ئه‌ریك فرۆم بیرمهندیَكی مرۆڤ دۆست
( له پیَناو داكۆكیكردن له هیومانیزم )
ئاماده‌کردنی
به‌هزاد حهوێزي
ئه‌ریك فرۆم - Erich Fromm) (1900 – 1980) (1) فهیلهسوفیَكه بایه‌خ به ئاده‌میزادو ئه‌و گیروگرفتانه ده‌دات له ژیانی رۆژانه‌یدا رووبهرِووى دهبیَتهوه، ئاده‌میزاد لای ئه‌و گرنگیه‌گی ئه‌وتۆی هه‌یه كه زیَدهگۆیی نییه بڵیَین مه‌به‌ستی ههرهسهرهكى ئه‌و بووه له میانه‌ى رۆچوونه نیَو قوڵایی سیسته‌م وبوون وئه‌قڵ وهه‌ست وهۆش وكردارورهفتاری، ئینجا شیكردنهوهوبهدواداچوونى حهزوخولیاوخهم وخهونهكانى له‌پاشانیشدا به‌ده‌ست خستنى ده‌ره‌نجامی دروست وپوخت بۆ به‌خته‌وه‌ریی ئه‌و بوونه‌وه‌ره .
فرۆم ئاده‌میزاد به بوونهوهریَكی مهبهستداروبهبهها دادهنیَت ئه‌و پیَی وایه شكۆیی به‌شه‌ریه‌ت له تیَگهیشتن وهۆشیاربوونهوهی مرۆڤ دایه به‌وه‌ى یه‌كه‌مجار له‌خودی خۆی بكۆڵتهوه و هه‌میشه له ناخ وناوهرِۆكیا تیَههڵچیتهوه به‌مه‌به‌ستی گه‌یشتنى به ئازادى وئاسووده‌یی وشادى، ئه‌و خه‌مخۆری مرۆڤی ئاینده‌یه له كتیَبی ((ئاده‌میزاد له پیَناوى خۆیدا : لیَكۆڵینهوهیهك له سایكۆلۆجیاى ئه‌خلاق )) دا دهڵیَت (گویَگرتنى مرۆڤ له خودی خۆی زۆر ئه‌سته‌مه، چونكه ئه‌و هونه‌ره توانایه‌كی دیكه‌ى گه‌ره‌كه له ئاده‌میزادی نویَ ده‌گمه‌نه ...) ئه‌و له نوختهنیگاى خودشیكارییهوهى ئاده‌میزاده‌وه هه‌نگاو داویَ له فامكردنى خودی خۆی ئه‌و پیَكهاته ئاڵۆزه‌ى، ئینجا به‌ره‌و دهوروبهروجیهان ئه‌ویش به‌هه‌مان ریَچكهى تیَگهیشتن وفامكردن جا ئه‌و دووریَچكهیه تیَههڵكیَشن، فرۆم له كتیَبی ((هونه‌رى گویَگرتن))(2) دادهڵیَت (داخوا چۆن ئاده‌میزاد به جیهان بهڵهددهبیَت؟ داخوا چۆن چۆنى مرۆڤ دهكاریَ بژیت وبهپیَی پیَویست وه‌ڵامبداته‌وه گه‌ر هاتوو ئه‌و ئامرازه‌ى بهكاردیَ یا برِیاردهدات، به‌لای ئیَمهوه ون بیَت؟ ) ئه‌و كتیَبهش ویَرای ئه‌وه‌ى بۆ سوودی ده‌روونشیكارانه، به‌ڵام له‌هه‌مانكاتدا پاڵپشتیَكه بۆوه‌ى هه‌ر ئادهمیزادیَك خودیخۆی شیبكاتهوهولهرووى خودیخۆیشیهوه فامی بكات، به‌لاى فرۆمه‌وه نه ئاده‌میزاد نه گرفتهكهى له‌رووى چاره‌سه‌ره‌وه مه‌حاڵ نین، دهبیَت لامان روون بیَت گرفته‌كان سادهوئاسان نین، له‌هه‌مان كاتیش‌دا نابیَ دووچاری نائومیَدیمان بكه‌ن، فرۆم له زۆربه‌ى نوسین وكتیَبهكانیدارۆچووته نیَو چهمكهگرنگ و پهیوهستدارهكانى بوون وژیانی مرۆڤ هه‌ر له خۆشه‌ویستی، برِوا، ئومیَد، هیَزی رۆح، نیگه‌رانیی، بویَرى، ترس، هیَزو ...تد، بۆ نموونه فرۆم له كتیَبی ((شۆرِشی ئومیَد – به‌ره‌و بهمرۆییكردنى ته‌كنیك ))(3) باس له زۆر دیاردهوگرفتی گرنگ ده‌كات، چه‌مكه‌كان شیدهكاتهوهورووهئهریَیانهونهریَیهكان تهرحدهكات، دهڵیَت ( كاتیَك ئومیَد ون بووه، ژیان ماناى نامینیَ ئیَستاوبهمهزنده، ئومیَد ماكیَكی ناواخنه له ژیان وله دینامیكیهتى بیر، ماكیَكی دیكه‌ش هه‌یه له بونیاتهزیندهگیهكه و پته‌وانه پیَوهى په‌یوه‌سته: ئه‌ویش ئیمانه) هه‌روه‌ها دهڵیَت(خاڵیَكی دیكه‌ى ههرهترسناك به‌ته‌واوه‌تى خولیای تیَكدان وتوندوتیژییه، چونكه مرۆگه‌ل بهبیَ ئومیَد ناتوانن بژین، چون ئه‌وه‌ى ئومیَدی رما ركى له ژیان دهبیَتهوه جا له‌به‌رئه‌وه‌ى ناتوانیَ ژیان بخاته‌وه له‌سه‌ریه‌تى تیَكی بدات ئه‌مه‌ش كاریَكه له‌راستیا له موجیزه ئاسانتره، چون دهیهویَ تۆڵه‌ى خۆی له ژیانیَك بكاته‌وه نهیژیاوه، ئیدی گویَ به رماندنی بوونه‌وه‌ری دی نادا یا تیَكشكانی خودی خۆی ) بیَننه به‌رچاوتان ئهمرِۆ به‌ده‌یه‌ها وسه‌ده‌ها نموونه هه‌ن له‌و رووه‌وه .
ئاده‌میزاد وئازادی دوو ده‌سته‌واژه‌ى بهیهكهوهگریَدراو... گه‌ر هه‌ركامیان ون ببیَ ئه‌وه ئه‌وه‌كه‌ى دیكه‌ش به‌رچاو نییه، داخوا ئه‌و بایه‌خ وگرنگییه چییه ئه‌و لیَكبهستنهى ئه‌و دوو چه‌مكه ؟ ئه‌و بیَ ههڵكردنهى یهكیَكیان بهبیَ ئه‌وى دیكه ؟ لاكردنهوهى فرۆم له چه‌مكی ئازادی له زۆربه‌ى نووسینه‌كانى ره‌نگی داوه‌ته‌وه، به‌ڵام به شیَوهیهكى تاكوته‌را نهْ، ، به‌لكه بهگهرِاندنهوهى مرۆڤ بۆ یه‌ك : ناخى ناوه‌وه‌ى خۆی، دوو : زه‌مه‌نى ههرهدووری رابردوو بۆ سه‌رده‌می خه‌ون وئه‌فسانه، ئینجا بۆ سه‌رده‌مى تهكنهلۆجیاوزانستی نویَ، هه‌روه‌ها به ره‌فتارى مرۆییانهوههڵسوكهوتى رۆژانهوپهیوهندییهكانى له‌گه‌ڵ تاكه‌كانى دیكهودهوروبهر .
ئازادى مرۆڤ شتیَك نییه وه‌ك (موجه‌ره‌د) دروست ئه‌وه‌یه په‌یوه‌سته به سیسته‌مى ژیان به گشتیی وكۆمهڵگهوئاستهكانى پیَشكهوتنى ته‌كنیك وئامیَر، په‌یوه‌ندییه‌كى دیاله‌كتیكی له نیَوانیان داهه‌یه، ئینجا تابلۆیهكهچرِتردهبیَت به دهستتیَوهردانى بنهمائابووری وپیشه‌سازى وكۆمه‌ڵایه‌تی وسایكۆلۆجییهكان، به ناسینی جۆره‌ها كۆمهڵگهوپیَكهاتهكۆمهڵایهتییهكان، به‌مه‌ش جۆره‌ها دیاردهوچهمكى جیاجیا ره‌نگی پیَدهدریَتهوهودهكهونه سهرئهرزى واقیع له‌وانه‌ش دیاره ( نامۆبوون ) دهخریَته نیَو ئه‌و جوغزه‌وه فرۆم له كتیَبی((چه‌مكی مرۆڤ لاى ماركس)) (4) ئاماژه‌ده‌دات به‌وه‌ى (چه‌مكی نامۆبوون به زمانه ئایینیه‌كه‌ى هاوواتاى ((گوناهه)) واته وازهیَنانى مرۆڤه له خۆی ودهستبهرداربوونیهتى له خوا له ناخى خۆیدا) فرۆم لهلاكردنهوهى له‌و چه‌ند بیریارانه تیشكى خستۆته سه‌ر گه‌له‌ك چه‌مك و له‌و رووه‌وه‌ش رستیَك گریَكۆڵهى روون و شیكردۆته‌وه، له‌و ناوه دیارانه‌ش ماركس، لهونوختهنیگایهوه جه‌خت ده‌كاته سه‌رئه‌وه‌ى مه‌به‌ستی ماركس ته‌نیا رزگاربوونى چینی كریَكار نییه، به‌لكه رزگاریی مرۆڤه وه‌ك بوون، ئه‌ویش بهریَگهى بهگهرِخستنی جموجووڵی ئازادانه، ره‌نگه لیَرهدا مه‌به‌ستی فرۆم به‌رده‌وامیی دان بیَت به بیروبۆچوونه‌كانى ماركس لهمهرِ ئاده‌میزاد وه‌ك بوونهوهریَكی ئاینده‌یی فرهگهشهسهندوو زیَتر له رووه سیاسی وئایدیۆلۆجیهكهى، مه‌به‌ستی فرۆم مرۆڤدۆستییهكی ئاینده‌خوازیی بووه .

نووسین وبهرههمهكانى فرۆم بهههوڵدانیَكى گرنگ دادهنریَن له لیَكۆڵینهوهى ره‌فتاریی مرۆیی بهپیَی هاوگونجانیی له نیَوان پیَداویستییهكانى هه‌ریه‌ك له میتۆدی فرۆیدی، كه له بنهرِهتهوه له لیَكۆڵینهوهى تاكه‌كه‌س و رۆنانهدهروونییهكهى سه‌رچاوه‌ى گرتووه و ماركسی، كه به‌پله‌ى یه‌كه‌م له لیَكۆڵینهوهى دهرهاویشتهئابوورییهكان سه‌رچاوه‌ى گرتووه له وتاریَكی دا به نیَوى (The application of Psychoanalysis to Sociology of Religious Studies)(5) بۆ نموونه فرۆم وایدهبیَنیَ به‌به‌شداریكردنى هه‌ردوو میتۆدی ده‌روونى وكۆمه‌ڵایه‌تى – ئابووری به‌یه‌كه‌وه دهكریَ ئه‌و په‌یوه‌ندییه‌ى نیَوان كرۆكهمهعنهوییهكان (ده‌روونى)و كرۆكه ماددییه‌كان(ئابووریه‌كان)دركبكهین، جاله كۆششی بۆ رهگداكوتانى دارِژتنى میتۆدهتازهكهى ده‌بینین فرۆم له فرۆیده‌وه كاری به پرسی پیَكهاتهى غه‌ریزی وپهیوهندییهكهى به ره‌فتاری مرۆییه‌وه‌یه، له كاریگه‌ری روونى میتۆدی ماركسیش به‌سه‌ریه‌وه فرۆم برِوای وایه ده‌ستنیشانكه‌ری ره‌فتار پیَكهاتهى نیَوخۆیی غهریزیانهى تاكه‌كه‌س نییه، به‌ڵكه هه‌لومه‌رج وكارتیَكهرهكانى دهوراندهورین.
