بابه‌تی گشتی
سایکۆلۆژیای ڕاپه‌ڕین..
نوسینی: نه‌وزاد عه‌زیز
ڕاپه‌رین . هێنده‌ی پرۆسه‌یه‌کی سه‌رله‌به‌ری گۆڕان و ڕه‌نگدانه‌وه‌ی که‌سایه‌تی کورده ، هێنده ڕژانه سه‌رجاده و جمووجۆلێکی پێشمه‌رگه نیه . به‌داخه‌وه تاوه‌کو ئه‌مڕۆ زۆربه‌ی لێکۆلینه‌وه‌کان باس له لایه‌نه عهسکهریییهکانی ڕاپه‌ڕین ده‌کات . به چه‌مکه‌کانی بۆێری پێشمه‌رگه و ئازایه‌تی جه‌ماوه‌ر , ڕاپه‌ڕین ڕاڤه‌ده‌که‌ن .
ڕاپه‌رین هه‌ڵچوون و گه‌ڕانه‌وه‌یه بۆ نه‌ستی کۆ . ئازادبوونهوهی هه‌موو ئه‌و خولیا و حه‌ز و به‌ها نهتهوهییانهبوو که له‌ڕێی ترس . تۆقاندن . نائۆمێدی له نه‌ستی تاکی کوردا چهپێنرابوون . ساته‌کانی ڕاپه‌رین ساتی ههستکردنهوهبوو به ناسنامه‌ی که‌سایه‌تی . ئه‌و کاتانه که‌سێک پرسیاری له ناسنامه‌ی حیزبی ، ناوچه و شار نه‌ده‌کرد . هه‌موو کوردبوون . ته‌واوی دابه‌شکاریی خائن و پێشمه‌رگه . شاخ و شار . بادینان و سۆران و یه‌کێتی و پارتی و هتد . له‌و ساتانه‌دا کاڵبوونه‌وه . ئه‌وه یه‌که‌م جاربوو که‌سایه‌تی کورد له‌ده‌ره‌وه‌ی ماکه‌کانی دابه‌شبوونی ههناسهبات .
ڕاپه‌رین ئاماژه‌یه‌کی گرنگه که چه‌نده گیانی شه‌ڕانگێزی و ڕاسیزم به که‌سایه‌تی کورد ئاشنا نیه . سه‌رباری فراوانی سه‌رزه‌مینه رزگارکراوه‌کان و ڕووبه‌رووبوونه‌وه‌ی سه‌ربازی و بێ پلانی ڕووداوه‌کان . وێڕایی سه‌رده‌می داگیرکاریی و جینۆساید و به گژداچوونه‌وه‌ی داگیرکه‌ر کیانێکی سایکۆپاتی و درندانه له‌لای تاکی کورد درووست نه‌کرد . له‌پای هه‌موو ئه‌و نه‌هامه‌تیانه و درندایهتییه ، کردهخۆکوژی و قه‌تل وعام نه‌بووه به‌شێک له فه‌زای گشتی ڕاپه‌ڕین . له وڵاتێکی وه‌ک عێراقدا له سایه‌ی هه‌ڵچوونێکی جه‌ماوه‌ری گه‌وره به پێچه‌وانه‌ی باشوری عێراقه‌وه ڕاپه‌ڕین توانی گیانی شه‌ڕانگێزیانه خه‌فه‌بکات . کاستاف ده‌ڵێ هیچ جه‌ماوه‌رێک بێ سه‌رکرده و هیچ سه‌رکرده‌یه‌کیش بێ جه‌ماوه‌ر بوونی نییه . ڕه‌نگه تاکه سه‌رکرده‌ی ڕۆژانی یه‌که‌می ڕاپه‌رین لایه‌نی ده‌روونی مرۆڤی کوردبێت.
به‌ر له ڕاپه‌ڕین زاتی کورد له نسکۆیه‌کی گه‌وره‌دابوو .ساڵانی 88 به‌دواوه ئه‌و ساتانه‌ن بڕوایی که‌سایه‌تی کورد به‌رامبه‌ر بوونی که‌وته ژێرپرسیاره‌وه . ترس . دڵه‌ڕاوکێ . نائۆمێدی له هه‌مبه‌ر داهاتوو. کۆمه‌ڵگایه‌ک لێوان لێو له پرسه . سوپایه‌کی بێ شومار له تۆقاندن و وڵاتێکی گرفتاربه پاشماوه‌کانی جه‌نگ . نه‌وه‌یه‌ک له کوڕ و کچی که نه‌وه‌ی به‌ره‌ی شه‌ڕبوون . له‌نێو گه‌نجان ئه‌ده‌بیاتی وجودی به سیما خه‌مناکی و تهسلیمبوونهکهیهوه . به‌کوردی ئه‌و ساتانه ده‌ست بهگڵاوتهوه بگره . ده‌مت داخه . بهتۆناکرێ و ئێمه که‌ممان نه‌کرد . که‌سایه‌تییه‌ک سیفه‌تی سڵه‌مینه‌وه بووه خه‌سڵه‌تی و گیانی بۆێری ده‌ست پێشکهریکردنی تێدا مرد .
