له‌به‌رامبه‌ر ئه‌م بۆچوونه هه‌ڵه‌یه‌ى (كه پزیشكانى ده‌روونى شێتن) رِاستیهكى تر‌ى چه‌سپاو هه‌یه،ئه‌ویش بریتیه له‌وه‌ى كه‌س به‌قه‌د پزیشكانى ده‌روونى به‌رگه‌ى فشار‌و تێكچوونه ده‌روونیه‌كان ناگرێت! چونكه پزیشكى ده‌روونى،به حوكمى پسپۆرِى له كاره‌كه‌ى، شاره‌زاییه‌كى ته‌واوى په‌یداكردووه، كه‌وا بتوانێت له‌خه‌ڵكى تر باشتر گرفته‌كان چاره‌سه‌ر بكات.ئه‌و كاتیَك بتوانێت چه‌ندین گرفت و كێشه‌ى خه‌ڵك چاره‌سه‌ر بكات، هه‌ڵبه‌ته ده‌توانێت چاره‌سه‌رى گرفته‌كانى خۆى ئاسانتر بكات، چونكه له قه‌یران و كیَشهى نه‌خۆشه‌كانى فێری شاره‌زایی و ئه‌زمونى زیاتر دهبێَت و دهزانیَت باشترین شێوه‌ى چاره‌سه‌ركردن چۆنه.هه‌روه‌ك چۆن به‌ننایه‌ك به تێپه‌ڕ ِبوونى كات شاره‌زایی و ئه‌زموونى زیاد ده‌بێت و ماسولكهكهنى به‌هێز ده‌بن، پزیشكى ده‌روونیش، له‌گه‌ڵ تێپهڕِبوونى كات توانا و گه‌شه‌و ده‌روونى به‌هێزتر ده‌بێت و زیاتر به‌رگه‌ى كێشه و قه‌یرانه‌كان بگرێت.
له‌گه‌ڵ ئه‌م هه‌موو رِوونكردنهوانهى لێره باسكران، هێشتا پزیشكى ده‌روونى ته‌م و مژێكى زۆرى له‌سه‌ره‌و له لایه‌ن خه‌ڵكیش رِاڤهى جیاوازى بۆ ده‌كرێت، ئه‌مه له‌كاتێكدا له كۆمه‌ڵگه‌ى ئێمه‌دا هێشتا بیر و باوهرِى تر زاڵه و ئه‌گه‌ر خه‌ڵك جارێك سه‌ردانى پزیشكى ده‌روونى بكه‌ن، ئه‌وا به‌ر له‌وه چه‌ندین جار سه‌ردانى شێخ و مه‌لا و فاڵچى و جادوو خوێن و مه‌رقه‌د و شتى تریشیشیان كردووه.
Redar_moh@yahoo.com
ژیان له‌وێوه ده‌ستپێده‌كات
د. رێدار محه‌مه‌د ئه‌مین
كاندیدى بۆردى ده‌روونى
جاران كه مناڵ بووین، حه‌زمان ده‌كرد زوو گه‌وره‌بین، چونكه پێمان وابوو گه‌وره هه‌موو شتێكى هه‌یه و ده‌توانێت هه‌موو شتێك ده‌سته‌به‌ر بكات، ئێستا گه‌وره‌ین وه‌لێ حه‌زده‌كه‌ین بگه‌رێینه‌وه بۆ قۆناغى مناڵى، به‌ڵام وه‌كو مناڵه كاڵفامهكهى جاران نا، به‌ڵكو مناڵێكى شاره‌زا و پڕ ئه‌زموون، كه‌چى بێخه‌م و بێ به‌رپرسیاریه‌تى! ئه‌مه شتێكمان پێ نیشانده‌دات، كه‌وا ئێمه‌ش تا ئێستا نه‌گه‌یشتووینه‌ته دوا وێستگه‌ى ژیان تا تێى بگه‌ین یان پشوویه‌كى لێبده‌ین، قۆناغى پیربوون دوا قۆناغى قوتابخانه‌ى ژیانه، یان ده‌توانین بڵێین له‌وێوه ژیان ده‌ست پێده‌كات، به پێچه‌وانه‌ى هه‌ندێك كه‌س، كه واده‌زانن سه‌ره‌تاى كۆتاییه‌كانه، له‌م ته‌مه‌نه‌دا مرِۆڤ پڕ ئه‌زموون ده‌بێت و شاره‌زاییه‌كى ته‌واوى لا دروست ده‌بێت، كه‌وا به چه‌ندین هه‌وراز و نشێو و تاڵى و شیرینى و خۆشی و ناخۆشی تێپهڕِیوه، ئیتر كاتى ئه‌وه هاتووه پشوویه‌ك بدات و چاو به هه‌موو ماندووبوون وهیلاكى و ناسۆرى و به‌روبوومه‌ى دا بخشێنێته‌وه، رِهنگه باشترین دیاریش بۆ پیر له‌م ماوه‌یه‌دا خانه‌نشینى بێت، خانه‌نشینى به‌واتاى دووركه‌وتنه‌وه