گه‌ر به‌وردى سه‌رنج بده‌ین فرۆم داكۆكیكهریَكی سه‌رسه‌ختانه‌ى ریَبازی هیومانیزم بووه، مرۆڤ بهتواناوبههاووزهوهیَزی رۆحی وئهقلی ئاوا دهنرخیَنیَت، بهجۆریَك روون دهبیَتهوه ئه‌و یه‌كه‌م نوختهنیگاى مرۆڤ ودوا نوختهنیگایشی هه‌ر مرۆڤه پشت ئه‌ستووره به كولتووری هیومانیستانهى مرۆیی، به‌وه‌ى هه‌ر شتیَك له‌خزمه‌تى مرۆڤ دابیَت، نه‌ك مرۆڤ له خزمه‌ت ته‌كنیك وته‌كنه‌لۆجیای كویَرانهىمرۆڤكوژ، بۆیه ئه‌و گه‌نجینه مه‌عریفیه بۆ ئیَستاوداهاتووى مرۆگه‌ل شایسته‌ى تاوتوكردن وپراكتیزهكردنه، ئه‌مه پرۆسه‌یه‌كى دریَژخایهنى سهردوورِیانى وههم وههقیقهته، پیَویسته كه‌س لیَی غافڵ نهبیَت .
فرۆم زیَتر له جاریَك جه‌خت ده‌كاته سه‌ر ره‌گه‌زى هیومانیزم، ئه‌و بیروبۆچوونه‌كان لهمهرِ ئه‌و ره‌گه‌زه بهراوردو تاوتو ده‌كات، پوخته‌ى مه‌رام ههڵدههیَنجیَت به رهخنهوبۆچوونى تایبه‌ت ونویَ، له كتیَبى ((له‌و دیو زنجیره‌كانى وه‌همه‌وه))(6) باس له سیَیهم ره‌گه‌زى سه‌ره‌كی هاوبه‌شی نیَوان ماركس وفرۆید ده‌كات دهڵیَت (هیومانیزم ئه‌و مانایه‌یه كه‌هه‌ر مرۆڤیَك سه‌رتاپاى مرۆڤایه‌تى بنویَنیَت) هه‌روه‌ها (گومان وهیَزی راستی وهیومانیزم بریتین له بنه‌ماى ریَبهر له نووسینه‌كانى ماركس وفرۆیددا) .
ئه‌و له‌وه قووڵتر تۆژینهوهكانى دهخاتهرِوو لهمهرِ پیَكهاتهى مرۆیی وئه‌و بوونه‌وه‌ره مه‌به‌ستداره، له‌رووى سایكۆلۆجییه‌وه فرۆم زیَتر پیَدادهگریَ وروونى ده‌كاته‌وه ((ئاده‌میزاد سیسته‌مه _وه‌ك سیسته‌مى ژینگه‌یی یا سیاسیی یاسیتسهمى جه‌سته یا شانه یا سیسته‌مى كۆمه‌ڵگه یا ریَكخراو _ كاتیَكیش سیسته‌مى – ئاده‌میزاد –شیدهكهینهوه ئه‌وه وا فامدهكهین ئیَمه به‌ته‌نگ سیستهمیَكی بههیَزهوهین و چارهىدهكهین نه‌ك بونیاتیَكی میكانیكی جوزهیئاتی ره‌فتاریی، سیسته‌می ئاده‌میزادیش وه‌ك هه‌ر سیستهمیَكی دیكه لهنیَوخۆیدا به‌توندی یهكدیگیره و به‌رگرییه‌كى زۆری گۆرِانیش ده‌كات، جگه له‌مه‌ش به گۆرِینی یه‌كه‌یه‌كی گوایه – هۆی – یه‌كه‌یه‌كى دیكه‌ى نه‌ویستراوه به‌مه‌ش چ گۆرِان له ته‌واوى سیسته‌مه‌كه روونادات .... ))(7) دیاره فرۆم لیَرهدا مه‌به‌ستی خود ناسینیَكی فه‌لسه‌فیانه‌یه، خۆناسینیَك بتوانیَ ئاشنای ئه‌و سیسته‌مه بیَت و تاڵ تاڵ شیبكاته‌وه، ئینجا گریَكۆڵهكانی بكاته‌وه‌و دوایش بیخاته به‌ر نه‌شته‌رى رهخنهوساغكردنهوهیهكی زانستیانه‌ى توندوتۆڵ، هیَڵه ئهریَ ونهریَییهكانى دیاریبكات وبوونهوهریَكی راست ودروستی لیَ وه‌به‌رهه‌م بیَنیَت، فرۆم گه‌ره‌كیه‌تى بڵیَ : مرۆڤ نیزامیَكه له تۆرِیَكى سیستهمگهل، وه‌ك هه‌ر كۆمه‌ڵگه‌یه‌ك له‌به‌رئه‌وه جه‌ختى ده‌كرده سه‌ر شیكردنه‌وه‌ى بونیاتی تایبه‌تى هه‌ر كۆمه‌ڵگه‌یه‌ك، فرۆیدویۆنگ به‌لاى ئه‌مه‌دا نه‌چووبوون، فرۆم له كتیَبی ((هونه‌ری گویَگرتن The Art Of Listening- ))دا دهڵیَت (به‌راى من ناكریَ شیكردنه‌وه‌ى كۆمه‌ڵایه‌تی وشیكردنهوهى كهسیَتی لیَكجودابكریَنهوه هه‌ردووك بهشیَكن له‌و روئیارهخنهگرانهیه بۆ واقیعى زینده‌گیی مرۆیی ) به‌مه‌ش فرۆم له ده‌روونشیكاری كلاسیكی لایداوه ولیَی جیابۆته‌وه، كه په‌یره‌وى چاره‌ى پشكیانهى (جزئی) ده‌كرد، هه‌روه‌ك سه‌باره‌ت به نیگه‌رانیی، كه ده‌ردی سه‌رده‌مه(8).
ئه‌ریك فرۆم ده‌ست وئهقڵیَكی زیندوو و رۆشنه له لیَكبهستنهوهى دیالهكتیكانهى تیۆروپراكتیك، فیكروواقیع، دهبیَت لامان روون بیَت، كه فرۆم له‌رووى لیَكۆڵینهوهى بونیاتى كۆمه‌ڵایه‌تى جه‌ختی كردۆته سه‌ر فاكته‌ره كۆمه‌ڵایه‌تى وئابووری وسایكۆلۆجییهكان ونموونهرۆشنبیرییهكانیش، واته چ نه‌ماوه له‌وه‌ى په‌یوه‌ندی به خودى بوون ومانهوهوپهرهگرتنى ئادهمیزادورهههندهكانى هه‌یه لاى لیَنهكردبیَتهوه، به‌مه‌به‌ستى پتر تۆكمه‌كردنى راو زیَتری زانستیانه‌ى بیروبۆچوون وریَبازهفهلسهفییهكهى .
فرۆم له ساڵی 1932 چووه ئهمریكاو لهویَدا له وانهبیَژیی و چاره‌سه‌ری ده‌روونى كاری كردووه، دوای بۆته ئوستادی ده‌روونناسی له زانكۆى نیۆیۆرك، لهویَش ئه‌و روئیا رهخنهگرانهههمهگیرییهى بۆ ژیانى كۆمه‌ڵایه‌تی وده‌روونی بۆ ره‌خسا، ئینجا زیَتر په‌ره‌ی به لیَكۆڵینهوهوتویَژینهوه زانستییه‌كانیدا، كهههرهدیارهكهیان جه‌ختكردنه سه‌ر ئه‌وه‌بوو شیكردنه‌وه‌ی ته‌قلیدی ده‌روونی لایه‌نه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كه‌ى ژیانی خه‌ڵكى فه‌رامۆش كردووه، چونكه به ته‌واوه‌تى پشستی به‌ستووه به غهریزهوپاڵنهرهمرۆییهكان ولایه‌نه كۆمه‌ڵایه‌تی وئابووری وسیاسییهكانى له ژیانی ده‌روونیدا پشتگویَ خستووه .
ههریهكیَك كتیَبهكانى فرۆم بخویَنتهوه ئه‌وه ده‌بینی ته‌وه‌رى ههرهبنهرِهتى لاى ئازادى ئاده‌میزاد – تاكه‌كه‌س وبوونه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كه‌ى ودابرِان وپیَوهندیكردنى وشیَوهكانى ئه‌و پیَوهندیكردنهیه، ئه‌و واى ده‌بینی تاكه شیَوهیهكی بهردهوامییهتى ونهسرهوتن، كه ریَ لهنهشونما ناگریَ ونابیَتههۆی ویَككهوتن یا بهفیرِۆدانى وزه، ئه‌مه‌ش- خۆشه‌ویستی پیَگهیشتوو – ه، به‌مه‌ش ئاماژهدهدریَ به سۆزداریی توندوتۆڵی نیَوان دوو كه‌س هه‌ریه‌كه‌یان سه‌ربه‌خۆیی ته‌واوى لاهه‌یه، به مانایه‌ك واته جیابوویی، خۆشه‌ویستی له ناوهرِۆكدا نه ویَككهوتنانهیه نه بهفیرِۆدانى وزه، چونكه دوو پیَداویستی قووڵی مرۆیی به‌یه‌كه‌وه گریَدهدات (یهگدیگیربن) ئه‌وانیش به‌رده‌وام بوون (نه‌سره‌وتن) وسه‌ربه‌خۆییه .
له‌و سه‌رده‌مه بیَباك وتیژرِۆوههناسهتهنگهوبوودهڵهیهدا، پیَویسته هه‌رهه‌موومان خۆبهو مهعریفهیهدهوڵهمهند بكه‌ین، بۆوه‌ى شایه‌نى شكۆوئایندهیهكی رۆشن بن دهبیَت، ئه‌قڵ ورۆح رۆشن بكه‌ین، له تاریكستانى جه‌هاله‌ت ووههم وقهڵپ به‌هه‌ر نرخیَك بیَت ده‌ربچین، بۆیه پیَویسته فرۆم بخویَنینهوهوتیَی بگه‌ین، ئه‌و به‌ساده‌و قووڵى وره‌وانی ده‌ینووسی، به وردىوهۆشیارانه پیَدادهچۆوهو وه‌ك سپیَدهیهكی روون وبیَگهرد شنهبایهكى نموونه‌یی پرِ له ئومیَدى ده‌به‌خشیه جیهان، پیَویسته له‌به‌ر ئه‌و كانیاوه بحهسیَیهتهوهو وچانیَك بده‌ى بۆ سه‌رنج ورامان و وردبوونهوهوتیَگهیشتن شلۆڤه‌كردن وشیكردنهوهوقووڵبوونهوهو سوودوه‌رگرتن.
به داخه‌وه نه‌داری كتیَبخانهكان له رووی ئه‌و جۆرهبابهته مه‌عریفییانه مایه‌ى نیگه‌رانییه، بۆیه پیَویستمان به خانه‌یه‌كی تایبه‌ته به‌و هزرڤانانه، زنجیره‌یه‌ك كتیَبی فه‌لسه‌فی ومه‌عریفی سوودبه‌خش، بهریَگهوشیَوهیهكی راست ودروست وزانستی وئه‌كادیمیانه كاریان له‌سه‌ر بكریَت، پسپۆرولیَزان قۆڵی لیَ هه‌ڵماڵن وبه شیَوهیهكی میتۆدئامیَزو دڵسۆزانه و ئهكادیمیایانه به كوردییه‌كی ریَكوپیَك وره‌وان بیخهنهبهردهست ودیدهى خویَنهری كورد، له‌و سونگه‌یه‌وه پیَشنیاز ده‌كه‌م (( خانه‌ی فیكریی ئه‌ریك فرۆم )) بۆ وه‌دیهاتنى ئه‌و مه‌به‌سته بیَته ئاراوه.
