



N24 - Welt der Wunder سه‌رچاوه
به گوێره‌ی دوا ئاماری رێکخراوی یونسێف زیاتر له (١٣٠) ملیۆن ئافره‌تی خه‌ته‌نه‌کراو له جیهاندا هه‌یه. ساڵانه‌ش نزیکه‌ی ( ٢ ـ٣ ) ملیۆن کچ خهتهنهدهکرێ. ئه‌مه‌ش له‌لایه‌ن رێکخراوه‌کانی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان به‌گشتی و رێکخراوه جیهانی و ناوچه‌یییه‌کانی مافی‌مرۆڤ و ئافره‌تان به پێشێلکردنێکی به‌رچاوی مافی‌مرۆڤ په‌یوه‌ست به ئافره‌تانه‌وه داده‌نرێت.
ژخایهنهکانی نه‌شته‌رگه‌ری له‌م شێوه‌یه، وه‌ک هه‌ڵوه‌شانه‌وه و پیسبوونی برین و دروستبوونی گۆشتی زیاده و شێوانی رووکاری ده‌ره‌وه، و گواستنه‌وه‌ی هه‌ندێ نه‌خۆشی (به‌تایبه‌تی ڤایرۆسی)، ئاکامی خراپی تریشی له‌سه‌ر ته‌ندروستی ئافره‌ت هه‌یه. له‌مانه میزهچۆرکه، ژانکردن له کاتی میزکردن و که‌وتنه‌سه‌رخوێن و جووتبوون، دواکه‌وتنی که‌وتنه‌سه‌رخوێن و په‌نگخواردنی میز و ژانی درێژخایه‌ن.
یه‌كێك له پێناسه ساده‌كانى هه‌رزه‌كار بریتیه له‌و هه‌ڵسوكه‌وته سهرهڕِۆ و بێ ئه‌زموونانه‌ى كه‌وا له هه‌رزه‌كار ده‌كات بێ بیركردنه‌وه له ئه‌نجام رِهفتار بكات و گیرۆده‌ى خه‌یاڵ وئاره‌زوو ده‌بێت لهسهرحسێبی هۆش وعه‌قڵ، ئه‌گه‌ر وه‌هاش بێت قۆناغى هه‌رزه‌كارى به قۆناغێكى سه‌لبى داده‌نرێت،ئه‌مه‌ش واى له هه‌ندێك كه‌س كردووه،كه به‌دواى وشه‌ى گونجاوتر بگه‌رێن هه‌ست برینداركردنى تێدانه‌بێت، به‌ڵام له رِاستیدا ئه‌م وشه‌یه له جێگه‌ى خۆیه‌تى و ته‌واو گوزارشت له‌و قۆناغه ده‌كات كه هه‌رزه‌كاره‌كه تێیدایه و هه‌ر به‌و رِهفتارانهش هه‌رزه‌كار ده‌ناسرێته‌وه، ئه‌م رِهفتارانهش رِهنگدانهوهیهكى سروشتى گه‌شه‌سه‌ندنی مرۆڤن وهه‌موویان بهسهلبى وخراپ دانانرێن، به‌ڵكو هه‌ندێكیان بریتین له سیفه‌تى پۆزه‌تیڤى مرۆڤ، وه‌ك گوڕِوتین و خوێنگه‌رمى وحه‌ماسه‌ت وهێز، كه‌وا زۆر له‌و كه‌سانه‌ى ئه‌م قۆناغه‌یان جێ هێشتووه ئاخى بۆ هه‌ڵده‌كێشن! سهرهرِاى هه‌موو ئه‌مانه هه‌رزه‌كار زاراوه‌یه‌كى زانستیه زیاتر له‌وه‌ى زاراوه‌یه‌كى ئه‌ده‌بى بێت و پاكانه‌یه بۆ هه‌ر كارێك مرۆڤ له‌و قۆناغه ده‌یكات چونكه وهلاَمدانهوهیهكى سروشتى گۆڕِانهكانى جه‌سته و مێشكن و وه‌ك ئاسایی سه‌یر ده‌كرێن.