له‌گه‌ڵ یه‌که‌م ڕۆژانی ڕاپه‌ڕین ترسێک ونبوو . ته‌واوی ئه‌و شتانه‌ی جێی سڵه‌مینه‌وه و دڵه‌ڕاوکێ بوون هه‌ره‌سی هێنا . ئه‌و ناوانه‌ی جێی موچڕکه و فۆفیا بوون له‌ئان و ساتێکدا نه‌مان ( ئه‌منه‌سوره‌که . ئه‌فسه‌ره تۆقینه‌ره‌کانی سه‌رجاده‌کان ، باڵاخانه و زیندانه له شکان نه‌هاتووه‌کان و هتد .. گه‌ر تا سه‌رده‌مێک چه‌پاندن خه‌سڵه‌تێکی سه‌ره‌کی که‌سایه‌تی کوردبێت له دوایی ئه‌نفاله‌کان . ئه‌وا ڕاپه‌رین په‌رچه‌کردارێک بوو بۆ هاتنهزمانی هه‌موو ئه‌و هه‌ڵچوونانه‌ی به شکستی کورد له به‌رامبه‌ر به‌غداد له نه‌ستی کۆدا چهپێنرابوو .
هه‌ڵچوونه ده‌روونییه‌کانی ڕاپه‌ڕین شێوازی جیاجیای له‌خۆگرت . ته‌قه‌ی خۆشی . هه‌ڵپه‌ڕین . کۆبوونه‌وه‌ی عشوای جه‌ماوه‌ری . زه‌بروزه‌نگ و توندوتیژی له‌به‌رامبه‌ر بینا و دامووده‌زگا. هه‌تککردنی جه‌سته‌یی پیاوانی ڕژێم . فه‌رهوودکردن که مه‌رج نه‌بوو هه‌میشه داهاتی ئابووری له‌پشتبێت . سه‌رکردنه‌سه‌ر کتێبه ئاساغهکان .ده‌ربڕینی زمانه‌وانی ( حاجی بۆش .فه‌رهوود . هاوڕی و هه‌ڤاڵان . کۆمیته، شورا و هۆگری گۆگرتن له ده‌نگ و باس و گه‌ڕانه‌وه‌ی چه‌ک وه‌ک ڕهمزیهتێک بۆ ئازادی ، ئازایه‌تی و جوانکاریی مۆده . ئه‌و کاتانه جوانی پێشمه‌رگه و چه‌ک جارێکی تر بووه مۆده .
هه‌ڵچوونه‌کان هه‌رته‌نها وابه‌سته‌ی ئه‌و فهزایهنهبوو . به‌ڵکو وابه‌سته‌ی دواگۆڕنکاریییهکان بوون . گرتنی عزه‌ت دوری که پاشان زۆرترین نووکته‌کانی ڕاپه‌ڕینی لێکه‌وته‌وه خاڵێکی سه‌رنج ڕاکێشه که چه‌نده نه‌ستی جه‌ماوه‌ر قبووڵی هێچ دامرکانه‌وه‌یه‌کی نه‌ده‌کرد . هه‌موو چه‌شنی هیپۆنتیزم له خه‌ونێک بوون که بێداریان نه ده‌ویست . ڕاپه‌ڕین شیزۆفرینیای باشوره . تابلۆیه‌ک بۆی ..ده‌مێکی به هاوار له‌گه‌ڵ چاوێکی کراوه ، یان لێوانه له فرمێسک .
به‌هاری ڕاپه‌ڕین به‌هاری به‌تاڵ بوونه‌وه‌بوو له گرژی و گرێ سیاسی و نه‌ته‌وایه‌تی و بوونه‌کانی تاکی کورد . به‌هارێک بوو نه‌ستی کۆ کردینیه یه‌ک . یه‌که‌م جار بوو هه‌موو کوردێکی سهرکهووتووبین .
counter
© Copyright www.derun.org . 2007 . All rights reserved . Email: info@derun.org