پهراویَز:
1- ئه‌ریك فرۆم (Erich Fromm) له ساڵی 1900 له خانه‌واده‌یه‌كی ته‌قلیدی (ئه‌رسه‌دۆكس - Orthodox)جووله‌كه‌دا له شاری فرانكفۆرتی ئه‌ڵمانی، له‌دایك بووه. چۆته زانكۆى فرانكفۆرت وهایدلبیرگ لهویَ زانستهكۆمهڵایهتی وده‌روونى وفهلسهفیهكانى خویَندووه، ئینجا پله‌ی دكتۆرای له‌فه‌لسه‌فه‌دا به‌ده‌ست هیَناوه، ناونیشانی بابه‌تى تیَزهكهیشی بریتی بوو له (Jewish Law: A contribution to the sociology of Jewish Diaspora)(یاسای یه‌هوودی : پشكداریی له كۆمه‌ڵناسی دیسپۆرهى ((Diaspora:جووله‌كه پهرتوبڵاوهكانى جیهان)) یه‌هوودی) هه‌روه‌ها مهشقیَكی چرِوپرِی پراكتیكی له بواری ده‌روونشیكاری ئه‌جام دا له میونیخ وبه‌رلین وئه‌مریكادا، سه‌رباری كاره پراكتیزهكارییهكانی له‌شیكردنه‌وه‌ى ده‌روونى، فرۆم وانهبیَژبوو له ههرهناودارترین زانكۆكانى ئه‌مریكی، له ساڵی (1980) له سویسرا كۆچی دوایی ده‌كات. له‌هه‌ره‌گرنگترین كتیَبهكانى فرۆم بریتین له: راكردن له ئازادی (Escape from Freedom) 1941، ( ئاده‌میزاد بۆخودیخۆی((Man for Himself)1947، كۆمه‌ڵگه‌ى دروست (The Sane Society) 1955، هونه‌ری خۆشه‌ویستى (The art of Loving) 1956، دڵی ئاده‌میزاد (Heart of Man) 1946 ، (تۆ وه‌ك خوداكانیت) 1966، شۆرِشی ئومیَد (The Rervolution Hope ) 1968، (ئاده‌میزاد له نیَوان رواڵه‌ت وناوهرِۆكدا) هه‌روه‌ها (هونه‌ری خۆشه‌ویستی) و (به‌ناوى ژیانه‌وه) و ، دوابه‌رهه‌می ئه‌و وانانه‌ى كرانه كتیَب به‌ناوى (زمانى له‌بیركراو)، ویَرای چه‌ندین كتیَبی دیكه .
2- (هونه‌ری گویَگرتن The Art Of Listening-) له‌و كتیَبهدانسقاانهیه دواى مردنى فرۆم له‌لایه‌ن ههندیَ دهروونناسانىهاوچهرخ له قوتابیانی فرۆم له‌و وانانه‌ى ده‌یگوتنه‌وه بڵاوكرایه‌وه بهبیَ ئه‌وه‌ى لاى نووسه‌ر وه‌ك كتیَب ده‌ستنووسی ههبیَت یا نووسرابیَتهوه، پاشان له لایه‌ن د.راینه‌ر فۆنك وه‌ك كتیَب بڵاوكرایه‌وه (2000)ئینجا ساڵی (2004) له‌لایه‌ن (محمود منقژ الهاشمی) كرایه عه‌ره‌بی .
3- به‌ناونیشانی (ئه‌ریك فرۆم) بابهتیَكم له ئینتهرنیَت سایتی (Google)خویَندهوه، هه‌ڵبژارده‌یه‌ك له (شۆرِشی ئومیَد – به‌ره‌و بهمرۆییكردنى ته‌كنیك )ى خستبووهرِوو .
4- ناوى كتیَبیَكی فرۆمه نووسه‌ر تیایه هه‌وڵ ده‌دات داكۆكی له هیومانیزمی ماركسیسزم بكات، ئه‌و كتیَبه له‌لایه‌ن (ئارام جه‌مال سابیر) له ( 2005-سلیَمانی ) له عه‌ره‌بیه‌وه كراوه‌ته كوردی .
5- بۆ زیَتر زانیاری هه‌مان بابه‌تى (ئه‌ریك فرۆم) سایتی (Google) .
6- ((له‌و دیو زنجیره‌كانى وه‌همه‌وه – ئاشنابوونم به ماركس وفرۆید))ناوى كتیَبیَكی دیكه‌ى فرۆمه، بیرۆكه‌ى ئه‌و نووسینه به‌تایبه‌ت له فه‌لسه‌فه‌كه‌ى فرۆمه‌وه سه‌رچاوه‌ى گرتووه، كه ئامیَتهیهكه له‌هه‌ردوو تیۆری (ماتیریالیزمى – سۆسیۆلۆجیایی ماركس) و (ده‌روونیی – بایۆلۆجی فرۆید)، ئه‌و كتیَبه له‌لایه‌ن (عه‌بدووڵلا سیوه‌یلی)كراوه‌ته كوردی (2003- سلیَمانی) .
7- برِوانه كتیَبی (هونه‌ری گویَگرتن The Art Of Listening-) .
8- هه‌مان سه‌رچاوه .

دەربارەی بیروڕاو و رەفتاری سێكسی
به‌شی یه‌ک
نووسینی: سه‌فا ته‌میش
وه‌رگێرانی: نه‌وزاد عه‌زیز
ووشه‌یه‌کی پێویست:ئه‌م باسه ، باسێکی تێوریی و مه‌یدانییه ، له‌مه‌ڕ پرسی سێکس و چارهسهریییهکانی له کۆمه‌ڵگایی فه‌له‌ستیندا . جگه له میتۆدی زانستییانه‌ی باسه‌که خۆی ، بوونی هه‌مان پرس و لێکچوونی له‌گه‌ڵ کۆمه‌ڵگای کوردی ، هانده‌ربوو بۆ به کوردیی کردنی . وه‌رگێڕ
ده‌ستپێك:
ئه‌م لێكۆڵینهوەیه ، كورته‌ی ئه‌زموونی لێكۆڵهرە له‌گه‌ڵ 54 ستافی كاركردن له ژێر ناونیشانی (پهروەردەی سێكسی) كه له چه‌ند شۆێنێكی جیاوازی كه‌ناری خۆرئاوا و غهزەی فه‌له‌ستیندا ئه‌نجام دراوه. له‌م ستافانه‌ی كاركردندا زیاتر له‌هه‌زار که‌س له نێر و مێ و له‌ته‌واوی ناوچه‌كانی فه‌له‌ستن و به‌پێشینه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی ، سیاسی، ئاینی، ئابووری،وكه‌لتووری جیاوازەوە به‌شداربوون. تێكرای نێوەندی ته‌مه‌نی هه‌ریه‌ك له‌مانه به ژن و پیاوەوه له نێوان 12-50 ساڵیدابوون. تێکڕا له هاوئاهه‌نگییه‌کی به‌رچاودا بوون له مه‌ڕ ئه‌زموون و پرسه سێكسییه‌كان و ده‌ست نیشانكردنی پێداویسته ته‌ندروستی و فێركارییه سێكسیكان . ئه‌م به‌رنامه‌ی كاره جه‌خت ده‌كاته سه‌ر گرنگی میتۆدی(هاوبهشیكرنی ئه‌كتیف)ی كه‌سان له ستافهكانی كاردا وه‌ك هۆكارێكی گونجاو و سه‌ركه‌وتووی لێكۆڵینه‌وه، به جۆرێ ده‌كرێ له‌گه‌ڵ هه‌موو ئاست و گروپه جیاوازه‌كاندا به‌گه‌ر بخرێ و بگونجێنرێ.
كاری راسته‌وخۆی نێو جه‌ماوه‌ر له پرۆسه‌ی دارشتنی سیاسه‌ته گشتییه‌كان و گوڕدان به ئاقاری گۆران زۆر به بایه‌خ و کاریگه‌ره ، به تایبه‌ت له بوارێكی هه‌ستداری وەك په‌روه‌رده‌ی سێكس، كهئاتاجی به هه‌موو هاوبه‌شییه‌كی كارا و ڕاسته‌وخۆی هه‌ریه‌ك له ئه‌ندامانی کۆمه‌ڵگای فه‌له‌ستینی هه‌یه. گرنگترین ئه‌و ده‌رئه‌نجامانه‌ی لێكۆڵینه‌وه كه به ده‌ستی هێنا به‌م جۆره بوو :
ئاماده‌بوونێکی چاوه‌روان نه‌كراو له لایه‌ن گشتی ئاماده‌بوانه‌وه هه‌بوو له سه‌ر بیرۆكه‌ی دوان له سه‌ر بابه‌ته جیاوازه‌كانی سێكس ، سه‌رباری ئه‌وه‌ی زۆرینه‌شیان گرنگی ده‌ركردنیان بۆ بایه‌خی په‌روه‌رده ـــ رۆشنبیركردنی سێكسی به هه‌موو ئاسته جیاوازه‌كانییه‌وه ده‌ربری.
ئه‌و ئامادهبوانهی له ئاستێكی نزمی رۆشنبیریدابوون زیاتر به دەنگهوە هاتوو تربوون بۆ بابه‌ته‌كه و تینووتربوون بۆ زانیاری، ژنانی توندڕه‌وی موسڵمان، بۆێر و زمان پاراوتر بوون له سه‌ر پرسه‌كانی سێكس زێده‌تر له‌و ژنانه‌ی باوه‌ردارێکی ئاسایین و میانڕه‌ون، یاخود له ئافره‌ته فه‌له‌كان كه له ستافهكانی كاركردندا هاوكاربوون .
كچانی خۆبه‌شی كاره تێكه‌ڵاوه‌كان و به‌شدار بوونیان له‌ستافه‌کانی كاردا زێده‌تر پۆزهتیفتربوون له هه‌ڵوێسته‌كانیان له به‌رامبه‌ر پرسی کچانی ناخۆبهخش و له كوڕان به شێوه‌یه‌كی گشتی .
زۆرینه‌ی نێرینه‌كانی به‌شدار له ستافهكاندا هۆشیار بوون له به‌رامبه‌ر نادادوه‌ری كۆمه‌ڵایه‌تی و ئایینی و ئابووری له هه‌مبه‌ری ئافره‌ت. به‌ڵام كه‌مینه‌یه‌كی زۆر كه‌م له كوران ئاماده‌ی خۆیان بۆ هاوبه‌شی كردنێكی كارا ده‌ربڕی له پێناوی گۆرینی ڕوڵی كۆمه‌ڵایه‌تی نه‌خشه بۆ كێشراوی هه‌ردوو ڕه‌گه‌زه‌كه و هاوبه‌شی كردنیان له تێكۆشانی ژنان له پێناوی یه‌كسانیدا، ئه‌مه به پێچه‌وانه‌ی كچانه‌وه كه دژ به‌مه ههڵۆێستیان ده‌رده‌بڕی .
