌ی پیاوسالاری کوردی‌دا تێ هه‌ڵکێشم کردوون.
4. ده‌روازه‌ی دیمانه‌و بۆچونه‌کان
Ø خوێندنه‌وه‌ی کۆمه‌ڵایه‌تی و که‌ڵتور- زیندانی که‌ڵتوور و ئاین
پابه‌ند بوون به کڵتوور ئه‌و ده‌گه‌ێنێت که مرۆڤ هه‌موو بواره‌کانی گه‌شه‌کردنی لێ ده‌بڕێت و نزیک مه‌رگ ده‌بێته‌وه. مۆراڵ یان ڕه‌وشت له به‌رهه‌می ئه‌و هێزهباڵایهیه که مرۆڤ له نێو چوارچێوهکانیدا به‌ند ده‌کات و ئازادی زه‌ود ده‌کات(نیتشه، سۆشیال سایکۆلۆژی2001). به بۆ چۆنی ئه‌و هیچ شێوازێکی گونجاو نیه بۆ پێناسه‌کردنی مۆراڵ. مرۆڤ که له دایک ده‌بێت خاوه‌نی هیچ به‌هاو ڕه‌وشتێک نیه، کۆمه‌ڵگه له ڕێگه‌ی په‌ره‌وه‌رده‌ی کۆمه‌ڵایه‌تیه‌وه مرۆڤ له قاڵبێکدا دروست ده‌کات که له‌گه‌ڵ پێوه‌ر و نۆرمه‌کاندا بگونجێت، جا چ پێوه‌ری داب و نه‌ریت یان ئاین بێت، ڕاده‌ی پێشکه‌وتنی ئه‌و کۆمه‌ڵگه‌یه، له و په‌روه‌رده کۆمه‌ڵایه‌تیه‌دا ڕه‌نگ ده‌داته‌وه. ئاستی بیرکردنه‌وه‌ی ئه‌و تاکه، پێوه‌ست ده‌بێت به ئاستی نۆرمه‌کانی ئه‌و کۆمه‌ڵگه‌یه‌وه و که‌سایه‌تی و ناسنامه‌ی کۆمه‌ڵایه‌تی ئه‌و که‌سه دروست ده‌کات. دیمانه‌ی په‌ره‌وه‌رده‌ی کۆمه‌لایه‌تی له کۆمه‌ڵگه‌ی تاكگهراییوه بۆ کۆمه‌ڵگه‌ی کۆله‌کتیڤ ده‌گۆڕدرێت.
به‌ڵام ئێدمۆن فرۆید ده‌ڵێت: سێکس و جووتبوون له ڕێگه‌ی لکاندنی به پێوه‌ندیه کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کان به ده‌سه‌ڵاتی دیکتاتۆره‌وه تابو ده‌کرێت ، ( سۆشیال سایکۆلۆژی2001، لاپه‌ڕه 23). مرۆڤه‌کان له کۆمه‌ڵگه‌ی تابو و حه‌رامدا هه‌میشه به هه‌ست به گوناه و قه‌رزاری له لایه‌ن ده‌سه‌ڵاته‌وه، په‌ره‌وه‌رده ده‌کرێن بۆ ئه‌وه‌ی له قاڵبی پێوه‌ره‌کانی خۆیدا ده‌رنه‌چن . فرۆید ئاین وه‌ک سه‌رچاوه‌یه‌کی ده‌سه‌ڵاتی ڕه‌ها ده‌ناسێنێت، که ئاسته‌نگه له گه‌شه‌کردنی مرۆڤ و پێشکه‌وتنی( سۆشیال سایکۆلۆژی2001، لاپه‌ڕه 25). ئا به‌و شێوه‌یه پێکهاته‌ی که‌ڵتوور بناغه‌ی بۆ دانراوه و مرۆڤ ده‌بێت به‌ڵانسێک له نێوان جووتبوون و پێوه‌ره‌کانی کڵتوردا بدۆزێته‌وه. بۆ نموونه ئه‌و نه‌خۆشانه که ده‌چوون بۆ لای فرۆید زۆربه‌یان هه‌ستیان به گوناحی خۆیان ده‌کرد و زاڵبوونی پێوه‌ره‌کانی کڵتوری ڤێکتۆریانزمیان پێوه دیاربوو. ئه‌وان له تێرنه‌کردنی ئاره‌زووه‌کانی خۆیان ده‌یان ناڵاند. ئاینه‌کانی ڕۆژهه‌ڵات، به گه‌وره و بچوکیانه‌وه هه‌مان ڕۆل ده‌بینن له کۆتکردنی تاک و کۆمه‌ڵگه له ئاسته‌نگ دروستکردن له گه‌شه‌کردنی. ڕسته‌ی (وقد عاقب الله على الزنا الزاني والزانية) ووته‌یه‌که که تا ئه‌مڕۆ پاش زیاتر له 1400 ساڵ له کۆمه‌ڵگه موسڵمانه‌کاندا کاری پێ ده‌کرێت(وێکپێدیائۆرگ.2007-05-20).
