پرسیار و راوێژی گشتی
پرسیاری 06: ئه‌م پرسیاره لهبارهئ ئاره‌قه کردنه‌وه‌یه و ده‌ڵێت:
من ناوم لازۆیه و له شاری هه ولیر ده‌ژیم و ته مه نم 22 ساڵه.
.سڵاو به رێزان، پرسیارێکم هه یه:
ئایا چاره‌سه ری ئاره‌قه کردن و ره نگ سووربوونه‌وه له شه رمان هه یه؟
هیوادارم وه‌ڵامم بدرێته‌وه، زۆرسوپاستان ده‌که‌م، به راستی من تووشی ئه و گرفته بوومه دوای ئه‌وی که مشروبم وازلێهیناوه شه رم له هه موو شتێک ده‌که‌م هه‌ر که سێک به ئاسایی سه یرم بکا ت من یه کسهر شه‌رم ده‌که م و ره‌نگم سوور ده‌بێته‌وه تکاده که‌م چاره‌یه‌کم بکه‌ن، من ماوه‌یه‌که وام لێهاتووه ...
سڵاو کاک لازۆ
وه‌ک زۆربه‌ی ئه‌م که‌سانه‌ی که گرفتی شه‌رمکردن یا ترسی کۆمه‌ڵایه‌تیان هه‌یه وا هه‌ست ده‌که‌ی که گرفتی سه‌ره‌کی، ئه‌و ماکه جهستهییانهیه (وه‌ک ئاره‌قه‌کردن و سورهه‌ڵگه‌ڕان) که له‌کاتی روو به روو بوونه‌وه‌ی ئه‌م گرفته تووشت ده‌بن.
به گوێره‌ی ئه‌و قسانه‌ی خۆت وا ده‌رده‌که‌وێ که گرفتی ترسی کۆمه‌ڵایه‌تی (sozial phobia) یا وه‌ک خۆمان پێیده‌ڵین شهرمکردنت هه‌یه. ئه‌مه له ئه‌نجام و کارلێکی چه‌ندین هۆکاری بۆماوه‌یی، ده‌روونی و کۆمه‌ڵایه‌تی په‌یدا ده‌بێت. زۆرتریش له ته‌مه‌نی منداڵی و هه‌رزه‌کاری ده‌ستپێده‌کات.
ئه‌و مرۆڤانه له په‌یوه‌ندی کردن و به‌شداریکردن به که‌س و کۆمه‌ڵی تر و چالاکی کۆمه‌ڵایه‌تی ده‌ترسن. به تایبه‌تی له روو به روو بونه‌وه‌ی که‌سانی بێگانه یان کۆبوونه‌وه‌ی کۆمه‌ڵێ خه‌لك، ترس و شه‌رم ده‌یانگرێ و له جه‌سته‌یان وه‌ک سورهه‌ڵگه‌ڕان، ئاره‌قه‌کردن، دڵه‌کوته، ته‌نگه‌نه‌فه‌سی، له‌رز وهه‌ندێ جار هێڵنج و سه‌ریه‌شه ده‌رده‌که‌وێ. بۆیه به‌رده‌وام هه‌وڵ ده‌ده‌ن خۆیان له کۆر وکۆبوونه‌وه و چالاکییه کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کان بپارێزن، زۆرجار دووره‌په‌رێز ده‌بن. ئه‌م که‌سانه له‌ناو خه‌ڵک هه‌ست به که‌می ده‌که‌ن، له ره‌خنه ده‌ترسن و وا هه‌ستده‌که‌ن که که‌سانیتر به‌رده‌وام چاودێری ئه‌و ده‌که‌ن. ئه‌مانه‌ش به گشتی ژیانی ئاسایی رۆژانه‌ی؛ په‌یوه‌ندی کۆمه‌ڵایه‌تی، خوێندن، کار و پیشه، کاتی پشو و چالاکی ده‌شێوێنی.
چاره‌سه‌ری ئه‌م گرفته له چه‌ند ئاستێکی جیاواز ده‌کرێ:
1. ده‌رمان: چه‌ندین ده‌رمانی جیاواز که ده‌کرێ له‌ژێر چاودێری پزیشکی تایبه‌ت بۆ ماوه‌یه‌کی دیاریکراو به‌کاریبهێنی.