بابه‌تی پێشلكاری سێكسی، بۆ هاوبه‌شی كه‌رانی ستافهكانی كار له هه‌ردوو ڕه‌گه‌زه‌كه له دوو ته‌وه‌ره‌دا جێی لێدوانیان بوو : یه‌كه‌م له میانه‌ی ئه‌وه‌ی كه پێشكهشكهرانی خزمه‌تگوزاری دووچاری دێن له ئه‌نجامدانی كاره‌كانیاندا ، دووه‌م له رێی دانپێدانانی هه‌ندێ له ئاماده‌بوان به‌شێوه‌یه‌كی پریفات ، كه له قۆناغێ له قۆناغه‌كانی ژیانیاندا دووچاری ده‌ست درێژكاری سێكسی هاتوون. زۆرینه‌ی ئه‌م حاڵه‌تانه‌ش مێنهكان قوربانی بوون، ڕه‌نگه ئه‌مه ئاكامی ئه‌وه‌بێت كه ژماره‌ی مێنهكان له ستافهكانی كاردا زۆر زیاتر بوو بێت له ژماره‌ی نێره‌كان.
له‌بنه‌تادا. ئه‌م دۆسیه جه‌خت ده‌كاته سه‌ر رۆڵی ڕێكخراوه مهدهنیكان له پشتگیریكردنی بایه‌خی رۆشنبیركردنی سێكسی وه‌ك بناغه‌یه‌كی گرنگ بۆ ته‌ندروستی سێكسی .

ده‌سپێكی ڵێكۆڵینه‌وه:
زۆر جار گه‌وره‌كان له منداڵان ده‌پرسن ، ده‌بیته چیی كه گه‌وره‌بیت ؟ . له زۆربه‌ی سات و کاته‌کاندا وه‌ڵامه‌كان په‌یوه‌سته به خه‌ونی خودی گه‌وره‌كانه‌وه نه‌ک خه‌ونی خودی منداڵان له هه‌مبه‌ر ژیانی داهاتوویان ، بۆیه ده‌بینن وه‌ڵامه‌كان پزیشك، پارێزه‌ر، مامۆستا، به‌ڵێنده‌ر ....هتد . من وه‌ک خۆم نایه‌ته‌وه یادم به‌شێوه‌یه‌كی ڕوون چی خواستم بووه كه گه‌وره‌بم ، چونكه له هه‌ر سات و كاتێكدا ڕاو و خولیاکانم ده‌گۆڕی ، به‌هه‌رحاڵ مه‌سه‌له‌ی سێكس یاخود په‌روه‌رده‌ی سێكسی هیچ كات نه‌بووبوه جێی نه خه‌ونه بچووكه‌كانم و نه گه‌وره‌كانیش . بۆیه له كۆتاییدا پیشه‌ی سیستهریم هه‌ڵبژارد و گرنگی پێدانه‌كانم یاخود ئاقاری بایهخهكانم بۆ سێكس ئاكامی پراكتزه و كارم بوو له‌م پیشه‌یه‌دا.
پاش ده‌رچوونم له قوتابخانه‌ی تهمریز وه‌ك هه‌موو سسته‌رێكی دیكه له نه‌خۆشخانه‌كاندا كارم كرد . به‌ڵام له ده‌ره‌نجامی دۆگمای ده‌روونی و فكری نێوه‌ندی کاره‌که‌م ، بریاری گواستنه‌وه‌مدا بۆ كاركردن له‌گه‌ڵ كه‌سانی ته‌ندرووست له كۆمه‌ڵگا ، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش قوتابخانه‌یه‌كم له یه‌كێك له گونده‌كانی جه‌لیل هه‌ڵبژارد.
ئه‌م وه‌چه‌رخانه دوو ڕێیانێك بوو له ژیانی پیشهیمدا له به‌رئه‌وه‌ی كاركردن له‌گه‌ڵ هه‌رزه‌كار و تێكسمراوهكان له‌و قوتابخانه‌یه‌دا ، پهنچهرهیهك بوو بۆ تێڕامان و ده‌رکردن به لایه‌نه نه‌خۆش ئامێزه‌کانی ژیانی كۆمه‌ڵایه‌تی . بێ ڕه‌چاوکردن و پێزانینیان له ئه‌زموونی پێشوومدا . ڕه‌نگه ئه‌مه‌ش بۆ خۆی ده‌رئه‌نجامی نائاشنایی و به‌ربه‌سته ده‌روونییه‌كانی خودی خۆم بووبێتن كه به‌ربه‌ست بوون له ڕه‌وتی هه‌ست كردنم به بونیان ، بۆیه سه‌رسوڕمان یان شۆک بوونێک به‌و واقعه دووچارم هات .
ئه‌و چیرۆكه‌ی كه ته‌واوی ڕه‌وتی ژیانی گۆڕیم ، سه‌رگوزشته‌ی ئه‌و كچه لاوه بوو كه خۆێندكاری ئه‌و قوتابخانه‌یه بوو كه بۆی گۆێزرامهوه ، ته‌مه‌نی کچه له دوانزه ساڵاندابوو (ساڵی 1989) . له‌به‌ر گرفتاربوونی به هه‌ڵئاوسانی سکی دایکی بردبوویه لای دکتۆر، له میانه‌ی پشكنیندا ده‌ركه‌وت كچه سكی هه‌یه و سكه‌كه‌ی هه‌شت مانگانه ، گرفتاری گه‌وره له‌وه‌دابوو كه ده‌ست درێژی كردنه سه‌ریشی له لایه‌ن شه‌ش هه‌رزه‌كاره‌وه ئه‌نجام درابوو كه له هه‌مان قوتابخانه‌ن و ته‌مه‌نیان له نێوان 14 بۆ 16 ساڵیدایه. کێشه‌ی گه‌وره ئه‌وه بوو كچه تا ئه‌و راده‌یه ساده و ساویلکه بوو بوو ، باوه‌ڕی به‌وه هێنابوو ئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵیدا ده‌کرێ ته‌نها یاری و خۆشییهكه كه شایه‌نی ئه‌وه‌نییه كه‌سی لێ‌ئاگادار بكاته‌وه . به‌وه‌ی وه‌ك زۆرینه‌ی كچانی عه‌ره‌ب له دۆخێکی پاسیفیدا بووبوو ملكه‌چی ئه‌م چه‌وساندنه‌وه‌یه جه‌سته‌یییه و ده‌روونییه بوو بۆوه و وه‌ك قه‌ده‌رێك له به‌رامبه‌ر ئه‌و كوڕانه‌دا بێ ئه‌وه‌ی یاخیبێت لێیان قبووڵیکردبوو . جێی سه‌رنج بوو كچه بێ به‌ری بوو له نێوه‌ندێكی خێزانی گه‌رم و گوڕ و په‌روه‌رده‌یه‌كی ته‌ندروست ، باوكی گرفتاری ئه‌لكهول بوو ، دایكی سه‌رلێ شێواویش له هه‌ڵپه‌ی ئه‌لته‌رناتیڤێکی دیكه دابوو بۆ به‌ده‌ست هێنانی سۆز و خۆشه‌ویستی. چاره‌نووسی كچه‌ش چاوه‌ڕوانكراو بوو ، له یه‌كێك له په‌ناگاكانی قوربانیانی توندوتیژی له ژێر ناو و ژماره‌یه‌كی نهێنیدا شاردرایه‌وه . چونكه له دیدی کۆمه‌ڵگاوه تاوانباره و شایسته‌ی كوشتنه له لایه‌ن یه‌كێك له ئه‌ندامانی نێرینه‌كانی خێزانه‌وه تاوه‌كو شه‌ره‌فێک که به هۆی ئه‌وه‌وه له ده‌ست دراوه بگێڕێته‌وه. ده‌سپێكی كارم له قوتابخانه‌كه‌دا به‌م سه‌رگوزشته‌یه بوو كه ئه‌و ده‌مه له ترۆپكی دهنگدانهوهیدابوو (چونكه ڕاگه‌یاندن لاپه‌ڕه‌كانی به‌م سكانداڵه پڕكردبۆوه. به‌ڵام تووشی سه‌رسورمان هاتم پاش ئه‌وه‌ی به ڕێوبه‌رایه‌تی قوتابخانه كه هه‌ستا به‌په‌رده پۆشكردن و شاردنه‌وه‌ی ئه‌م ڕووداوه له خۆێندكاران و ستافی وانه ووتنه‌وه، ته‌نات له هاوپۆلهكانیشی. كاتێك ههڵۆیستم وه‌رگرت تووشی سه‌رسوڕمان هاتم به‌وه‌ی به‌ڕێوبه‌ری قوتابخانه‌كه به‌م جۆره له‌گه‌ڵم دوا. که هیچ کات جێی بیرچوونه‌وه‌م نییه. ئێمه له کۆمه‌ڵگایه‌كی موحافیزدا ده‌ژین و ناتوانین له‌گه‌ڵ خۆێندكاراندا له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته هه‌ستیارانه قسه بكه‌ین (پێویست به‌وه ناكات كه بڵێم ووشه‌ی سێكسی پێگۆنهكرا). به‌ڵام من بوێرتر بووم وه‌ڵامم به‌وه دایه‌وە به‌وەی گه‌ر تۆ خۆێندنگایهكت هه‌بێت و كوڕان دەست درێژكاربن وكچان سكپڕكرێن ئه‌وا له‌و باوەڕەدام کۆمه‌ڵگا عهرەبییهكهت نه‌ك موحافیزە به‌ڵكو دواكه‌وتوو و نهزانیشه، له به‌رئه‌وەی چاوپۆشی له گرفته كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانی دەكات و بۆ ساتێكیش هه‌وڵی ڕووبهڕوبوونهوەیان نادات بۆیه وەك بوركانێك كێشه‌كان دەتهقنهوە ،وەك له سهرگوزەشتهی ئه‌و كچه‌دا ڕوویدا. بۆیه باوەڕیم وایه كه ستافی فێركاری خۆێندنگاكه پێویسته ئه‌م ڕۆڵه بگێڕی و نموونه‌یه‌كی پێشرەوكاربن و ببنه ئه‌لگۆیه‌ك بۆ دامه‌زراوە و خۆێندنگاكانی دیكه.
دوای گفتوگۆیه‌كی گه‌رم و دوور و درێژ بڕیارماندا كه ئه‌م تاقی كردنهوەیه به ئه‌نجام بگه‌یه‌نین به مه‌رجێ ڕەزامهندی كه‌س و كاریان به دەست بخه‌ین . هه‌نگاوی یه‌كه‌م كۆكردنه‌وه‌ی كه‌س وكارەكان و ڕازیكردنیانبوو به وتووێژكردن له سه‌ر بابه‌تی سێكس ، به هه‌موو گرفت و كێشهكانییهوە. هۆكاری لۆژیكی رازیكردنیان كه له لایه‌ن ئێمه‌وە به‌كارهێنرا ئه‌وەبوو، ههرزەكاران به دووی هه‌موو جۆرە زانیاریهكهوەن له هه‌ر كۆێدا بێت، هه‌ر له چایخانه‌كانه وە تاوەكو ڕۆژنامه و گۆڤار، چیرۆكی سۆزداری و سێكسی بێ ئاست، تاوەكو ته‌له‌فزیۆن و فلیمه سینه‌ماییه‌كان كه ناواخنن و په‌یامێكی دژئاوەر و به دوور له سێكس، پێوانه‌كانی نێرایه‌تی و مێینایه‌تی و جوانی ..هتد دەردەخات.
هه‌موو ئه‌م سه‌رچاوانه بریتین له هۆكاری بازرگانیكردن . ئامانجیشیان كڕین و به‌كاربردنه. ئه‌و زانیاریانه‌شی لاوان و ههرزەكاران به دەستی ده‌هێنن ، چه‌وتن و دوور له راستین وه‌ك به دووچوونی نابینایه‌كه به دووی نابیبایهكی دیكه‌دا رێ بكات . وەجهختمان كردە سه‌ر ئه‌وەی كه ئێمه ئامادەین لایه‌نی بابه‌تییانه و زانستیانه‌ی (سێكس) بخه‌ینه روو به مه‌به‌ستی هوشیاركردنهوە و بوار ڕەخسان بۆ لاوان له‌سه‌ر بڕیاردانی به‌رپرسیارانه له‌وەی پهیوەسته به ژیانی سێكسی وكۆمهڵایهتیان .