ئاینی ئیسلام له کۆمه‌ڵگه‌ی کوردی‌دا یه‌کێکه له و هێزه بزوێنه‌رانه که کوشتنی ژنان و کچان حه‌ڵال ده‌کات له وانه له دانانی سزا بۆ تاک له سه‌ر جووتبوون، که به‌م جۆره‌یه: سزای تاک، خوا دژوارترین سزای بۆ زه‌نا و زهناکهر داناوه که به‌رده‌بارانه تاکو مردن تاکو له هه‌موو جه‌سته‌یدا که چێژی حه‌رامی تیا بینیووه هه‌ست به ئازار بکات ، ئه‌و بهرهدهباران کردنه‌ش ده‌بێت له‌به‌رده‌م خه‌ڵکدا بێت، ( عقوبات فردية: وقد عاقب الله على الزنا الزاني والزانية بأشنع العقوبات، فجعل المحصن منهما عقوبته أشنع قتلة، رجماً بالحجارة حتى يموت، حتى يجد الألم في جميع الجسد الذي تلذذ بالحرام، يجعل أمام الناس يرجمونه بالحجارة حتى يموت، www.islamav.com).
Ø هێزی ئابوری کۆیله کردنی مێینه( ژنان و کچان)
له باری ئابورییه‌وه، هه‌رچه‌ند(مێینه) ئه‌گه‌رچی له پیاو زۆرتر ئه‌رکه ئابوریه‌کان به‌جێ دێنێت و به‌رهه‌مهێنه‌رێکی شاراوه‌یه، به‌ڵام سه‌رله‌نوێ داهاته‌که‌ی ده‌چێته خه‌زێنه‌ی پیاوه و بێ به‌ری ده‌بێت له قازانجی به‌رهه‌مه‌که‌ی. به‌پێی ڕاپۆرتی یوئێن له 66% ئه‌نجامی گشتی کار له جهیاندا له لایه‌ن ژنانه‌وه ئه‌نجام ده‌ده‌رێت و پیاوان ته‌نها ڕێژه‌ی له 34%. له سه‌رجه‌می داهاتی ئه‌و کاره‌دا وه‌کو موچه ته‌نها له 1% به‌ر ژنان ده‌که‌وێت و له 99% بۆ پیاوان ده‌بێت(Wahl, Holgersson, Höök & Linghag,2001) به موڵک سامانیشه‌وه
Ø زاڵبوونی(نێرینه) پیاو له دیمانه‌ی بایلۆژییه‌وه
پیاو بۆ زیندووڕاگرتنی ژینهکانی خۆی و بڵاوکردنه‌وه‌یان، ئاره‌زوو ده‌کات که خۆی ده‌سه‌ڵاتی ڕه‌های هه‌بێت له جووتبوونی له گه‌ڵ مێینه‌دا، که کۆمه‌ڵێک نه‌وه، که ژینهکانی خۆی هه‌ڵگرن، له دایک ببن(Stevens,1998). هه‌ر نێریکی دیش ئاسته‌نگی بخاته به‌رده‌می، ده‌بێته ئه‌نجامی دووبه‌ره‌کی و ناکۆکی. ئه‌و بۆچونه بایلۆژیهش له ڕه‌فتاری نیر تاکو ئه‌مڕۆ ڕه‌نگ ده‌داته‌وه و کاریگه‌ری له سه‌ر پێوه‌ره‌کانی نێر هه‌یه به‌رامبه‌ر به مێینه.
