


له حاڵه‌تێکی وه‌هادا چی بکه‌ین باشه؟
چی بکه‌ین باشه؟میز به‌خۆدا کردن (التبول اللاارادي Enuresis )
میز به‌خۆداکردن هۆیه‌کانی چین؟ چۆن چاره‌سه‌ر ده‌کرێت؟
گرفتی میز به‌خۆداکردن زۆر بڵاوه، رێژه‌ی له 10% ی منداڵی بچووک ده‌گرێته‌وه، به‌ڵام له سه‌رووی ته‌مه‌نی پێنج ساڵییه‌وه به نه‌خۆشی داده‌نرێت.
هؤیهکانی چین؟
کۆنتڕۆڵکردنی میزڵدان به‌شێوه‌یه‌کی سروشتی هه‌نگاوبه‌هه‌نگاو رووده‌دات و کۆنتڕۆڵکردنهکهش په‌یوه‌ندی به چه‌ند هۆکاریکه‌وه هه‌یه، وه‌کو گه‌شه‌کردنی مێشک و ماسولکه و سۆز، هه‌روه‌ها به‌زوویی ڕاهێنان بۆ چوونه سه‌ر ئاو (توالێت)، هه‌ر دواکهتنێک له گه‌شه‌کردنی ئه‌و هۆکارانه‌ی باسمان کردن ده‌بێته هۆی دواکه‌وتن له کۆنترۆڵکردنی میزڵدان.
جگه له‌وانه‌ش هۆکاری بۆماوه‌یی (الوراثة) ڕۆڵێکی کاریگه‌ری هه‌یه.. به‌پێی ئاماره‌کان 75% ی ئه‌و منداڵانه‌ی تووشی ئه‌وه ده‌بن باوک یا دایکیان ئه‌وه‌یان به مناڵی هه‌بووه. هه‌روه‌ها هۆکاری ئه‌وه‌ش هه‌یه که هه‌ندێک منداڵ میزڵدانیان زۆر ئاساییه به‌ڵام به‌کاری گه‌وره هه‌ڵناسێت، واته منداڵ ناتوانێت بڕه میزێکی زۆر بۆ ماوه‌یه‌کی درێژ له‌خۆیدا بگرێت، بۆیه ده‌بینین بهرۆژهوه ئه‌و مناڵانه زۆر ده‌چنه سه‌ر ئاو. هه‌ندێک لێکۆڵینه‌وه‌ش بۆ ئه‌وه ده‌چن که که‌موکوڕی له هۆرمۆنی (ANTI DIURETIC HORMONE ) ئه‌م هۆرمۆنه‌ش له‌شه‌ودا کۆنترۆڵی پرۆسه‌ی میزکردن ده‌کات.
هه‌روه‌ها فشار و نائارامی ده‌روونیی له‌نێو منداڵاندا ده‌بێته هۆی میزبه‌خۆداکردن بۆ نموونه:
· له‌دایک بوونی منداڵێکی تر له‌و خێزانه‌دا
· سه‌ره‌تای چوونی منداڵ بۆ دایهنخانه
· گۆڕینی دایه‌ن یا وونبوونی دایک له‌به‌رچاوی منداڵه‌که
· ماڵ گوێزانه‌وه
· گرفت و ناکۆکییه‌کانی نێو خێزان
هۆکاره ئۆرگانییه‌کان
ئاوسانی میزڵدان (التهاب المثانه) ، هه‌ندێک جار به‌ئازاره و ئاره‌زوویه‌کی زۆری له‌گه‌ڵدایه بۆ میزکردن، ئه‌وه‌ش به‌ڕێگای شیکرنه‌وه‌ی لابۆر ده‌رده‌که‌وێت
نه‌خۆشی شه‌کر
نه‌خۆشی فێ ، که هه‌ندێک جار میزبه‌خۆداکردنی له‌گه‌ڵدایه
کارلێکردنی لابه‌لای هه‌ندێک له‌و ده‌رمانانه‌ی که له‌به‌ر هه‌رچ هۆیه‌ک ده‌دریته منداڵه‌که
زۆر گرینگه که به‌هیچ جۆرێک نابێت هه‌ست و نه‌ستی ئه‌و منداڵه برینداربکرێت چ له‌لایه‌ن باوکه‌وه یا دایک یا خوشک و براکانییه‌وه، چونکه بریندارکردن و په‌لار هاویشتن گرفته‌که ئاڵۆزتر ده‌کات و چاره‌سه‌ره‌که‌ی دواده‌خات، کار ده‌کاته سه‌ر ده‌روونی منداڵه‌که و بڕوای به خۆی نامێنێت.