دەرئهنجامیش ڕەزامهندی كه‌س وكاریان بوو بۆ ئه‌م پێشنیارە. لێرەوە ئه‌زموون بووه سه نگی مه‌حه‌ك . كاتێك گهرامهوە لای خۆێندكاران و داوای هه‌ڵبژاردنی بابه‌تێكم كرد له بواری ته‌ندروستییدا بۆگفتوگۆ، زۆربه‌ی پێشنیارەكان له بابه‌تی سێكسدا كۆبهندبوون (وەك : بێ نۆێژی ، دەستپهر، سكبوون، له دایكبوون، ئایدز، په‌تای نه‌خۆشییه سێكسییه‌كان و گۆڕانكارییه فهسلهجییهكانی ههرزەكاری و هتد) لێرەوە گرفت به دەركه‌وت ، چونكه وەڵامدانه‌وه‌ی پرسیارە ههستیارەكانی خۆێندكاران پێویستی به زانیاریه‌كی ته‌واو هه‌یه تاوەكو وەڵامه‌كان پوخت و پڕ به پێستی پرسیارەكان بن، ئه‌مه‌ش ئه‌وەبوو كه له خۆێندنی زانكۆمدا وەرم نه‌گرتبوو. بۆ نموونه دەمزانی كه دەست په‌ڕ نابێته هۆی كۆێری و نه‌خۆشی جه‌سته‌یی، به‌ڵام نهم دەزانی چه‌ند جار مرۆڤ دەتوانێ وازی بكات یان كاریگه‌ری دەروونی چلۆنه له كاتی كردنی یان دووركه‌وتنه‌وه لێی. ئه‌م ئه‌زموونه كورته‌م له‌گه‌ڵ ئه‌م گرووپه لاوەدا وایكرد ئه‌وە بدۆزمهوە كه دەتوانم بێ به‌ربه‌ست له‌سه‌ر سێكس بدۆێم، به‌ڵام زانیاری وردم له سه‌ر بابه‌ته‌كه نییه. لێرەوه بیرۆكه‌ی درێژەدانم به‌خۆێندنی ماسته‌ر له سه‌ر ئه‌م بابه‌ته له لادروست بوو، بۆ ئه‌وەی پاش 3 ساڵ بگهرێمهوە و دەست به‌كاربم له‌گه‌ڵ خه‌ڵكان و هه‌مان زهمینهنه له‌میانه‌ی هه‌مان ستافهكانی كار كه به‌ر له دەستپێكردنی ئه‌م لێكۆڵینهوەیه دەستیپێكردبوو ، وە له‌هه‌مان ماوه‌شدا به‌ردەوام بوو بۆ سه‌قامگیركردنی ئه‌زموونه‌كه و دەو‌ڵه‌مه‌ندكردنی.
ڕەنگه سهرگوزەشتهی ئه‌م لێكۆڵینهوەوەیه هه‌ندێ درێژبێت ، به‌ڵام به‌گرنگم زانی له سه‌رەتاوه ئاماژەی بۆ بكه‌م ، له‌به‌رئه‌وەی ئه‌م چیرۆكه كلیل و دەسپێكی هه‌موو ستافهكانی ده‌ست به‌كاربوونم بوو ، ئه‌مه‌ش تهوەرەیهك بوو بۆ خۆناساندنم له‌به‌ردەم ئه‌و گروپه جیاوازانه‌ی كارم له‌گه‌ڵدا دەكردن . زیاد له‌مه‌ش خودی ئه‌م چیرۆكه هاوبهشیكهرانی ڕادەكێشایه كه‌شێكی جدی ترەوە كه بابه‌تی سێكسی ده‌خاته چوارچێوه‌یه‌كی واقعی ، رۆژانه ، جدی ، به‌ئازار له هه‌ندێ كاتدا و جێی پێكه‌نین له هه‌ندێ كاتیتردا ، گێڕانه‌وه‌ی ئه‌م چیرۆكه ده‌رفه‌تێك بوو بۆ به‌شداربووان تاوه‌كو بابه‌تی سێكس له چوارچێوه‌یه‌کی داخراو و سنوردار كه هه‌ڵگری ناوه‌رۆكێكی تاك مه‌ودا و دۆگمان بهێنرێته ده‌ره‌وه و به چه‌مكی سه‌راپاگیر و گشتییه‌وه بخرێته پێوه‌ر و جیهانبنی مرۆیانه ، كۆمه‌ڵایه‌تی ، سیاسی ، ئابووری ، و ژیارییه‌وه. ئه‌م ده‌روازه‌یه کارایی له سه‌ر هێۆركردنهوه و قایلكردنی هه‌ندێ كه‌سان هه‌یه كه به‌شداری ستافه‌كان و له حاڵه‌تی پرسیار وحهزدان . كه چی له‌م بهندیواریانهدا ڕووده‌دات . یان بۆ هه‌ندێكی دیكه كه ئاماده‌بووی ستافه‌كان و له‌و باوه‌ره‌دان كه ئه‌مه هاندانی به‌ره‌ڵایه‌تی (اباحیه) و گۆڕینی به‌ها عه‌ره‌بی و ئایبنییهكانه . بۆیه ئه‌م گروپه سه‌رقاڵی ئاماده‌كاری به‌رپه‌رچ دانه‌وه‌ی هه‌رجۆره هه‌وڵێك بوون له دژی خزمه‌ت كردنی ئه‌م ئامانجانه.
له‌به‌ر هه‌موو ئه‌و هۆكارانه‌ی له‌سه‌ره‌وه باسمكرد ، خوازیاری ئه‌وه‌بووم كه به‌رنامه‌ی كارم به‌م سه‌رگوزه‌شته‌یه ده‌ست پێبكه‌م كه هاریكاربوو بۆ ئه‌و دۆخه‌ی ئێستا منی تێدام.

به‌ر له‌دوو ساڵ پرۆژه‌یه‌كی لێكۆڵینه‌وه پێشكه‌ش به wus كرا، له ژێر ناونیشانی "هه‌ڵسوكه‌وتی سێكسی له‌لای خۆێندكارانی زانكۆكانی فه‌له‌ستین له كه‌ناری خۆرئاوا و كه‌رتی غه‌زه. ئه‌م لێكۆڵینه‌وه‌یه تۆژینه‌وه‌یه‌كی ئه‌زموونكاری بوو . (Experemental Research) واته دابه‌شكردنی كۆمه‌ڵێ له خۆێندكاران به‌سه‌ر ستاف و گۆڕی كاردا كه سێكس بابه‌تی گفتوگۆكردن بێت له هه‌موو لایه‌نێكه‌وه ، به‌جۆرێ به‌ر وه له دوای ئه‌زموونه‌كه‌ش هاوبهشیكهران تێس بكرێن.(Post-Test.and Pre-Test ) بۆ هه‌ر گروپێكش (ControlGroups and Experemental) هه‌بێت . ئه‌مه‌ش بۆ پێزانینی مه‌ودای كاریگه‌ری زانیاریه سێكسییه‌كان ئه‌مه‌ش له سه‌ر هه‌ڵویست چه‌مكه سێكسیكان كه خۆێندكارانی زانكۆ ههڵگریین . بڕیاروابوو ده‌ره‌ئه‌نجامه‌كانی ئه‌م تۆژینه‌وه‌یه به‌رزبكرێته‌وه بۆ نه‌خشه‌سازانی سیاسه‌ته گشتییه‌كان وه‌ك فشارێك به ئاقاری بوونیات نانی پرۆگرامێكی ڕۆشنبیركردنی سێكسی كه بخرێته پرۆگرامه‌كانی خۆێندنه‌وه ، تاوه‌كو خوێندكارانی له قۆناغه سهرهتایییهكانهوه پێ ڕۆشنبیر بكرێ . من باوهرییهكی ته‌واوم به‌وه بوو كه په‌یڕه‌و و یاسای ئیلزامی ڕۆشنبیركردنی سێكسی چاره‌سه‌ری نموونه‌ییه ڕووبه‌ڕووبونه‌وه‌ی نه‌زانی سێكسی و كێشه ده‌روونی و كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانی وهتد . به‌م جۆره وه‌ك له سه‌ره‌تایشه‌وه باسم كرد بیرۆكه‌ی تۆژینه‌وه‌كه گه‌ڵاڵه‌بوو.
به‌ڵام ئه‌زموونی پراكتیكیم له‌گه‌ڵ خه‌ڵكاندا ڕایچهڵهكاندم و ناچاری كردم وه‌ك ده‌ڵێن له بورجی عاجه‌وه هه‌ڵدێرم و به‌ر سه‌رزه‌مینی واقع بكه‌وم . به جۆرێ كه هیچ په‌یوه‌ندیه‌كی به ته‌رزی بیركردنه‌وه و وێناكردنهوهكانمهوه نه‌بوو . به‌تایبه‌ت ئه‌وه‌ی په‌یوه‌ست بوو به ناوه‌خنی فه‌له‌سه‌فه‌ی گشتی ئیشكالیه‌تی سێكس وه‌ك ده‌ربڕین و ڕه‌نگدانه‌وه‌یه‌كی ژیاری نه‌ك وه‌كو بیرۆكه‌یه‌كی ئهمریكیــخۆرئاوای كه له نامه‌ی ماستهرهكهمدا گه‌ڵاڵه بوو بوو وه له نیۆرك به‌ده‌ستم هێنا . به‌جۆرێ ڕستێ پرسیار له ستافه به‌رایییه‌كانی كاردا كه هه‌ستابووم پێی سه‌ریهه‌ڵدابوو . بۆیه پێویست بوو هه‌ڵۆێسته‌یه‌ك بكه‌م بۆ بیركردنه‌وه لێیان و ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌یان.
له نموونه‌ی ئه‌مانه: ئه‌و بابه‌ته سێكسییانه چین كه گونجاون و ده‌كرێ بخرێنه‌ڕوو بۆ کۆمه‌ڵگایه‌کی وه‌ک فه‌له‌ستین. ئه‌ی ئه‌و بابه‌تانه چین كه ناكرێ و جێی خستنه‌ڕوو نین؟ئایا ده‌كرێ مه‌نهه‌جێكی ڕاهێنانی سه‌رتاسه‌ری داڕێژین به جۆرێ كه شایسته‌ی پراكتیزه‌كردنی بێت له هه‌موو جێگایه‌كی فه‌له‌ستین ، گه‌ر بابه‌تی په‌روه‌رده‌ی سێكسیمان خسته نێو پرۆگرامی فێركارییه‌وه، ئایا ئه‌وه به‌سه بۆ چاره‌سه‌ری كێشه‌ی نه‌زانینی سێكس و كێشه‌كانی و ده‌ره‌نجامه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانی كه لاوانی کۆمهڵگاكهمان دووچاری هاتوون . ئه‌ی چی ده‌رباره‌ی كه‌س و كاره‌كان بڵێین. چلۆن ده‌كرێ هاوبه‌شییان له پڕۆسه‌ی ڕۆشه‌نبیركردنی سێكسی‌دا پێ‌بکرێ؟. ئه‌ی گه‌ر هاوبه‌شی كردنی منداڵه‌كانیان دایه‌وه دواوه و ڕازی نه‌بوون ئه‌م زانیاریانه وه‌رگرن؟ باشترین ڕێچاره چییه بۆ ئه‌وه‌ی نێوانی ئه‌وه‌ی ماڵبات ده‌یزانێ و منداڵان فێریده‌بن، وه‌ئه‌وه‌ی خێزان ده‌یه‌وێت منداڵه‌كانیان فێریبن سه‌باره‌ت به ژیان و پراكتیزه‌كردنی سێكس لێکترنزیک بکرێته‌وه.