2. خۆخاوکردنه‌وه ( Relaxation) که چه‌ندین ته‌کنیکی جیاوازی هه‌یه.
3. چاره‌سه‌ری ده‌روونی: گرنگترینیان چاره‌سه‌ری ئاکارییه (behavioral therapy)
4. چاره‌سه‌کردنی کۆمه‌ڵایه‌تی: (social therapy)
کاک لازۆ به‌ر له هه‌موو شتێ ده‌بێ باوه‌ر به‌وه بێنی که پێویستت به چاره‌سه‌ریه‌کی راسته‌وخۆی پزیشکی تایبه‌تمه‌ند و باشتریش هه‌مه‌لایه‌نه ( واته ئه‌مانه‌ی سه‌ره‌وه) به‌یه‌که‌وه هه‌یه.
له‌گه‌ڵ رێزی ده‌روون
پرسیاری 05: ئه‌م پرسیاره لهبارهئ قه‌ڵه‌وییه و ده‌ڵێت:
من ته‌مه‌نم 21 ساڵه، درێژیم 163 سم ، کیشم 48 کیلۆیه و ده‌مه‌وێت رۆخسارم قه‌ڵه‌و بێت.
پۆڵا / باشووری کوردستان
وڵام:
سڵاو کاک پۆڵا،
له رووی پزیشکییه‌وه ده‌کرێ رێژه‌ی زیاد یا که‌می کێش په‌یوه‌ند به درێژی به‌م هاوكێشه‌یه‌ی خواره‌وه دیاری بکرێ:

به‌م جۆره له باری ئێوه BMI ده‌کاته 18، که له باری ئاسایی ده‌بێ له نێوان 19 ــ 25 بێت. پێم وایه که‌مکێشی گرفتێکی وا گه‌وره نییه به‌قه‌د زۆرکێشی یا قه‌له‌وی.
پێشتر وا باشه پشکنینێکی گشتی بۆ له‌شت ئه‌نجام بده‌ی، تا هۆکاره راسته‌وخۆکانی که‌مکێشی لێ ده‌ربکرێ یا گه‌ر هه‌بێت چاره‌سه‌ر بکرێ. دواتر گه‌ر هیچ هۆیه‌کی جه‌سته‌یی بۆ که‌مکێشی له له‌شت نه‌دۆزرایه‌وه ده‌کرێ به دانانی یا رێکخستنی رژێمی تایبه‌تی بۆ خواردن و وه‌رزش له‌شی خۆت رێک و جوان بکه‌ی، نه‌ک خۆت قه‌ڵه‌و بکه‌ی.!!!
پ 04 : من پرسیارێکم هه‌یه هیوادارم بتوانن به پێی توانا بتوانن یارمه‌تیم بده‌ن!
من کوڕێکی ته‌مه‌ن 22 ساڵم خۆتان ئه‌زانن ژیان مشکیله‌ی زۆری تیایه من له ته‌مه‌نێکی زووه‌وه هه‌ست ئه‌که‌م بیرکردنه‌وه‌یه‌کی له ڕاده به‌ده‌رم هه‌یه و زۆر بیر ئه‌که‌مه‌وه وه‌ک شتێکی ده‌روونی لێهاتوه. چۆن بتوانم شتێکی وا بکه‌م له‌و زۆر بیرکردنهوهییه ڕزگارم ببێت.
سوپاس بۆ یارمه‌تیتان هه‌ر بژین بۆ خزمه‌تی کوردستان!