له سه‌ره‌تای ڕۆژانی ژیانه‌وه ، به‌هۆی جیاوازی بایه‌لۆژییه‌وه له نێوان ژنان و کچان و پیاودا ڕه‌فتار و په‌روه‌رده‌ی هه‌ردوو ڕه‌گه‌ز(ژنان،کچان و پیاو) له سه‌ر ئه‌و بنچینه‌یه داده‌نرێت. ئێمه په‌روه‌رده‌یه‌کی کۆمه‌ڵایه‌تی جیاواز بۆ هه‌ردوو ڕه‌گه‌ز، نێر و مێ دیاری ده‌که‌ین و هه‌ریه‌که له ژنوکچ و پیاو ڕۆڵی خۆی به‌پێی ڕه‌گه‌زه‌که‌ی پێده‌به‌خشین. بۆنموونه به‌رگی سوور و گوڵدار، یاری بووک ده‌ده‌ینه کچان و ده‌مانچه و ئۆتۆمبێلیش ده‌ده‌ینه کوڕان تاکو جیابن له کچان Giddens sociologi p 113
Ø کڵاوڕژنهی گلۆبالیزم
له جیهانی گلوباڵی ئه‌مڕۆدا، که گیتی به هۆی گه‌شه‌سه‌ندی تهکنهکۆژیاوه بووه‌ته گوندێکی بچووک، گه‌وره‌ترین کاریگه‌ری خۆی هه‌یه له سه‌ر فۆرمالیزه‌کردنی کۆمه‌ڵگه‌کانی جیهان و گۆڕانکاریه‌کان پێوه‌ندێکی پته‌ویان هه‌یه، له نێوان گه‌لاندا، که هێچیان بێ ئه‌وی تریان توانی کاری کردنی لاوازه. زانیاری گۆڕینه‌وه به‌هۆی ئینته‌رنێته‌وه، به‌شێکی گرنگی گلۆباڵیزمه، که تۆڕێکی پێوه‌ندی له هه‌موو بواره‌کاندا له نێو گه‌لاندا دروست کردووه. بۆ نموونه هه‌واڵێکی نوێ به چه‌ند چرکه‌یه‌ک ده‌گاته هه‌موو شوێنێک. هه‌واڵی نموونه‌ی کوشتنی دوعا، که له شوێنێکی بچوک ڕویدا، به‌هۆی خێرایی گواستنه‌وه‌ی، کاریگه‌ری خۆی له‌سه‌ر شانۆی مافی مێینه دانا و بڵاوبووه‌وه(2003,Giddens)
Ø بۆچونی فه‌مینیسته‌کان
بۆچونی فێمنینستانه له‌سه‌ر داهاتنی ووشه‌ی نێر و مێ: ئێمه خۆمان ووشه‌ی نیر و مێمان به هۆی داڕشتنی زمان، داڕشتووه و قاڵبێکمان بۆ داناوه(لاپه‌ڕه ل64، Johansson 2001) هه‌رچه‌نده تێکدانه‌وه ئاسان نییه. به‌هۆی په‌ره‌رده‌ی کۆمه‌ڵایه‌تیه‌وه Socialisation ، که که‌ناڵ و سه‌رچاوه‌یه‌کی گرنگی نه‌وه‌ی داهاتووی کۆمه‌ڵگه‌یه، مرۆڤ له ته‌مه‌نی منداڵی و بێ توانیدا تێپه‌ڕی ده‌کات، که به هه‌نگاو هه‌نگاو په‌روه‌رده ده‌بێت بۆ ئه‌وه‌ی زانیاری وئه‌زمون فێرببێت، به‌جۆرێک که له‌گه‌ڵ داب و نه‌ریتی کهڵتورهکهیدا بگونجێت (2003,Giddens).