كارێكی سانا نییه چاره‌سه‌ر و وه‌ڵامی گونجاو بۆ هه‌ریه‌ك له‌و پرسیارانه بدۆزینه‌وه، گه‌ر سه‌رنچ له هه‌ندێ له‌ئه‌زموونی وڵاتان بده‌ین له بواری په‌روه‌رده‌ی سێكسی، به‌تایبه‌تی له وڵاته یه‌كگرتوه‌كانی ئه‌مه‌ریكا. كه نموونه‌ی به‌رچاوه، ده‌بینین ئه‌و ههڵسنگاندنهی له لایه‌ن هه ردوو تۆیژهر "واتلی و ترۆدۆل" ئه‌نجام دراون له سه‌ر به‌ناوبانگ ترین دوو مه‌نهه‌جی قوتابخانه بۆ په‌روه‌رده‌ی سێكسیTeen Aid و Sex Respest، له‌گه‌ڵ هه‌موو ئه‌و ناوبانگه‌ی هه‌ڵگری بوون ناكارابوون و تاڕاده‌یه‌كیش سهرنهكهوتووبون . زانیارییه سێكسییه‌كانی و شێوازی په‌روه‌رده‌كردنی شكست خواردووبوون له به ده‌ست هێنانی ئامانجه بنه‌ڕه‌تییه‌كان، وه‌ك كه‌م كردنه‌وه حاڵه‌ته‌كانی سكپربوونی نه‌ویستراو له لای كچانی هه‌رزه‌كاری شوونه‌كردوو ، یاخود كه‌م كردنه‌وه‌ی حاڵه‌ته‌كانی تووشبوون به نه‌خۆشی له ڕێی سێكسه‌وه به‌تایبه‌ت له‌هه‌ڵگرانی ڤایرۆس و تووش بوو به نه‌خۆشی ئایدز له کۆمه‌ڵگای ئهمهریكیدا "Whatley1991Trudell.1993 .
له‌گه‌ل جیاوازیه‌كانی گرفت و پێداویستیه‌كان له کۆمه‌ڵگایه‌كی وه‌ك فه‌له‌ستیندا، ده‌بینین ئه‌زموونی ئه‌مه‌ریكیه‌كان شایه‌نی له بهرچاوگرتنه له كاتی داڕشتنی سیاسه‌ته‌كانی په‌یوه‌ندیدار به ڕۆشنبیركردنی سێكسی. وه به‌وه‌ی هاوبه‌شی کارای خه‌ڵكان زامن كه‌ری ناسانی پێداویستی و كێشه و چارهسهریهكانیشه (Bower1995& Warner) بۆیه ئاتاج به دامه‌زراندنی ژماره‌یه‌كی زۆر له ستافهكانی كار سه‌ریهه‌ڵدا، بۆ كۆكردنه‌وه‌ی زۆرترین زانیاری و له سه‌ر هه‌موو ئاسته‌كانیش. ستافهكانی كار له ته‌واوی سه‌رزه‌مینه‌كانی فه‌له‌ستیندا ده‌ست به‌كاربوون وبه نیسبه‌ت منه‌وه زۆر پڕ بایه‌خ بوون و له‌هه‌موویاندا به‌شداربووم . ئاماده‌بوان له هه‌موو ئاسته‌كان به شێوه‌یه‌كی پۆزه‌تیفانه له كارلێكیدابوون.
له به‌شداربوانه‌وه سه‌ده‌ها چیرۆكی نووسراوم به ده‌ست گه‌یشت. ناواخنهكانی پڕبوون له بیرورای كه‌سان، ئازاره‌كانیان و شه‌كه‌تی سێكسی كه بۆ خۆی به‌شێكی دانه‌بڕاو بوو له‌و واقعه تاڵه‌ی ده‌یانگوزه‌راند. ئه‌و لاپه‌ڕانه به سه‌رگوزه‌شته‌ی تایبه‌ت و پرسیار و چه‌نده‌ها چه‌مكی جیاواز ده‌رباره‌ی بابه‌تی سێكس وه‌ك ئه‌وه‌ی له‌لایه‌ن کۆمه‌ڵگاوه سه‌یر ده‌كرا پڕكرابووه. ئه‌م نامانه و هه‌روه‌ها سه‌رباری دووان و گفتوگۆكانی نێو ستافهكانی كار ته‌وه‌ره و نێوه‌ندی سه‌ره‌كی ئه‌م باسه‌یان پێك هێنا. بۆیه هه‌ستام بهكۆكردنه و و پۆلێن كردنی ته‌واوی پرسیار و ڕاوبۆچوونه‌كان له ژێر چه‌ند سهردێڕێكدا كه ڕوو و سیما جیاوازه‌كانی سێكسی ده‌خسته‌ڕوو.
له‌ژێر ڕۆشنای ئه‌م پرسیار و تێبنییانهدا فۆرمه‌له‌ی لێكۆڵینه‌وه‌كه‌م ئاماده‌كرد ، كه له‌لایه‌ن خۆێندكارانی زانكۆی ناوبراوه پڕده‌كرایه‌وه به جۆرێ ژماره‌ی نموونه‌كان له هه‌زاركه‌س كه‌متر نه‌بێت . هه‌روه‌ها ئه‌و ڕاپرسییه‌ی له چه‌ند مانگی داهاتوودا ئه‌نجام ده‌درێ به‌شی دووه‌می و ته‌واوكه‌ری ئه‌م باسه ده‌بێت . له‌به‌رئه‌وه له‌م باسه‌دا جه‌خت ده‌كه‌ینه سه‌ر بهشییهكهم . ئه‌وه‌ی په‌یوه‌سته به ستافهكانی كار و ناوه‌رۆك و ناساندنی و هاوبهشیكهران تێیدا . هه‌روه‌ها وێناكردن و مه‌ودای سووتمهندی چاوه‌ڕوانكراو لێی له سه‌ر گۆڕانی كۆمه‌ڵایه‌تی و كارایی له سه‌ر سیاسه‌ته گشتییه‌كان.
1:چوارچێوه‌و ناوه‌رۆكی مه‌عریفی
تۆژینه‌وه‌کانی تایبه‌ت به شه‌پۆله‌کانی سه‌روو ده‌نگ(Ultrasound) گه‌یشتونه‌ته ئه‌و ده‌رئه‌نجامه‌ی كرداری سێكسی و په‌یڕه‌وکردنی له ده‌سپێكی گه‌شه‌ی مرۆڤه‌وه بهرقهرادهبێت ، ده‌رك كراوه كه زارۆكی نێرینه له ڕه‌حمی دایكی‌دا یان پاش له دایك بوونی و به‌ر له ناوککردنی ( تووشی ڕهپوونی چۆكی ده‌بێت. هه‌مان شتیش بۆ مێینه‌ی زارۆك . پاش له دایك بوونی به‌چه‌ند كاتژمێرێك ته‌ربوون و ئێفرازاتی زێ وه‌ك ئه‌وه‌ی له لای ئافره‌تێكی ئاڵۆشدار له رووی سێكسییه‌وه هه‌یه ڕووده‌دات (Layfeldt.1981 ) .
ده مانگی سه‌ره‌تا ، تێكڕای نێوه‌ندی منداڵانه بۆ وه‌رگرتنی وانه‌كانی فێربوونی بایۆلۆجی و ئه‌ناتۆمی . كه تێیدا ماڵبات هه‌ڵده‌ستن بهفێركردنی ناوه‌کانی ئه‌ندامه‌کانی له‌ش . چاو . گۆێ ،لووت و هتد له كۆێیدان . به‌ڵام كاتێ دێته سه‌ر كۆندامهكانی سێكس له سه‌ره‌وه ده‌په‌ڕن بۆ په‌نجه و پێكان و ناوه‌ڕاست فه‌رامۆش ده‌كرێ .

"زۆرینه‌ی منداڵان ههستدارن به كۆندامهكانی سێكسییان ، كارێكی ئاسایییه ، چونكه منداڵان هه‌ست به چێژێك ده‌كه‌ن كه مه‌رج نییه له‌زه‌تێكی سێكسی بێت . چۆنیه‌تی كاردانه‌وه‌ی ماڵبات له به‌رامبه‌ر ئه‌م ڕه‌فتاره زۆر پڕبایه‌خه . گه‌ر واتێبگهیهندرێ كه ره‌فتارێكی قێزهوهبووه یان عه‌یبه ئه‌وا كاریگه‌ریه‌كی نێگه‌تیفانه‌ی ده‌بێت له سه‌ر روانینی زارۆک بۆ جه‌سته‌ی Downey,1991&Kinh,Camp .
له دوو ساڵیدا، گیانی پێ زانین له منداڵدا ده‌كاته لووتكه‌ی و ماڵبات ناچارده‌كات كه به‌شداربن یان شتێك ده‌رباره‌ی ئه‌م به‌شه شاردراوه‌یه بڵێن كه چێژێك به منداڵ ده‌به‌خشێت له كاتی ده‌ست بهركهوتنیدا. ئه‌و ده‌م ماڵبات په‌نا بۆ وشه و ده‌سته‌واژه‌ی نائاشكرا و شاردراوه ده‌به‌ن كه ڕه‌نگدانه‌وه‌ی نائاسوده‌یی و وروژاندنیانه وه‌ك هین ، شه‌رمی . حه‌یته و پانه‌که‌ی ، ته‌ته . ئه‌م ناو وناتۆرانه تابۆیه‌ك هاوكاتێتی كه واده‌كات كۆندامی به‌شه سێكسییه‌كانی منداڵ بێته تابۆ و جێی باس و ده‌ست به‌ركه‌وتن نه‌بێت . ئه‌م تابۆیه به‌ردی بناغه‌ی ئه‌و پێنهزانینهیه كه دووچاری زۆرینه‌ی کۆمهڵگاكهمان ده‌بێت و به‌جۆرێ ده‌بێته پێكهاتێكی بنه‌ڕه‌تی ژیانی سێكسی داهاتوویان.
ده‌ست درێژكاری سێكسی له‌لای منداڵان .
یه‌كێك له‌و دیاردانه‌ی ده‌ره‌ئه‌نجامی پێنه‌زانینی منداڵه بۆ ناسنامه سێكسی خۆی و كه نێگه‌تیفانه بۆ پاشهرۆژ كاریگه‌ریكی ده‌روونی به‌دی ده‌بێت ، دیارده‌ی ڕووتانه‌وه یاخود ده‌ست درێژكاری سێكسییه . به‌داخه‌وه زۆرینه‌ی حاڵه‌ته‌كانی ده‌ست درێژكاری جنسی له لایه‌ن یه‌كێك له نزیكه‌كانه‌وه ئه‌نجام ده‌درێت ، وه‌ك باوك ، مام ، كوڕه مام و خاڵ و هتد یان له لایه‌ن یه‌كێك له دۆست و هاوڕێی خێزانه‌كه‌وه.
له ڕاپرسییه‌كی ئهمهریكیدا كه دامه‌زراوه‌ی YMCA Rape Crisis Program له ساڵی 1988 ئه‌نجامی دابوو ، له هه‌رچوار ئافره‌تێك و له هه‌ر حه‌وت كوڕێك دووچار یان ده‌بنه قوربانی ده‌ست درێژكاریهكی سێكسی به‌ر له گه‌یشتنیان به ته‌مه‌نی هه‌ژده‌ساڵی . به‌لای هه‌مان سه‌رچاوه له سه‌دا هه‌شتای دهستڕێژكاران ناسراوبوون له‌لایه‌ن قوربانییهكانیانهوه.