به‌زوویی ڕاهێنانی منداڵ بۆ ئه‌وه‌ی بچێته توالێت: چونکه به‌هۆی دایبی و ئاسانکارییه‌کانی دایکان ته‌مه‌ڵ بوون و ناتوانن منداڵه‌کانیان له‌سه‌ر توالێت رابهێنن. ئاماره‌کان پێمان ده‌ڵێن که له ساڵی 1961 دا ته‌نها 10% منداڵان له ته‌مه‌نی 2.5 ساڵان دایبیان به‌کارده‌هێنا، به‌ڵام له‌ساڵی 1997 دا 78% ی منداڵان له هه‌مان ته‌مه‌ن، دایبی به‌کارده‌هێنن، منداڵ هه‌رچه‌ند هه‌راش بوو ئه‌وه‌نده زیاتر به‌رگری له ڕاهێنان ده‌کات.
چاره‌سه‌رکردنی ره‌وشتی (العلاج السلوکی)، زۆر گرینگه ئه‌گه‌ر زیره‌کانه بکرێت.
هه‌وڵبدرێت بۆ ڕاهێنانی منداڵ به‌وه‌ی که ده‌رنگ بچێته توالێت
شله‌مه‌نی به‌ڕاده‌یه‌کی که‌م بدرێته منداڵ له پێش نووستنیدا
هه‌ندێک ده‌رمانی به‌سوود هه‌ن بۆ چاره‌سه‌رکردن، به‌ڵام ئێمه په‌نایان بۆ نابه‌ین ته‌نها پاش چاره‌سه‌ری ڕه‌وشتی نه‌بێت.
نوسینی: د. رابیه ئیبراهیم حه‌کیم/ پزیشکی نه‌خۆشییه ده‌روونییه‌کانی منداڵ- زانکۆی لندن
وه‌رگێڕانی له عه‌ره‌بییه‌وه: که‌ریم گه‌رمیانی
سه‌رچاوه:
نی له ماربۆرگ، ئاخن، به‌رلین، هامبۆرگ و ڤورزبۆرگ 329 له‌و خێزانانه‌یان پشکنی که منداڵێک یان زیاتریان تووشی ADHD بوونه. توانیان سێ گۆڕانکاری هاوبه‌ش له جۆری ئه‌و جینهی لێپرسراوه له گواستنه‌وه‌ی مادده‌ی دۆپامین، که ئه‌مه‌ی دواییان به شیوه‌یه‌کی راسته‌وخۆ په‌یوه‌سته به نه‌خۆشی ADHD ،و زینده‌کرداری و هاوسه‌نگی له مێشک له‌م باره‌دا له‌نگ ده‌بێت. ئه‌وانه‌ی ئه‌و گۆڕانکاریانه‌یان له هه‌ردوو کۆپی جینه‌که‌یان به‌دیارده‌که‌وێت 2.5 جار زیاتر له که‌سانی ئاسایی مه‌ترسی توشبوونیان به‌م نه‌خۆشییه هه‌یه، و له کۆپی یه‌ک جینیش 2 جار زیاتر. ئه‌م گۆڕانکارییه له 70% ی توشبووان به‌دی کرا، هه‌رچه‌نده له که‌سانی ئاساییش ئه‌م گۆڕانانه ده‌بیندرێ. بۆیه دواجار زانایان گه‌یشتنه ئه‌و ده‌رئه‌نجامه‌ی که ده‌بێ له‌گه‌ڵ ئه‌مانه گۆڕانکاری جینی تریش په‌یوه‌ست بێ به‌م گرفته.
|