جووت بوون، یان سیێکس، له خۆیدا نیشانه‌ی ئه‌وه ده‌دات که مرۆڤ گیان له‌به‌رێکی ئازاده و به‌ستنه‌وه‌ی به کۆمه‌ڵێک داب و نه‌ریت کارێکی یه‌کجار سه‌خته (سۆشیال سایکۆلۆژی2001 لاپه‌ڕه 37-38). هه‌وڵدانی مرۆڤ بۆ خۆتیرکردن له‌و ڕمه‌که سروشتیه، به جۆریک له جۆره‌کان ده‌بێت بکرێت. به‌پێی کۆنتیكس و ژینگه‌ش ئه‌و خۆ تێرکردنه دێته گۆڕان، له کۆمه‌ڵگه تاکگهراییهکاندا مرۆڤ ئازادتره..به‌ڵام دیسان به‌کۆمه‌ڵێک یاسای نووسراو و نه‌نووسراو ڕێگه‌ی لێ ده‌گیرێت. له کۆمه‌ڵگه پاشکه‌وتووه‌کان، هێزه پاشکهووتووخوازهکان که خۆیان له داب و نه‌ریت و هێزه ئاینیه‌کاندا ده‌بیینه‌وه، مرۆڤ به دڕنده‌ترین شێوه ده‌خه‌سێنن و هه‌وڵده‌ده‌ن سیکس و جووت بوو به تابو بناسێنن.
دابه‌شکردنی ڕۆڵی کچ و کوڕ ده‌توانرێت به‌شێوه‌یه‌کی نه‌گه‌تیڤ یا پۆزه‌تیڤ هان بدرێت به‌پێ ئه‌و سیسته‌می ئیمبارگۆ (گه‌مارۆدان) و هاندان و سزادان دیاری ده‌کات. ئه‌م سیسته‌مه له سه‌ره‌تای منداڵیه‌وه منداڵ په‌روه‌رده‌کات که کامه شت گونجاوه وه‌کو کچ یان کوڕ .
5. تاوتۆ و گفتوگۆکردن
که‌واته فاکته‌ری کوشتنی(مێینه) ژنان و کچان له کۆمه‌ڵگه‌ی کوردی‌دا به ده‌ستی پیاو (نێر)، له ژێر ڕوناکی ئه‌و دیمانانه‌ی سه‌ره‌وه‌دا زۆرن و ئاویته‌ی یه‌کتربوون. پیاوانی کورد له ڕوی بایۆلۆژییه‌وه بۆ په‌ره‌پێدان و پارێزگاری ژینهکانی خۆیان لایان سه‌خته که دایک و خوشهکانیان له گه‌ڵ پیاوانی تردا جووت ببن که له ده‌ره‌وه‌ی ده‌سه‌لاتی خۆیاندا بن. پیاوان بۆ هێشتنه‌وه‌ی ئه‌و ده‌سه‌ڵاته، ئاین وه‌کو چه‌کێکی کوشنده بۆ زه‌بوون کردنی ژنان و کچان به‌کارده‌به‌ن. پیاوانی کورد له به‌ر ئه‌وه‌ی هێزی گلۆباڵیزم کاریگه‌ری ڕاسته‌و خۆی هه‌یه له سه‌ر گۆڕانکاری کۆمه‌ڵگه‌ی کوردی، به تایبه‌تی ژنان و کچان بۆ ناسینی خۆیان، هه‌وڵ ده‌ده‌ن نۆرم و پیوه‌ره کۆنه‌کانی کۆمه‌ڵگه‌ی کوردی هه‌میشه وه‌به‌ر بهێننه‌وه به چه‌نده‌ها ڕێگه، له‌وانه. ئاین، هێزی ئابوری، زه‌بر و زه‌نگ و کوشتنی ژنان و کچان.