Kinsey1953 دكتۆری ناسراو و خاوه‌ن یه‌كه‌م و گه‌وره‌ترین ڕاپرسی له سه‌ر ئاره‌زوو و ڕه‌فتاری سێكسی له‌لای خه‌ڵكانی ئه‌مه‌ریكا. كه نموونه‌كانی تۆژینهوهكهی زیاد له ده هه‌زار كه‌س بوون به‌ژن و پیاوه‌وه. له %24 ئه‌و ئافره‌تانه‌ی دیده‌نی كردون جه‌ختیان له‌سه‌ر ئه‌وه‌كردووه له قۆناغی منداڵێتیدا دووچاری ده‌ستدرێژكاری سێكسی هاتوون. به‌ڵام"Gagnon-1977 گه‌یشتۆته ئه‌و ئاكامه‌ی كه 20% بۆ 25% ئه‌و ئافره‌تانه‌ی دووچاری ده‌ست درێژكاری هاتوون له چینه‌كانی ناوه‌راست و 33% بۆ 40% قوربانییه‌كان له چینه هه‌ژاره‌كانی گۆمهڵگابوون.
له گۆنگره‌ی ( منداڵی فه‌له‌ستینی له ئیسرائلدا) كه له ئایاری 1993 له 'نهجفعات حبیبا' به‌سترا. د. مه‌روان دویری . پسپۆڕی نوژداری ده‌روونی له شاری ناسیره . ده‌رئه‌نجامه‌کانی تۆژینه‌وه‌که‌ی سه‌باره‌ت به ده‌ست درێژکاری سێکسی له دژی منداڵانی عه‌ره‌ب له ناوچه‌ی هێڵی سه‌وز (هه‌رێمی 1948) خسته‌روو . بنه‌تا و ئاکامه‌کان به‌م جۆره‌بوو له 50% نێرینه‌کان و 31% مێینه‌کان رایانگه‌یاند که ناچارانه و بێ ویستی خۆیان دووچاری ده‌ستلێدانی کۆندامه سێکسییه‌کانیان هاتوون له لایه‌ن که‌سانی دیکه‌وه . 23 % کوڕان و %13 کچان دووچاری ئازار هاتوون له کاتی ده‌ست درێژکاریهکاندا و ناچارکراون خۆیان رووتکهنهوه له‌به‌رده‌م ده‌ست درێژکاردا. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی نموونه‌کانی (عینه) ئه‌م تۆژینه‌وه‌یه که لێکۆڵینه‌وه‌که‌ی له‌سه‌ر ئه‌نجامدراوه بچووک بووه (184خۆێندکاری کوڕ و کچ که له نێوان ته‌مه‌نی 6 بۆ 12بوون ) به‌ڵام هێما و ئاماژه‌یه‌کی مه‌ترسیدار و نێگه‌تڤه که ئاماژه‌یه‌کی راست و ره‌وانه بۆ بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌م دیارده‌یه له کۆمه‌ڵگاکه‌ماندا.
ئه‌نجوومه‌نی باڵای پارێزگاریکردن له منداڵ ــ ئسرائیل لهنامیلکهی ساڵانه‌یدا 1993تایبه‌ت به‌منداڵان راده‌گه‌یه‌نێت که له‌ساڵی 1992 ، 150 منداڵی عه‌ره‌ب دووچاری لیکۆڵینه‌وه هاتوون پاش ئه‌وه‌ی ده‌رکه‌وتووه که قوربانی ده‌ست درێژکاری سێکسیین له‌لایه‌ن ئه‌وانه‌ی له خۆیان گه‌وره‌ترن . به‌هۆی فشار و تابۆی کۆمه‌ڵایه‌تی و ژیاری کۆمه‌ڵگای عه‌ره‌بییه‌وه ژماره‌یه‌ک له قوربانییه‌کان بێده‌نگی هه‌ڵده‌بژێرن و سهرگووزهشتهکانیان ناکاته پۆلیس و داموده‌زگاکانی ڕاگه‌یاندن ، ئه‌مه‌ش واده‌کات ئه‌و ژماریه 150که له سه‌ره‌وه باسکراوه تاڕاده‌یه‌ک ژماره‌یه‌کی خهمڵێندراوبێت.
به‌لای د. دویریهوه یه‌کێک له گرنگترین هۆکاره‌کانی به‌رهه‌مهێنه‌ری توندوتیژی جه‌سته‌ی له دژی منداڵان، به‌ها و نۆرمه کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کانی خودی کۆمه‌ڵگای عه‌ره‌بییه که منداڵ به چه‌مکه‌کانی رێزگرتن ، ملکه‌چکردن و هه‌ندێ جاریش به به‌جێهێنانی حه‌ز و ویستی گه‌وران به ههرمهرجێ بێت په‌روه‌رده‌کات . به‌رای من ئه‌مه راسته ، هۆکاره‌کانی په‌روه‌رده‌و و فێربوون که‌له‌لای ئێمه به‌کاردێت و په‌یره‌وده‌کرێ ، جاچی له‌ماڵ یاخود لهخۆێندنگا بێت . هیچ جۆره پانتایییه‌ک بۆ منداڵه‌کانمان فه‌راهام ناکات بۆ ئافراندن و ده‌ربرینی ڕاو و هه‌سته‌کانیان . شێوازی (تهلقیندان و وه‌رگرتن) به‌رجه‌سته‌کردنی پرێنسیبی کارتێکه‌ر و کارلێکراوه . که‌تێیدا گه‌وران پێده‌ر و منداڵ وه‌رگری راستیه ره‌هاکان ده‌بێت ، هه‌ر له‌زانیاریه‌کان و فه‌لسه‌فه‌ی ژیانه‌وه تاوه‌کو بیری سیاسی وپاپهندبوونی حیزبی ( منداڵێکی پۆلی یه‌ک ده‌زانێت که سه‌ر به فه‌تحه یان حماس یان جبهه) و سه‌رزه‌نشتکردن و جنێودان و . توندووتیژی جه‌سته‌یی و سێکسی. وه‌رگرتنی راستیییه‌کان به‌دیدو و بینینی گه‌وره‌کان شێوازی باڵاده‌سته . له‌به‌رئه‌وه هه‌ڵبژاردنی بێده‌نگی و ملدان بۆ توندوتیژی جه‌سته‌یی و سێکسی له‌لای منداڵ ، ده‌رئه‌نجامێکی حه‌تمی ئه‌م میکانزمی (په‌روه‌رده‌یی و فێرکاریی) یه . نه که‌س و کار و نه قوتابخانه فێرمان ناکه‌ن چۆن ههوارکهین و بڵێین ''نا'' له‌به‌رامبه‌ر ''که‌سێکی گه‌وره'' . بۆیه بێده‌نگی هه‌ڵده‌بژێرین کاتێ هه‌ست به نادڵنیایی یاخود ئازار ده‌که‌ین که گه‌وره‌کان دووچارمانی ده‌که‌ن . سه‌رباری ئه‌مه‌ش که‌س فێری چه‌مکی 'تایبهتمهندێتمان' ناکات . تایبه‌تمه‌ندێتی جه‌سته‌مان . ده‌روونمان. هه‌سته‌کانمان. بۆیه کارێکی سه‌خت ده‌بێت بۆمان بتوانین جیاکاری نێوان ده‌ستێوه‌دانی 'خۆشه‌ویستی' و ده‌ستوه‌ردانی 'دهسترێژکاری' جیابکه‌ینه‌وه . بێتوانایی ، ملکه‌چی و هه‌ندێ جار ترس له رووبه‌رووبوونه‌وه و به‌رگریکردنی ده‌سدرێژکاران له پێناوی خۆپاراستن. به‌جۆرێ بوونه‌ته پارچه‌یه‌کی دانه‌براو له که‌سایه‌تیمان وه‌ک منداڵ یاخود گه‌وره ، و به‌ربه‌ستێکه له به‌رده‌م تواناماندا له پارێزگاریکردنی خود و منداڵه‌کانمان له‌م جۆره رووداوانه یاخود ئاگادارکردنه‌وه لێی و داواکردنی یارمه‌تی و جاره‌سه‌ری.

گرفتی ده‌ستدرێژکاری سێکسی له دژی منداڵان بێ گومان به هه‌مان پێودانگه و توندی هه‌رێمی سه‌وز، له‌ناوچه‌کانی غه‌زه و که‌ناری خۆرئاوا و هه‌روه‌ها وڵاته عه‌ره‌بیه‌کانیش هه‌یه. به‌ڵام کێشه له‌وه‌دایه که ئه‌ژماری پێویست وونه و له‌به‌رده‌ستدا نییه ، تاوه‌کو گه‌وره‌ی و مه‌ترسی گرفته‌که‌ی پێروون بکه‌ینه‌وه. ئه‌وه‌ی له‌به‌رده‌ستدایه و قسه و باسی کارمه‌ندانی بواره‌کانی ته‌ندروستی و خۆێندن و رێبه‌ری کۆمه‌ڵایه‌تییه . جێداخه کارمه‌ندانی ئه‌م بوارانه‌ش دووچاری گه‌لێ گرفت ده‌بنه‌وه له‌کاتی مامه‌له‌کردنیان له‌گه‌ڵ ئه‌م کێشانه‌دا، ئه‌مه‌ش ده‌ره‌نجامی به‌ربه‌سته ده‌روونییه‌کانه به‌رامبه‌ر بابه‌تی سێکس .
به‌شێوه‌یه‌کی گشتی و له‌گه‌ڵ منداڵ به‌تایبه‌تی . یاخود به‌هۆی که‌می زانیاری په‌یوه‌ندیدار به‌م بابه‌ته‌وه و هه‌ژاری سه‌رچاوه یاسایی و چارهسهریییهکان که ده‌کرێ پشتیان پێببه‌سترێ . له زۆربه‌ی کاتدایشدا خودی ئه‌م کارماندانهش پێویستیان به برێکی زۆری باوه‌ری هه‌یه تاوه‌کو رووداوه ده‌ستدرێژکاریه‌کان بخه‌نه روو که‌له‌کاتی کاریاندا هاتۆته رێ‌یان ، گه‌ر هاوکاریش بن له کارێکی وادا ئه‌وا ده‌بێت زۆر به نهێنی و شاردراوه‌بێت.