بهلاَم هه‌مان رِهفتار له قۆناغێكى تر به شتێکی ناوازه و هه‌ندێك جاریش شه‌رم داده‌نرێت. یه‌كێك له‌و قۆناغانه‌ى كه مرۆڤ تێدا وه‌ك هه‌رزه‌كار رِهفتار ده‌كات بریتیه له قۆناغى كامڵبوون (دواى ته‌مه‌نى چل ساڵى) رِهفتارى هه‌رزه‌كارى له دواى قۆناغى كامڵبوون دوو جۆرى هه‌یه: یه‌كه‌میان هه‌م به ئه‌قل وبیركردنه‌وه هه‌م به هه‌ڵسوكه‌وت و رِهفتار هه‌رزه‌كارن، جۆرى دووه‌م ته‌نها به هه‌ڵسوكه‌وت ورِهفتار هه‌رزه‌كارن، كه بێگومان جۆرى یه‌كه‌م له جۆرى دووه‌م مه‌ترسیدارتره، به نموونه‌یه‌ك زیاتر ئه‌مه رِوون ده‌كه‌ینه‌وه، وادابنێین پیاوێكى كامڵ داخوازی كچێكى گه‌نج یان هه‌رزه‌كار ده‌كات، كه بێگومان له هه‌موو بارێک ئه‌مه شتێكى نه‌شیاوه، له جۆرى یه‌كه‌م پیاوه‌كه به قه‌ناعه‌ته‌وه پێی وایه كه ئه‌م كچه ئه‌وى خۆش ده‌وێت و كه‌وتۆته خۆشه‌ویستى ئه‌و و جوانى و زیره‌كى ئه‌و كارى تێكردووه! بۆیه ئه‌ویش هه‌رزه‌كارانه رِهفتاردهكات وجلوبهرگى ئه‌وان ده‌پۆشێت، كه‌چى كه‌سی دووه‌م بڕِواى ته‌واوى وایه ئه‌م كچه به هۆى پله‌وپایه و پاره و پول به‌و رِازیه، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌شدا ئاماده‌یه ژیانى هاوسه‌رێتى له‌گه‌ل پێكبهێنێت، زنجیره ته‌مسیلى(عائلة الحاج متولي) له نواندنى (نور الشریف) چاكترین نموونه‌ى ئه‌مجۆره رِهفتارانهن، لكاندنى سیفه‌تى هه‌رزه‌كاریش به‌مجۆره كه‌سانه‌وه به هۆى بێزارى و وهرِسی خه‌ڵكه له رِهفتارى ئه‌مجۆره كه‌سانه‌وه، كه خۆى ده‌نوێنێت زیاد له پێویست له گرنگیدان به خود وبه‌كارهێنانى ستایل و بۆیه‌ی قژى نوێ و ماده‌ى ووزه به‌خشى سێكسی و هه‌وڵدان بۆ خۆنیشاندان له ته‌مه‌نێكى بچوكتر به له‌به‌ركردنى جلوبه‌رگ و رِهفتارى هه‌رزه‌كارانه، هه‌ندێكجاریش به رِادهیهك مه‌ترسیداره كه‌وا په‌یوه‌ندیه‌كى خۆشه‌ویستى له‌گه‌ڵ هه‌رزه‌كارێك ده‌به‌ستێت وژن هێنانێكى نهێنىئهنجام ده‌دات، كه له زۆربه‌ى باره‌كاندا رِهنگه كچێكى سۆزانى بێت، ئه‌مه له‌كاتێكدا باوكى چه‌ندین منداڵه و هه‌ندێكیان ژیانى هاوسه‌ریان پێكهێناوه!