که واته پێوه‌ره‌کانی پیاون که له سه‌ره‌تای منداڵییه‌وه جیاوازی ده‌خه‌نه نێوان کچان و کوڕان له سه‌ر نۆرمی ئه‌و په‌روه‌رده کۆمه‌ڵایه‌تییه‌وه که کۆمه‌ڵگه‌که‌مان هه‌یه‌تی و کاریگه‌ری خۆی ده‌خاته سه‌ر ته‌نانه‌ت خودی ژنانیش له دروستکردنی که‌سایه‌تی کچ وه‌کو کچ و کوڕ وه‌کو کوڕ. نموونه‌یه‌کی زۆر ساده، زۆربه‌ی دایک و باوکه‌کان شانازی ده‌که‌ن کۆڕه‌کانیان ده‌ست بخه‌نه سه‌ر کام کچ ئاره‌زووی ده‌که‌ن، له هه‌مان کاتدا ئاسته‌من به‌رامبه‌ر کچه‌کانیان، به‌ڵکو هه‌ندێک کچی کورد له ئه‌وروپا به زۆره‌ملێ ده‌بێ به کورێکی ناسراو بدرێن به شوو. که‌واته به‌هۆی ئه‌و داب و نه‌ریته که نێر دایناوه، مێینه ژێر ده‌سته‌ی نێرینه‌یه. ئه‌و جیاوازیه ده‌کرێت چونکه ئه‌و باوک و دایکه ناتوانن له کۆی و زنجیری کۆمه‌ڵگه‌ی پاشکه‌وتوو و پیاو سالاری خۆیان ڕزگار بکه‌ن، هه‌ندێ جاریش بۆ شتنه‌وه‌ی ناموس(شه‌ره‌ف) خێزانه‌کان کچه‌کانیان ده‌کوژن، بۆ نموونه فاتیمه و په‌له و دوعاکانی تر.
ئۆسا ئێلدێن که توێژینه‌وه‌یه‌کی له سه‌ر کچانی په‌نابه‌ر له سوێد کردووه که له سه‌ر کێشه‌ی ناموس ده‌کوژرێن، ئاماژه به‌وه ده‌کات که گۆشه‌گیربوون ده‌بێته هۆی وه‌به‌رهێنانه‌وه‌ی که‌لتوور و درێژه پێدانی ئه‌و داب و نه‌ریته کۆنه. کوشتنی کچه کورد فاتیمه شه‌نگال و په‌له به ده‌ستی باوک و براکانیان باشترین نموونه،( ئۆسا ئێلدین 2003)
لێره‌دا بۆچونه‌کان هاوته‌ریب ده‌بن، که پیاو خۆی یاسای بۆ هێشتنه‌وه‌ی ده‌سه‌لاتی خۆی داناوه و ئاماده‌شه باشترین هێزی خۆی بخاته کار بۆ کۆیله‌کردنی ژنان و کچان. له کوردستاندا داب و نه‌ریت له گه‌ڵ هێزی ئایندا ئاوێته‌ی یه‌کتربوون و چه‌نده‌ها ساڵه پێوه‌ر و یاسا پاشکه‌وتووی کۆن وه‌به‌ر ده‌هێننه‌وه و کۆمه‌ڵگه‌ی کوردیان له بازنیهیهکی داخراودا ئیفلیج کردووه و بواره‌کانی گه‌شه‌کردنی لێ گرتووه.
له‌به‌ر ئه‌وه‌ی تاک به هۆی کاریگه‌ری ته‌کنه‌لۆژیا و گڵۆبالیزمهوه، له کێشه‌یه‌کی سه‌خت دایه بۆ خۆ رزگارکردن له جه‌وری داب و نه‌ریت و پیوه‌ره کۆنه‌کانی ئاین، که پێش سه‌دان ساڵ له مه‌وبه‌ر، پیاو یاساکانی بۆ داناوون، کچان و ژنان ده‌بنه قوربانی یه‌که‌م، چونکه پیاو ده‌ستبه‌رداری ده‌سه‌ڵاتی خۆی نابێت.