سه‌روه‌ر عه‌لی / هه‌ولێر
ولام:
بۆ به‌ڕێز سه‌روه‌ر عه‌لی، سڵاو،
خۆزگه وردتر باسی گرفته‌که‌ت ده‌کرد؛ ماوه‌ی چه‌نده، جۆری بیرکردنه‌وه‌کان، دووباره‌بوونه‌وه، گرفت و نیشانه‌ی تر، کاردانه‌وه‌ی له سه‌ر ژیانی تایبه‌تی و پیشه‌یی و کۆمه‌ڵایه‌تیت؟ چونکه له‌وانه‌یه زۆر بیرکردنه‌وه له هه‌ندێ بار بۆ ماوه‌ی دیاریکراو ئاسایی بێت، گه‌ر کاردانه‌وه‌ی خراپی له سه‌ر ژیانی ڕۆژانه‌ت و توانا و په‌یوه‌ندی کۆمه‌ڵایه‌تیت هه‌بێت ئه‌وا له‌وانه‌یه په‌یوه‌ست بێت به یه‌کێک له‌م نه‌خۆشیانه: دڵه‌ڕاوکێ، خه‌مۆکی، وه‌سواسی، شێوانی که‌سایه‌تی. تکایه گه‌ر وه‌ڵامی وردترت ده‌وێ ئه‌م پرسیارانه‌ی سه‌ره‌وه وه‌ڵام بده‌وه.
ڕاوێژکاری ده‌روونی
پ 03: ئایا فێربوونی زمانی دایک بۆ منداڵ یارمه‌تیده‌ره بۆ فێربوونی زمانێکی بیانی .
راستی ــ به‌لجیکا
وڵام:
به‌ڵێ، به‌شێوه‌یه‌کی ساده مناڵی دووزمان (children bilingual) به‌هۆی ئاگایی و شاره‌زابوونی فۆنه‌تیکی جیاواز و به‌راوردکردنی نێوان دوو زمان زووتر فێری هه‌ردوو زمانه‌که ده‌بێت. له سه‌ره‌تا له‌وانه‌یه ماوه‌یه‌ک بێده‌نگ بێت شت وه‌ربگرێت (skills receptive) و دواتر ده‌ست به ده‌ربڕین بکات (skills expressive). مناڵ له سێ ساڵی سه‌ره‌تا له‌وانه‌یه وشه، ده‌نگ، ده‌سته‌واژه یان گرامه‌ری هه‌ردوو زمان تێکه‌ڵ به‌یه‌ک بکات، به‌ڵام له چوارساڵی به سه‌ره‌ره‌وه به رێکی هه‌ردووکیان فێرده‌بێ.
پ 02 : گرفتی ئه‌لکهول .. ڕۆژانه برێک له ئه‌لکهول ده‌خۆمه‌وه . 1 بۆ 4 بیره . به‌رده‌وام بوونی مایه‌ی چی زه‌ره‌رێکه . ئایا ئه‌مه ده‌بێته هۆی ئیدمان . ده‌بێ بڵێم من زیاتر له 2 ساڵه به‌م جۆره‌م
ئارام ــ هۆڵندا
وڵام:
له رووی ته‌ندروستییه‌وه بۆ ئافره‌تان تا 20 گرام و بۆ پیاوانیش 30 ـ 40 گرام خواردنه‌وه‌ی ئه‌لکهول له رۆژێکدا ئاسایییه. بۆ نموونه بۆ پیاوێک رۆژانه خواردنه‌وه‌ی تا 1 لیتر بیره (به رێژه‌ی %4 ) بێ گرفته. له‌مه زیاتر و به‌رده‌وام بوون له‌سه‌ری ده‌چێته خانه‌ی خواردنه‌وه‌ی مه‌ترسیدار( consumption alcohol critical)، به‌مه‌ش مه‌ترسی خووگری به ئه‌لکهول (alcohol dependence) زۆر ده‌بێت. له نیشانه‌کانیشی: په‌رۆشی و له‌ده‌ستدانی کۆنترۆڵ له خواردنه‌وه‌ی، زیادکردنی بڕ و رێژه‌ی ئه‌لکهول هه‌رچه‌نده زیانه‌کانیشی ده‌زانی، به‌رگه‌گرتن (tolerance) واته پێویستی خواردنه‌وه‌ی رێژه‌یه‌کی زیاتری ئه‌لکهول، که پێشر بۆ هه‌مان ئه‌نجام بڕێکی که‌متر پێویست بوو، ده‌رکه‌وتنی نیشانه‌کانی وازهێنان دوای نه‌خواردنه‌وه‌ی ئه‌لکهول بۆ ماوه‌یه‌کی که‌م (وه‌ک نائارامی، زوو هه‌ڵچوون، ده‌ستله‌رزین، ئاره‌قه‌کردن، هێلنج و رشانه‌وه، سه‌ریه‌شه، دڵه کوته، به‌رزبوونه‌وه‌ی فشاری خوێن،.. هتد)، و پشتگوێ خستنی ئه‌رک و ئاره‌زووه‌کان و خه‌م خواردن بۆ به‌ده‌ست خستنی ئه‌لکهول به هه‌ر شێوه‌یه‌کبێت. زیانه‌کانیشی له‌ڕووی جه‌سته‌یی و ده‌روونی و ئابووری و کۆمه‌ڵایه‌تییه‌وه زۆرن، له بۆنه‌یه‌کی تر به درێژی باسی ده‌که‌ین.