ئه‌م دیارده‌یه‌ش دیارده‌یه‌كى ده‌روونی كۆمهڵاهتیه، كه‌وا په‌یوه‌سته به‌كه‌سایه‌تى تاكهكهوه هه‌روه‌ها په‌یوه‌سته به‌و كلتور و به‌ها كۆمه‌ڵایه‌تیانه‌ى كه رِۆڵى هه‌ریه‌ك له ژن وپیاو دیاری ده‌كه‌ن، له كۆمه‌ڵگاى ئێمه‌ش رِۆڵى سه‌ره‌كى هه‌ریه‌كه‌یان بریتیه لهپێكهینانى خێزان و گرنگیدان پێی، كاتێك که مرۆڤ به‌ساڵاده‌چێت و له‌م رِۆڵهى خێزان سه‌رده‌كه‌وێت، هیچ چالاكییه‌ك نادۆزێته‌وه له‌گه‌ڵ ته‌مه‌نى گونجاوبێت، له‌هه‌مان كاتیش‌دا تووشى چه‌ند گرفتێكى ته‌ندرووستى ده‌بێت، جگه له هه‌ستكردن به غوربه‌ت و دووركه‌وتنه‌وه‌ى كچ و كورِهكانى دواى پێكهێنانى ژیانى هاوسه‌ریان، هه‌روه‌ها تووشى گرفتى پرِكردنهوهى بۆشایی ژیان ده‌بێت به‌تایبه‌تى دواى خانه‌نشینى، چونكه له وڵاتى ئێمه‌دا هیچ رِۆڵێكى كاریگه‌ر و پۆزه‌تیڤانه به پیاوى پیر نادرێت، به تایبه‌تى له‌م گۆرِانكاریانه خێرایانهى ژیان و نزمبوونه‌وه‌ى به‌ها و رِهوشته به‌رزه‌كان، ئه‌مانه هه‌مووى دڵهڕِاوكێی پیربوون و به‌ساڵاچوونى لادروست ده‌كه‌ن، به‌ره به‌ره هه‌ستده‌كات جه‌سته‌ى گۆرِانى به‌سه‌ردادێت و تواناكانى ده‌پوكێنه‌وه، ترسی مردن و كه‌وتنه ناو جێگا و له‌ده‌ستدانى چالاكى سێكسی لا دروست ده‌بێت، سهرهرِاى رِۆتینى رِۆژانه كه بێزارى لادروست ده‌كه‌ن و ژیان به یه‌ك رِهنگ نیشان ده‌ده‌ن، ئه‌مانه هه‌مووى ده‌بنه مایه‌ى دڵهڕِاوكیَ وپێویستیان به چاره‌سه‌ر هه‌یه، به تایبه‌تى كه هه‌ستده‌كات رِۆژ له دواى رِۆژ پیرتر ده‌بێت و پێویسته ئه‌وه‌نده‌ى له ژیان ماوه ههوڵبات چێژى ژیان وه‌ربگرێ، ده‌یه‌وێت وا هه‌ست بكات كه ئێستاش گوڕ ِو تینى گه‌نجایه‌تى تێدایه و ده‌توانێت دڵداری بكات، هه‌ندێك جار مرۆڤ به شێوه‌یه‌كى سه‌ركه‌وتوو به‌سه‌ر ئه‌م ململانێیه‌ى ناوخود زاڵ ده‌بێت و له‌گه‌ڵ واقیعى ته‌مه‌نى خۆى ده‌یگونجێنێت، هه‌ندێك جاریش ده‌بێته مایه‌ى سه‌رهه‌ڵدانى رِهفتارى هه‌رزه‌كارى، بۆیه زۆرجاران هه‌ندێك پیاو له شوێن و پله و پایه‌ى به‌رز رِهفتاری نابه‌جێ ده‌كه‌ن، وه‌ك ئه‌نجامدانى په‌یوه‌ندى نابه‌جێ و ژن هێنان و په‌یوه‌ندى له‌گه‌ڵ هه‌رزه‌كاران به نهێنى، كه هۆیه‌كه‌ى دهگهرِیتهوه بۆ هه‌ستكردنى به ئازارى و یژدان و بێ وه‌فایی به‌رامبه‌ر هاوسه‌ره‌كه‌ى یان له ترسی له ده‌ستدانى پله‌وپایه‌ى كۆمهلاَیهتى وداب ونه‌ریته‌كان، گه‌ر سه‌یرى ئه‌م جۆره كه‌سانه بكه‌ین، ده‌بینین زۆربه‌یان كه‌سایه‌تى نێر رهگزیان هه‌یه و له رِهفتاردا خۆپه‌رستن و بایه‌خ به هه‌ست و سۆزى به‌رامبه‌ر ناده‌ن به‌ڵكو زیاتر بیر له خۆیان ده‌كه‌نه‌وه و هه‌موو مه‌به‌ستێكیان تێركردنى ئارهزووكانیانه، هه‌ركارێكیش بیكه‌ن هه‌رچه‌نده ناوازه بێت، پاكانه‌ى بۆ ده‌هێننه‌وه، هه‌ندێك له ده‌روونناسانیش پێیان وایه ئه‌م رِهفتارهى مرۆڤى كامڵ یان پیر، ده‌ره‌نجامى خهمۆكیهكى شاراوه‌یه ومه‌به‌ست له‌م كاره كه‌مكردنه‌وه‌ى ئه‌و ئازارانه‌یه، كه به‌هۆى خهمۆكیهكهوه پێوه‌ی ده‌ناڵێنێت.