به ڵام دیسان له‌و کۆمه‌ڵگانه‌ی که مێینه( كچ و ژن) له‌سه‌ر کێشه‌ی ناموس ده‌کوژرێن، نیره‌کان( پیا و کوڕ)یش قوربانین ئه‌و داب و نه‌ریته‌ن که هوشیاری لێ زه‌وت کردوون وه‌کو چه‌کێکی بێ هه‌ستی لێکردوون، لێره‌دا به‌شی سه‌رده‌ستی کۆمه‌ڵگه که به‌ده‌ست سه‌رۆک خێل و بنه‌ماڵه‌وه‌یه، به‌رپرسی یه‌که‌م ئه‌وانن له درێژه‌پێدانی ئه‌و تاوانانه‌ی که به‌رامبه‌ر ژنان و کچان ده‌کرێت. له هه‌مان کاتدا خودی مێێنهش له‌و جۆره کۆمه‌ڵگانه دژایه‌تی مافی خۆی ده‌کات له ڕێگه‌ی په‌روه‌رده‌کردنێکی پیاو سالارانه‌وه، که پیاو بناغه‌که‌ی بۆ داناوه. پیاو له کۆمه‌لگه پێشکه‌و تووهکانیشدا به‌هۆی سووکایه‌تی کردنی به ژنان و کچان ، هه‌وڵ ده‌دات که خۆی سالار بێت و ئه‌وان(ژن و کچ) بندهستبن،(سێکسی گه‌نجان، سۆشیال سایکۆژی 2003).
پاسیڤکردنی جه‌سته‌یی مێینه له ژێر کاریگه‌ری رکیفی پیاودا، پرۆسه‌یه‌کی تره که پیاو ده‌یخاته کار بۆ دیتنه‌وه‌ی سه‌رچاوه‌ی ئاره‌زووه‌کانی جوتبوون( سێکسیه‌کانی) له جه‌سته‌ی مێینه‌دا ( سۆشیال سایکۆژی 2003 لاپه‌ڕه 163). بۆ نموونه تا ئێستاش خه‌ته‌نه‌کردنی کچان له به‌شێک له کۆمه‌ڵگه‌ی کوردی و کۆمه‌ڵگه‌کانی ترد باوه، ئه‌وه‌ش ڕه‌نگدانه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی پیاوه بۆ ئاسته‌نگ کردن و که‌مکردنه‌وه‌ی ئاره‌زووی جوتبوونی کچان و ژنان، نه‌ک له سه‌ر بنه‌مای پاک و خاوێنی، که پیاو بیانوی بۆ ده‌هێنێته‌وه.
له‌ڕوی ئابوریشه‌وه دیسان ژنان و کچان ده‌بنه کویله‌ی پیاو و له ده‌سه‌ڵاتیدا ده‌رناچن. هه‌رچه‌نده هیچ ئامارێکی زانستی له مه‌ڕ مووچه‌ی ژنان و کچان له‌به‌ر ده‌ستدا نیه له کۆمه‌ڵگه‌ی کوردی‌دا، به‌ڵام دیسان پیاو له کۆمه‌لگه پاشکه‌وتووه‌کاندا، وه‌کو کۆمه‌ڵگه‌ی کوردی، خاوه‌نی ده‌سه‌ڵاتێکی ڕه‌هایه. که‌واته پیاو خۆی ده‌سه‌ڵاتی فه‌رمی بۆ خۆی دروستکردووه و ژنان و کچان کۆیله‌ی ئه‌ون. هه‌ر ده‌نگێکیش له ده‌ره‌وه‌ی ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌دا به‌رزبێته‌وه، حه‌رام و تابۆیه و پیاو خۆی به ڕاست ده‌زانێت که کپی بکاته‌وه.