پ 01: هه‌رچه‌نده له ئه‌وروپا ده‌ژیم . به‌ڵام هه‌میشه ترسێکی نادیار زاله به سه‌رمدا . به به‌رده‌وامی هه‌ست ده‌که‌م که‌سێک . یان شتێک هی ئه‌وه‌یه ئازارم پێ بکه‌یه‌نن . به به‌رده‌وامی سه‌یریی ده‌ورووپشتی خۆم ده‌که‌م . ئه‌م هه‌سته شروشتییه یان نا . چۆن له‌گه‌ڵ دکتۆره‌که‌م قسه بکه‌م .
هێدیی - ئه‌ڵمانیا
وڵام:
به‌ڕێز کاک هێدی؛ له‌م باره‌ی تۆ ترس یا به شێوه‌یه‌کی سه‌ره‌کی به‌هۆی هۆکاری ده‌ره‌کی دوای کاره‌سات و ئه‌زموونی ناخۆش بۆ ماوه‌ی درێژخایه‌ن، دوای نه‌مانی هۆکاره‌که‌ش، له‌گه‌ڵ ژیانی مرۆڤه‌که ده‌مێنێته‌وه و له رێی سیمبوڵی نزیک یان په‌یوه‌ست به کاره‌ساته‌که ده‌وروژێندرێ و به‌شێوه‌ی ترسی راسته‌وخۆ و شڵه‌ژان، خۆدزینه‌وه له‌و سیمبوڵانه و دێوه‌زمه، نائارامی و دڵه‌ڕاوکێی به‌رده‌وام ده‌رده‌که‌ون (فشاری دوای کاره‌سات،stress disorder Postromatic). ) یا وه‌ک نیشانه‌یه‌کی نه‌خۆشی دڵهاڕاوکێ یا که‌سایه‌تی نائارام ده‌رده‌که‌وێت. بۆ ده‌ستنیشانکردن و چاره‌سه‌ری ئه‌م گرفته باشتر وایه سه‌ردانی پسپۆری تایبه‌ت بکه‌ی، له‌وانه‌یه بۆ ماوه‌یه‌کی دیاریکراو چاره‌سه‌ری هه‌مه‌لایه‌ن هه‌بێت (وه‌ک ده‌رمانی هێورکه‌ره‌وه (Anxiolytics)، چاره‌سه‌ری ده‌روونی و ئاکاری ،therapy– Behavior، خاوکردنه‌وه و هتد....
پرسیاری و راوێژی سێکسی
پ04: ئه‌گه‌ر مرۆڤه‌ک یه‌ک تاک گونی هه‌بێت، ئه‌ویش لای چه‌په، ئه‌توانێت مناڵی ببێت یان نا؟ به‌و هیوایه‌ی وه‌ڵامم بده‌نه‌وه. کاتێکی خۆش
ره‌وه‌ند ئازاد
وڵام :
به‌رێز کاک ره‌وه‌ند؛ له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی لابردنی گونێک له مرۆڤ مه‌ترسی نه‌زۆکی زیاد ده‌کات، که‌چی هیوای مناڵبوونیان باشه. هۆی بوون یان لابردنی یه‌ک گونت دیاری نه‌کردووه. ئه‌و نێرانه‌ی که به‌هۆی دانه‌به‌زینی گونێکیان لابراوه ته‌نها (٢٠٪−٣۵٪) یان تووشی نه‌زۆکی ته‌واو ده‌بن.