له ناخۆشیه‌كان و ماندووبوونى كار‌و خۆ ته‌رخانكردن بۆ ئاره‌زووه تایبه‌تییه‌كان و زیاتر كات به‌سه‌ربردن له‌گه‌ڵ خێزان، به ئه‌نجامدانى گه‌شت و سه‌یران نه‌ك دانیشتنى شه‌و و رِۆژ له ماڵ و چاوه‌رێى مردن كردن! له‌ڕاستیدا زۆر له پیره‌كان به‌هه‌ڵه له وشه‌ى خانه‌نشین تێگه‌یشتوون، بۆیه هه‌وڵده‌ده‌ن له‌م كاتانه‌دا زیاتر كۆنتڕۆڵى ماڵه‌وه بكه‌ن (بۆ پاراستنى پله‌وپایه‌ى خۆیان) و له بچوك و گه‌وره‌ى هه‌ر ئه‌ندامێكى ماڵه‌وه ده‌پێچنه‌وه، ئه‌گه‌رچى پێشتر ئه‌مانه‌یان نه‌كردوووه، بۆیه زیاد له پێویست ههستیاردهبن وبه‌كه‌مترین قسه و ره‌فتار هه‌ڵده‌چن و به‌رگه‌ى هیچ رِهخنه و پێشنیارێك ناگرن به هه‌رشێوه‌یه‌ك ئاراسته‌یان بكرێت، چونكه قه‌ناعه‌تیان وایه ئه‌مه له پله‌و پایه و كه‌سایه‌تیان كه‌م ده‌كاته‌وه، تا ئه‌و ڕاده‌یه‌ى رِهخنه له هه‌موو هه‌ڵسوكه‌وتێكى ئه‌ندامانى خێزانه‌كانیان ده‌گرن، له چۆنیه‌تى پاككردنه‌وه‌ى ماڵ بگره تا شێوازى چێشت لێنان و ڕیكخستنى كه‌لوپه‌ل و دیكۆرى ماڵه‌وه، تا واى لێدێت هه‌ندێك له ئافره‌تان وا هه‌ست ده‌كه‌ن که به‌رامبه‌ر پیاوێكى ترن و به ئه‌ندازه‌ی سه‌د ده‌ر سه‌د جیاواز له هاوسه‌ره‌كه‌یان! تا وای لێدێت ئاوات ده‌خوازن که هاوسه‌ره‌كانیان هه‌ر له ده‌ره‌وه بن و نه‌گه‌رێنه‌وه بۆ ماڵه‌وه، له به‌رامبه‌ر ئه‌مه‌شدا خانه‌نشین حه‌ز به گۆشه‌گیرى ده‌كه‌ن و زوو هه‌ڵده‌چن و ئه‌گه‌رى تووشبوونیان به نه‌خۆشیه ده‌روونى وجهستهییهكان زیاتر ده‌بێت و واهه‌ست ده‌كه‌ن ژیان ئه‌وانیان فرۆشتووه و جارێكى تر نایانكڕنهوه، بۆیه له هه‌موو كاتێك زیاتر په‌یوه‌ستى ئه‌ندامانى خێزانه‌كانیان ده‌بن بۆ زاڵبوون، گۆشه‌گیرى، ته‌نیایى و ترسی مردن، له‌گه‌ڵ ئه‌و هه‌موو قه‌یرانه‌ش رِۆژ له دواى رِۆژ ژماره‌ى خانه‌نشینان زیاد ده‌كات، كه‌چى فه‌رامۆشكردن وپشتگوێ خستنیان ماناى دانانه له خانه‌ى مردووان، له كاتێكدا ده‌توانین گه‌وره‌ترین سوود له‌م چینه وه‌ربگرین، كه خاوه‌نى پسپۆرِى وشارهزاییهكى زۆرن، لێره‌وه پێویسته ئه‌و پرسیاره بكه‌ین، ئایا خانه‌نشینی ماناى كۆتایى هاتنى ژیانه؟ ماناى كۆتایى وه‌به‌رهێنانى فیكرى و مه‌عریفیه؟ له ڕاستیدا خانه‌نشینان گه‌وره‌ترین سه‌رمایه‌ى فیكرى و مه‌عریفین، كه‌وا پێوه‌یسته له سه‌ر هه‌موو میلله‌تێك سوودیان لێوه‌ربگرێت، لێره‌شدا چه‌ند پێشنیارێك ده‌خه‌ینه‌ڕوو ،كه‌وا پێمان وایه ده‌بنه مایه‌ى زیندوو بوونه‌وه‌ى ئه‌م چینه،ئه‌گه‌ر گرنگیان پێبدرێت و پێداویستیه‌كانیان دابین بكرێت ژیان له‌وێوه ده‌ست پێده‌كات:
1- زیاتر هاندانى میدیاكان له ته‌له‌فزیۆن و ڕادیۆ و رِۆژنامهكان بۆ ئاوڕدانه‌وه له‌م چینه‌ى كۆمه‌ڵ و خستنه‌ڕووى داواكان و به‌هانا هاتنى خه‌ون و ئاره‌زووكانیان.