ئه‌و پرسیاره‌ی که دێته ئاراوه‌و پێویسته پیاوی کورد وه‌ڵامی بداته‌وه:
ئایا بوونی کوردستانێکی ئازاد بۆ پیاوی کورد گرنگه یان نامۆسی ژنان و کچان که له جووتبووندا وون ده‌بێت، که پیاوی کورد چه‌ندان ساڵه ژن و کچی له سه‌ر ده‌کوژێت؟ یان پیاو ئاره‌زووه سێکسیه‌کانی خۆی زیاتر به‌رزده‌نرخێنێت و خۆپه‌رسته؟
خاڵه لاوازه‌کانی ئه‌م ڕاپۆرته زانستیه:
Ø نه‌بوونی کات.
Ø نه‌بوونی توانا بۆ دیمانه یان چاو پێکه‌وتن له‌گه‌ڵ ئه‌و پیاوانه‌ی که ژن و کچ وه‌کو ژێرده‌سته‌ی خۆیان ده‌بینن. و هه‌ندێک له‌و پیاوانه‌ی که ژن و کچانی خۆیان کوشتووه، که پێویسته هه‌ڵوێستیان بزانرێت.
Ø نه‌بوونی سه‌رچاوه‌ی کوردی زانستی له باره‌ی کوشتنی ژنان و کچانه‌وه له کوردستان.
Ø ئه‌م ڕاپۆرته باسی ده‌سه‌ڵاتی ئابوری پیاوان به شیوه‌یه‌کی قوڵ ناکات، ئه‌وه‌ش له به‌ر نه‌بوونی ئاماری ئابوری له کوردستان و ئاڵۆزنهکردن و به‌رفراوانکردنی ڕاپۆرته‌که.
سه‌رچاوه‌کان:
په‌رتووک
Giddens, A (2003). Sociologi. Lund: Studentlitteratur
کۆمه‌ڵناسی. لوند: وێژه‌ی خوێندکار
Johansson T. 2001: Socialpsykologi, subejktivitet, överskridande och förändring Lund: Studentlitteratur سۆشیال سایکۆلۆژی. لوند: وێژه‌ی خوێندکار. بکه‌ر، هه‌نگاوه بێ سنووره‌کان و گۆڕانکاریه‌کان
Johansson T. 2001: Socialpsykologi, moderna teorier och perspekti. Lund: Studentlitteratur
سۆشیال سایکۆلۆژی. لوند: وێژه‌ی خوێندکار. بیردۆز و هه‌ڵوێسته مۆدێرنه‌کان
Stevens. R (1998). Att förstå människor. Lund: Studentlitteratur بۆ ئه‌وه‌ی له مرۆڤه‌کان تێبگه‌ین
ماڵپه‌ڕ و ڕاپۆرتی زانستی
http://en.wikipedia.org/wiki/Honor_killing
رۆژی داگرتن، 20-5-2007
http://www.islamav.com/doc_html/neraan_aldonya.htm عقوبات فردية
رۆژی داگرتن، 20-5-2007
عقوبات فردية:
وقد عاقب الله على الزنا الزاني والزانية بأشنع العقوبات، فجعل المحصن منهما عقوبته أشنع قتلة، رجماً بالحجارة حتى يموت، حتى يجد الألم في جميع الجسد الذي تلذذ بالحرام، يجعل أمام الناس يرجمونه بالحجارة حتى يموت..
ڕاپۆرتی یوئێن
Enlig FN s beräkning i sin rapport 66 % av allt arbetet utförs av kvinnor medan männen står bara för 34 % av arbetet . Av detta arbete får kvinnor mindre av 1 % av inkomster och män får 99% av samlade förmögenheter(Wahl, Holgersson, Höök & Linghag,2001). Här tydliggörs att män jobbar bara 34 % och de äger 99% av världens förmögenhet vilken betyder att kvinnor är mycket underdominerad av män på grund av deras kön.

© Copyright www.derun.org . 2007 . All rights reserved . Email: info@derun.org