له هه‌مووی گرنگتر ئه‌وه‌یه که تێستی به‌پیتی (test fertility male) ئه‌نجام بده‌ی، که به‌هۆی پشکنینی تۆواوی نێرینه ده‌کرێ راده و هۆی راسته‌وخۆی نه‌زۆکی له پیاوان دیاریبکرێ.
دوای پیتاندنی ده‌ره‌کی( in vitro fertilization)، به‌هۆی پیتاندنی راسته‌وخۆی هێلکه‌ی مێینه به ته‌نها یه‌ک سپێرم(Intracytoplasmic sperminjection) توانراوه به‌سه‌ر زۆربه‌ی شێوه‌کانی نه‌زۆکی نێرینه زاڵببرێ.
بۆ زانیاری وردتر وا باشتره په‌یوه‌ندی به دکتۆری تایبه‌تمه‌ندی نه‌خۆشیه‌کانی کۆئه‌ندامی میز و زاوزێ و نه‌زۆکی بکه‌ی.
پ03: هۆکاره‌کانی تووش بوون به نه‌خۆشی ئێیدز چین ؟ مرۆڤ به‌چی بزانێت که تووشی بووه یان نا ؟ هه‌روه‌ها چۆن مرۆڤ ده‌توانێت خۆی له‌و نه‌خۆشییه بپارێزێت؟
ئالان په‌ری ... کوردستان
وڵام:
ئێیدز(Aquired Immunodeficiency Syndrom) نه‌خۆشییه‌کی ڤایرۆسییه له ئه‌نجامی تووشبوون به ڤایرۆسی(HIV)، له رێگه‌ی کاری سێکسی نادروست(sex unsafe) و هه‌روه‌ها به‌رێگه‌ی خوێنه‌وه (به‌تایبه‌تی به‌کارهێنانی ده‌رزی هاوبه‌ش له‌لایه‌ن خووگرانی مادده بێهۆشکه‌ره‌کان، گواستنه‌وه‌ی خوێن و برینداربوونی کارمه‌ندانی نه‌خۆشخانه به‌شێوه‌یه‌کی سه‌ره‌کی) و گواستنه‌وه‌ی شاقووڵی له دایکه‌وه بۆ منداڵ، بۆ مرۆڤ ده‌گوازرێته‌وه.
به‌شێکی زۆری توشبووان دوای چه‌ند هه‌فته‌یه‌ک هه‌ست به: تا، سه‌ریه‌شه، ژانکردنی جومگه و ماسولکه‌کان ده‌که‌ن و سپڵ و هه‌ندێ له گرێ لیمفاویه‌کانی هه‌ڵده‌ئاوسێن. دوای چه‌ند مانگێک له‌وانه‌یه گرێ لیمفاویه‌کانی لهشذددففگگژسهژ
شی به‌گشتی ههڵبئاوسێن. له‌م قۆناغه به‌زۆری به‌ڵگه‌ی بوونی ڤایرۆسه‌که (دژه‌ته‌ن) له خوێن ده‌رده‌که‌وێت. ئه‌م نه‌خۆشانه پێیان ده‌وترێت که (HIV) یان پۆزه‌تیڤه، به‌بێ ئه‌وه‌ی نیشانه‌ی نه‌خۆشی ئێیدزیان لێ به‌دیارکه‌وێت.
نیشانه‌کانی نه‌خۆشی ئێیدز، به‌گوێره‌ی باری ته‌ندروستی گشتی نه‌خۆشه‌که و ته‌مه‌نی و رێژه‌ی ڤایرۆسه‌که له خوێنی، له‌وانه‌یه دوای نزیکه‌ی ده ساڵ (له کۆرپه دوای پێنج ساڵ) ده‌ربکه‌وێت. ئه‌مانه‌ش به گشتی له تێکچووونی شانه‌کانی مێشک و ده‌رکه‌وتنی نیشانه‌کانی، و که‌مبوونه‌وه‌ی به‌رگری و توشبوون به چه‌ندین نه‌خۆشی ڤایرۆسی، به‌کتیری و مشه‌خۆری، و چه‌ند جۆرێکی تایبه‌ت له شێرپه‌نجه ده‌رده‌که‌وێت.