هه‌روه‌ها ژنهێنان له‌ته‌مه‌نى زوو، به‌تایبه‌تى كاتێك له ژێر پاڵه‌په‌ستۆى خێزاندا ده‌بێت، به‌م پێیه‌ش ئه‌م مرۆڤه هه‌ستده‌كات هه‌موو ته‌مه‌نى لهنائومێدى به‌سه‌ر بردووه، كاتێكیش په‌یامى خۆى وه‌ك مرۆڤێك جێبه‌جێ ده‌كات ئه‌ویش دابینكردنى دوارۆژى هه‌موو منداڵهكانیهتى، ئیتر كاتى ئه‌وه هاتووه بیر له خۆى بكاته‌وه و حه‌ز و ئارهزووكانى خۆى دابینبكات، هه‌ندێك جاریش یاده‌وه‌رى تاڵى منداڵى وه‌ك نه‌بوونى سۆز‌و خۆشه‌ویستى و سه‌یركردنى وه‌ك كه‌سێكى نابووت ودزێو، گرێیه‌كى ده‌روونى لا دروست ده‌كات و هه‌موو ژیانى بیر له‌وه ده‌كاته‌وه له‌م گرێیه ده‌روونیه ده‌ربازى بێت و قه‌ره‌بووى رابردوو بكاته‌وه، ته‌مه‌نى كامڵ بوونیش كه مرۆڤ تیایدا له هه‌موو رِوویهكهوه پێی گه‌یشتووه، گونجاوترین كاته بۆ قه‌ره‌بوو كردنه‌وه و گهڕِاندنهوهى به‌ها و رێزى خود.
ده‌بێت ئه‌وه له بیرنه‌كه‌ین، گرنگی دان به رِوخسار و رێك و پێكى جل و به‌رگ و هاورێیهتیكردن، جیاوازه له‌گه‌ڵ رِهفتارى هه‌رزه‌كارى، پێویسته هه‌موو كه‌سێك به پیاوى كامڵ و پیرهوهش گرنگى به رِیكپۆشى وپۆشتهیى بده‌ن، بهلاَم هه‌موو قۆناغێك جیاكه‌ره‌وه و سنوورى خۆى هه‌یه وده‌بێت له چوارچێوه‌ى ئه‌م قۆناغه هه‌ڵسوكه‌وت بكه‌ین، قه‌یرانى رِهفتارى هه‌رزه‌كاریش گرفتێكه چاره‌سه‌رى زه‌حمه‌ته، چونكه په‌یوه‌سته به كه‌سایه‌تى وشێوازى بیركردنه‌وه‌ى تاكه‌كه، بهلاَم ده‌كرێت ئه‌م گرفته كه‌م بكرێته‌وه، ئه‌ویش به رِێگاى پێدانی سۆز و خۆشه‌ویستییه له لایه‌ن هاوسه‌ر و ئه‌ندامانى خێزان، هه‌روه‌ها ئامۆژگاریكردنى له لایه‌ن دۆست و هاورێکانى، به‌وه‌ی كه ئه‌م رِهفتارانه شایه‌نى ئه‌ونین، هه‌روه‌ها له هه‌ندێك باردا رِاوێژكارى ده‌روونى پێویسته، به تایبه‌تى ئه‌گه‌ر هه‌ستكرا ئه‌و كه‌سه گرێی یان هه‌ر گرفتێكى تر‌ى ده‌روونى وه‌ك دڵهرِاوكى، خه‌مۆكى ... هتد، هه‌یه. Redar_moh@yahoo.com
© Copyright www.derun.org . 2007 . All rights reserved . Email: info@derun.org