بۆ ده‌رخستنی نه‌خۆشیه‌که له سه‌ره‌تا ئه‌وه‌ی پێی ده‌ڵێن تێستی ئێیدز(HIV-test )
پێویسته، ئه‌مه‌ش له‌وانه‌یه دوای شه‌ش هه‌فته تا شه‌ش مانگ له توشبوون به ڤایرۆسه‌که ده‌ربکه‌وێت. چه‌ند تێستێکی تری تایبه‌ت هه‌یه، گرنگترینیان بۆ دیاریکردنی رێژه‌ی ڤایرۆسه‌که‌یه له خوێن، ئه‌مه‌ش بۆ دیاریکردنی په‌ره‌سه‌ندن و ره‌وتی چاره‌سه‌ری نه‌خۆشییه‌که‌یه.
ده‌توانی به‌چه‌ند جۆرێک خۆت له توشبوون به‌م ڤایرۆسه بپارێزی: له رێگه‌ی خۆ دوورخستنه‌وه له کاری سێکسی نادروست و به‌کارهێنانی کۆندۆم، خوێن وه‌رنه‌گرتن له که‌سێک بێ ئه‌وه‌ی له ته‌ندروستی مسۆگه‌ر بی، به ئاگایی کارکردن له‌و شوێنانه‌ی که له‌گه‌ڵ خوێن مامه‌ڵه ده‌کرێ، خاوێنکردنه‌وه و شوشتنی هه‌رشوێنێکی له‌ش، که‌به‌خوێن پیسبووبێت، له کاتی برینداربوونیش واباشه بۆ ماوه‌ی یه‌ک خوله‌ک لێبگه‌ڕێی برینه‌که خوێنی لێبڕوات و بۆ ماوه‌ی ده خوله‌کیش به به‌مادده‌ی تایبه‌ت بشورێ، و له‌کاتی دوودڵیش به زووترین کات په‌یوه‌ندی به دکتۆر بکرێ. له کاتی پیسبوونی برین به‌م ڤایرۆسه له سه‌ره‌تا ده‌کرێ ئه‌گه‌ری توشبوون به نه‌خۆشییه‌که به رێژه‌ی ٨٠٪ به‌هۆی ده‌رمانی تایبه‌ت که‌مبکرێته‌وه.
پ02: چۆن بزانم ده‌توانم ڤیاگرا به‌کاربهێنم ؟
هیوا شه‌ماڵ ... به‌ریتانیا
وڵام:
ڤیاگرا(sildenafilـ Viagra® ) ده‌رمانێکه له ساڵی (١٩٩٨) ه‌وه بۆچاره‌سه‌ری گرفتی بێتوانایی سێکسی (ره‌پ نه‌بوونی چووك Erectile dysfunction ) به‌کاردێ. بێ توانایی سێکسی واته نه‌توانین یا که‌م بوونه‌وه‌ی توانا و به‌رده‌وامی ره‌پ بوونی چووک که به‌هۆیه‌وه ئه‌سته‌م بێ به ته‌واوی و خوازراوی سێکس بکرێ. ئه‌مه‌ش له‌ئه‌نجامی هه‌ندێ گرفتی ده‌روونی، نه‌خۆشی جه‌سته‌یی یا کارلێکردنی لاوه‌کی هه‌ندێک ده‌رمان و به‌هۆی ئه‌لکهوله‌وه.
ڤیاگرا هیچ کارێک ناکاته سه‌ر زیادکردنی ئاره‌زووی سێکسی، به‌بێ بوونی ئه‌مه‌ش کار ناکات. به‌ڵکو ته‌نها له‌گه‌ڵ بوونی ئاره‌زووی سێکسی، به خاوکردنه‌وه‌ی ماسوولکه‌ی دیواری خوێنبه‌ره‌کانی چووک وبه‌هۆیه‌وه په‌نگخواردنی خوێن له شانه ئیسفهنجیهکانی، توانای سێکس و ره‌پبوون زیاد ده‌کات. ئه‌مه‌ش دوای یه‌ك کاتژمێر ده‌رده‌که‌وێت و بۆ ماوه‌ی پێنج کاتژمێر به‌رده‌وام ده‌بێت.
له کاره لاوه‌کی و نه‌خوازراوه‌کانی؛ سه‌ریه‌شه، سورهه‌ڵگه‌ڕان، ڵێڵی بینایی، هێڵنج و سک ئێشه، لووت گیران و به‌ده‌گمه‌نیش ره‌پبوونی درێژخایه‌ن.
ڤیاگرا نابێ بۆ خوار ته‌مه‌نی هه‌ژده‌ساڵ به‌کار بێت، یا ئه‌و که‌سانه‌ی نه‌خۆشی بۆماوه‌یی تۆڕی چاو، نزمی فشاریخوێن، ئاستێکی قورسی نه‌خوشیه‌کانی سووڕی خوێن و جگه‌ر، هه‌ندێ نه‌خۆشی گه‌ده و ریخۆڵه‌یان هه‌یه، یا پێشتر تووشی ره‌پبوونی به‌رده‌وام بووبن.
وا باشتره له‌گه‌ڵ ده‌رمانی نیترات بۆ نه‌خۆشی دڵ و ئه‌لکهول و ئه‌و ده‌رمانانه‌ی که هه‌مان کار له‌سه‌ر چووک ده‌که‌ن به‌کارنه‌هێنرێ. به‌ر له بڕیاردان بۆ به‌کارهێنانی ڤیاگرا پێویسته له سه‌ره‌تا گرفته‌که و هۆکانی دیاری و چاره‌سه‌ربکرێن ، دواتر له‌گه‌ڵ دکتۆری تایبه‌ت پاساوی به‌کارهێنان و کاره لاوه‌کیه‌کانی تاوتوێ بکرێن و بڕیاری له‌سه‌ر بدرێت. دواتر چه‌ندین ئه‌لته‌رناتیڤی تر هه‌یه که ده‌کرێ له هه‌ندێ باری تایبه‌تی و پاش سوود وه‌رنه‌گرتن له‌مانه‌ی پێشوو هانای بۆ ببردرێ.
شایه‌نی باسه جگه له ڤیاگرا، چه‌ند ده‌رمانی تری هاوشێوه و هاوتای هه‌ن ، که سه‌ر به هه‌مان گرووپن و هه‌مان کار و میکانیزمی کارکردنیان هه‌یه. وه‌ک سیالیس (Cialis®) و لێڤیترا (Levitra®). ماوه‌ی کارکردنی سیالیس ده‌گاته نزیکه‌ی (٣٦) کاتژمێر. ئه‌م ده‌رمانانه ده‌بێ ته‌نها له‌کاتی خوازراو و رۆژی ته‌نها یه‌کجار به‌کار بهێنرێت. ئه‌مانه‌ش جگه له پیاو تا ئێستا بۆ ئافره‌تان هیچ ئه‌نجامێکی پۆزه‌تیڤی به‌ده‌ست نه‌هێناوه
پ01: چۆن بزانم قه‌باره‌یی چووکم شروشتییه. ئایا هیچ ستاندارتێک هه‌یه ؟
ئه‌کره‌م ... سوید
وڵام:
چووک له مرۆڤی پێگه‌یشتوو له کاتی خاوبوونه‌وه 7-10 سه‌نتیمه‌تره، و له کاتی ره‌پبوون 11-17 هنتیمهتره. چووکبچووکی( Micropenis) هه‌ر زوو له قۆناغی منداڵی ده‌رده‌که‌وێت، ئه‌مه‌ش له کۆرپه به چووکی که‌متر له 1.9 سه‌نتیمه‌تر درێژی پێناسه ده‌کرێت، که ره‌نگه تا قۆناغی هه‌رزه‌کاری و دواتریش به‌رده‌وام بێت. درێژی چووک له پێستی ژێر سکه‌وه (به‌بێ ئه‌وه‌ی دایبگری) تا سه‌ری چووک ده‌پێورێت.
لای ئێمه سێکس ئه‌و تابووهیه که ناتوانین له‌گه‌ڵ نزیکترین که‌سانی خۆمان باسی بکه‌ین. سێکس ئه‌و گرێکوێره‌ی ژیانمانه که هێشتا نه‌مانتوانیوه بیکه‌ینه‌وه. ئه‌و رسته ئاڵۆزه‌یه که تا ئێستا له ماناکانی نه‌گه‌یشتووین. با ئیتر سنووره‌کان ببه‌زێنین، تابووه‌کان نه‌هێڵین، گرێکوێره‌کان بکه‌ینه‌وه، ئه‌م رسته تهمو و مژاویانه شیبکه‌ینه‌وه. ئه‌وکاته ده‌زانین که سێکس:
ـ لایه‌نێکی گرنگی ژیانمانه و ده‌بێ لێی تێبگه‌ین.
ـ به‌رزترین شێوه‌ی غه‌ریزه‌یه، ده‌بێ به دروستی مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ بکه‌ین.
ـ لوتکه‌ی په‌یوه‌ندی نیوان مرۆڤه، که هه‌موو هه‌ست و سۆزه‌کانی تیا چڕده‌بێته‌وه. ده‌بێ هاوسه‌نگی تیا رابگیرێ، نه‌وه‌ک بهکاڵابکرێ و بکرێته ئامرازێکی چه‌وساندنه‌وه.
سێکس وه‌ک هه‌ر لایه‌نێکی ژیانی مرۆڤ به‌ده‌ر نیه له کارتێکردنی هه‌مه‌لایه‌نه‌ی سیسته‌می کۆمه‌ڵایه‌تی. ئێمه خۆمان بووینه‌ته کۆیله‌ی کولتوری باڵاده‌ست و بیروباوه‌ڕه به‌سه‌رچووه‌کان. بۆ ئه‌وه‌ی چیتر سێکس نه‌بێته پرۆسه‌یه‌ک ته‌نها بۆ تێرکردنی حه‌زه‌کانی پیاو له‌لایه‌ن ئافره‌ت و گۆره‌پانێک بۆ له‌ژێرپێنانی هه‌ست و سۆزی مرۆڤ و چه‌وساندنه‌وه‌ی، ده‌بێ له‌گه‌ڵ گۆڕانکارییه کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کان ئه‌م رچهیهش بشکێنین. بۆ ئه‌مه‌ش یه‌که‌م هه‌نگاو بریتییه له تێگه‌یشتن لێی، واته هۆشیاری سێکسی. ئه‌مه‌ش ئامانجی سه‌ره‌کی ئه‌م گۆشهیهمانه.
خوێنه‌ری به‌ڕێز ، به‌ر له‌وه‌ی بۆ ناو دونیای هۆشیاری هه‌نگاو بنێی، ده‌بێ له ده‌رگای پرسیار بده‌ی. سێکس ئه‌و جیهانه‌یه که سیسته‌می پیاوسالاری هه‌موو ده‌رگاکانی لێ داخستووین. تا واڵابوونی ده‌رگای پرسیاره‌کان، هه‌وڵ ده‌ده‌ین به چه‌ند پرسیارێک له‌ده‌رگای مێشکتان بده‌ین، هیوادارین ئه‌م پرسیارانه پرسیاری ترتان لا بورووژێنێ. چاوه‌ڕێی وه‌ڵام و پرسیارتانین.
ـ چۆن ده‌کرێ هاوسه‌نگی له نێوان دوو هاوسه‌ر له کرده‌ی سێکسی رابگیرێ؟
ـ ئایا ده‌سپه‌ڕ بارێکی نائاساییه یا نیشانه‌ی نه‌خۆشییه؟
ـ ئایا خه‌ته‌نه‌کردنی (پیاو یان ئافره‌ت) به‌گشتی چ کارێک ده‌کاته سه‌ر سێکس؟
گۆشه‌ی راوێژکاریی سێکسی
© Copyright www.derun.org . 2007 . All rights reserved . Email: info@derun.org