به‌ڵام وه‌ک ئه‌زموونی خۆم و له میانه‌ی ئه‌و ستافی کارانه‌ی لێره و له‌وێ داممه‌زراند ، چه‌ندین ده‌رگای بۆ واڵاکردم که داخستنیان کارێکی دژواربوو . زۆر سات خوازیاری ئه‌وه‌بووم که بریا ئاگادار و پێزانینم نه‌بوایه ، به‌حوکمی ئه‌و ئازاره‌ی له‌به‌رامبه‌ر قوربانییه‌کاندا دووچارم هات و بێ ده‌سه‌ڵاتیم له به‌رامبه‌ریاندا. چونکه من پسپۆری چاره‌سه‌رکاری سێکس نه‌بووم و هیچ جۆره هۆکارێکی چاره‌سه‌ریم بهدهستهوهنهبوو تاوه‌کو ئازاره‌کانیان که‌م بکه‌مه‌وه . شایه‌نی وتنه له‌پاش هه‌ر ستافێکی کار یان له‌میانه‌ی ههرپشوویهکدا ئه‌و سه‌رگوزه‌شتانه ده‌ستی پێده‌کرد که له‌یه‌ک کاتدا جێی خۆشه‌ویستم و ڕق لێبوونه‌وه‌م بوون . که ناوه‌رۆکیان مه‌رگه‌ساتی هه‌ندێ له‌ئاماده‌بوان بوون بۆمیان ده‌گێرایه‌وه . خۆشم ده‌ویست چونکه ڕه‌نگدانه‌وه‌ی باوه‌ڕییه‌کی قووڵی ئاماده‌بوان بوو پێم به‌وه‌ی گۆیبیستی گرفتێکیان بووم که ته‌واو په‌یوه‌ندیداربوو به ناخیانه‌وه به‌جۆرێ که له‌به‌ر هه‌ستیاری ، بوێریه‌کی گه‌ره‌ک بوو تا بتوانی بۆ که‌سێکی دیکه‌ی باسبکه‌یت . ئه‌مانه تاراده‌یه‌کی زۆر ڕه‌نگدانه‌وه‌ی سه‌رکه‌ووتووی ستافه‌کانی کار و شێوازی به‌ندیواری راسته‌وخۆ و ناراسته‌وخۆ بوو له‌نێوان هه‌ریه‌ک له من و ستافه‌کان له‌لایه‌ک. وه‌له‌لایه‌کی دیکه‌شه‌وه له نێوان به‌ندیواری و په‌یوه‌ندی به‌شداربوان و خودی خۆیان ، له‌به‌رئه‌وه‌ی یه‌کێک له ئامانجه سه‌ره‌کییه‌کانی ستافه‌کانی کار رووبه‌رووبوونه‌وه و بۆێری بوو له‌به‌رامبه‌ر خوددا له‌سه‌ر هه‌موو ئاسته‌کان و له هه‌مووشی به‌بایه‌ختر راستگۆی له‌گه‌ڵ خوددا. چونکه له حاڵه‌تی شکستی مرۆڤ له رووبه‌روبوونه‌وه له‌گه‌ڵ حاڵه‌ته تایبه‌تییه‌کانی و گه‌ران له‌دووی چاره‌سه‌ری.بێ گومان که‌م توانست ده‌بێت له‌رووبه‌رووبوونه‌وه‌ی گرفتی خه‌ڵکانی تر و گۆێبست بوون بۆ گرفته‌کانیشیان. سه‌رباری هه‌موو ئه‌مانه داماڵینی یادوه‌ری و ئازادکردنی له کۆیلایه‌تی نه‌ست خۆی له خۆیدا ده‌بێته هۆی چه‌ندوچوون و دوان له‌سه‌ر بابه‌ته‌که . له‌خراپترین باریشدا واده‌کات هاوسۆز بێت له‌گه‌ڵ که‌سانێکی دیکه که به هه‌مان ئه‌زمووندا ڕێیان کردووه.
به‌ڵام هۆی رق لێبوونه‌وه‌م بۆ ئه‌م سه‌رگوزشتانه له‌وه‌وه سه‌رچاوه‌ی ده‌گرت که بێ توانا و ده‌سته‌وسان بووم له‌به‌رامبه گه‌وره‌یی کێشه‌کاندا و هه‌ستێکی دژواری و پڕ له ئازار دایده‌گرتم که له‌گه‌ڵ هه‌ر ئه‌زموونێکی به‌ئازاری تردا که گۆێ بیستی ده‌بووم گهورهتردهبوو . زنجیره‌ی هه‌ریه‌ک له‌م مه‌رگه‌ساتانه جارێکی تر جه‌خت کردن بوو له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی که که‌سانێک هه‌ن ، تاساوی هاوارن و به ئاتاجن بۆ بڕێک له یارمه‌تی . به‌ڵام ئه‌م هاواره چهپێندراوانه باسکه‌کانی کۆمه‌ڵگایه‌کی نێرسالاری به نۆرم و باوه‌ڕی و تابۆکانی ده‌یخنکێنێت . شایه‌نی وتنه له کۆی ئه‌وانه‌ی ڕوویان لێنام ته‌نها سیانیان نێرینهبوو . یه‌که‌م به هۆی که‌متوانایی سێکسی و دوانه‌که‌ی دیکه‌شیان به هۆی ئهودهسترێژکاریه سێکسییه‌ی له قۆناغی منداڵێتیدا دووچاری هاتووبوون له لایه‌ن یه‌كێک له ئه‌ندامانی خێزانه‌کانیانه‌وه . به‌ڵام بابه‌تی مێینهکانش به هه‌مان ته‌رز هه‌ر له چوارچێوه‌ی ئه‌م دوو تهوهرهیهدابوو . دیاره سه‌نگی ته‌رازووی ده‌ستدرێژکاری سێکسی زێده‌تر به‌لای مێنهکاندا ده‌کشا.
سه‌رباری ئه‌مه وه‌ک له ده‌سپێکدا ئاماژه‌م پێدا کورته چیرۆکه‌کانیش بۆ خۆی مایه‌ی به ئازاربوون و هاوسۆزیه‌کی ناعاقڵیانهبوون بۆم له‌گه‌ڵ هه‌ریه‌ک له‌و ژن و پیاوانه‌دا . تۆ چی ده‌که‌ی له‌کاتێکدا هیچ دامه‌زراوه‌یه‌کی که‌نار و که‌رت له به‌رامبه‌ر ده‌ستدرێژکاری سێکسی و جه‌سته‌ی به هه‌موو جۆره‌کانییه‌وه بێ هه‌ڵۆیست بوونه و هیچ جۆره کارێکی جه‌ماوه‌ریشیان به‌م ئاقاره‌دا نه ئه‌نجامدراوه و نه‌له‌سه‌ر ئاستی دارێژه‌رانی سیاسه‌ت و نه له سه‌ر ئاستی یاساکانی پارێزگاری و سزادانی ده‌ست درێژکهران . ئه‌وه‌ی تائیستاکراوه ته‌نها ده‌ست پێشخه‌ری تاکه‌که‌سی و دامه‌زراوه‌کانی ژنانه، ئه‌مه‌ش ته‌نها له‌چوارچێوه‌ی لێکۆڵینه‌وه‌ی توندوتیژیه له دژی ژنان و بێ پاڵپشته له ئاماری تایبه‌ت به ده‌ستدرێژکاری سێکسی له دژی ژنان . هیچ جۆره باسێکی چلۆنایه‌تی و قووڵ له ئارادانییه که ئاماژه و هێمابێت بۆ ئه‌و ده‌سته و گرووپانه‌ی قوربانین یاخود ده‌ست درێژکارن تاوه‌کو دژئاوهریه کۆمه‌ڵایه‌تی و ئاینی و ژیاری ، ئابووری بخاته روو که رۆڵێکی کارایان هه‌یه له خوڵقاندنی مه‌وداکانی قوربانی ، له‌سه‌ر ئاستی خودی قوربانی و کاردانه‌وه‌کانی و هه‌روه‌ها دید و روانینی کۆمه‌ڵگا و خێزان بۆیان. سه‌رباری هه‌موو ئه‌و ده‌رئه‌نجامانه‌ی له میانه‌ی ئه‌م کرده توندووتیژیهدا دێته‌ئاراوه.
به له‌به‌رچاوگرتنی نه‌داری و که‌می سه‌رچاوه‌کانی تایبه‌ت به ره‌فتاره گشتییه‌کانی سێکسه‌وه و یاخود چه‌وساندنه‌وه یان دهسترێژکاری سێکسی به‌تایبه‌تی . .هه‌روه‌ها به له به‌رچاوگرتنی پێداویستی که‌سان که له‌میانه‌ی ستافه‌کانی کاردا ده‌رکم پێ‌کرد . به‌شێکی تایبه‌ت له فۆرملهی راپرسییه‌کان که تایبه‌ت بوو به خۆێندکارانی زانکۆ ته‌رخانکرا بۆ ئه‌و ده‌ستدرێژکاری سێکسییانه‌ی له میانه‌ی ژیانیاندا دووچاری هاتوون .
ده‌ره‌ئه‌نجامه‌کانی راپرسییه‌که دیمه‌نێکی روونترمان ده‌داتێ ، چونکه وه‌ک باسمکرد فۆرملهی راپرسییه‌که له‌لایه‌ن هه‌زار خۆێندکاراوه ( به‌نێر و مێوه) پڕکراوه‌ته‌وه. ئه‌مه‌ش ڕه‌نگه ده‌ستپێشکه‌ریه‌ک بێت که هه‌وڵی دیکه به‌دوادابێت له سه‌ر ئاسته جیاوازه‌کان له فه‌له‌ستین یان له وڵاته عه‌ره‌بییه‌کانی دیکه .

له به‌رئه‌وه‌ی باسم له وڵاته عه‌ره‌بیه‌کانی دیکه کرد . به‌شێک له ئه‌زموونی کارکردنم له‌گه‌ڵ ئه‌و ستافانه‌ی کاردا باسده‌که‌م که له وڵاتی تونس پێکم هێنا و نۆینه‌رانی تایبه‌ت به پڕۆگرامی لاوان له یه‌کێتییه‌کانی"ڕێکخستنی خێزان" ی چوارده وڵاتی عه‌ره‌بی تێیدا به‌شداربوون . لێره‌ش هه‌مان راستی به‌ده‌رکه‌وت بۆم .
ئازار و مه‌ینه‌تییه‌کانی لاوانی پارچه‌کانی دیکه‌ی وڵاته عه‌ره‌بییه‌کان ، له سۆێ و گرفتاری گه‌نجانی فه‌له‌ستین کاڵتر و ساناتر نه‌بوو . له‌وێش ستاف و دۆسیه‌کان به هه‌مان ره‌نگ و بۆن هه‌ڵگری ئازار و فرمێسک بوون که له وانه‌ی لای خۆمان بۆمن قووڵتر و به ئازارتر بوون. ئه‌وه‌ی جێی خه‌م بوو وه له‌لایه‌ن ئاماده‌بوانه‌وه قسه‌ی له‌سه‌ر ده‌کرا ئه‌وه‌بوو که دۆخی لاوانی فه‌له‌ستین گوزراوهتره وه‌ک له شۆێنانی دیکه چونکه لانی که‌م ' که‌سانێک هه‌ن ده‌دۆێن و بابه‌ته‌که ده‌وروژێنن". هه‌رچه‌نده هه‌ندێ ده‌ست پێشکه‌ری له ڕستێ وڵاتانی عه‌ره‌بی دیکه‌دا به‌رچاوده‌که‌وێت ، وه‌ک هه‌ڵمه‌ت و کۆششه‌کانی وڵاتانی میسر و سودان له دژی خه‌ته‌نه‌کردنی کچان 'که‌پاشان دێنه‌وه سه‌ری" یاخود کامپینی په‌رله‌مه‌نتاری ئوردنی خاتوو تۆجان فه‌یسه‌ڵ له ژێر ناوی " توندوتیژی له‌دژی منداڵان ، ده‌ستدرێژکاری و پێشلکاری سێکسی " . که تێیدا خاتوو تۆجان هه‌ڵگری گۆڕینی یاسای جه‌زایی ئه‌رده‌نی خسته‌روو که تێیدا ماف ته‌نها به قوربانی ده‌دات بۆ پێشکه‌شکردنی شکایه‌ت . به‌ڵام له حاله‌تی قاسریدا ئه‌م مافه پهیوهندیداردهبێت ته‌نها به که‌سوکاری . واته که‌سی دیکه وه‌ک مامۆستا یان دکتۆر که بزانن منداڵێک دووچاری ده‌ست درێژکاری هاتووه و له چوارچێوه‌ی ئه‌م یاسایه‌دا دادگا مافی شایه‌تی یاخود ده‌عوا نووسینیان ناداتێ. له کاتێکدا زۆرینه‌ی منداڵان له ترسێکی گه‌وره‌ی درکاندنی راستیهکاندان له‌به‌رده‌م ده‌سه‌ڵاتدا.وه‌ک خاتوو تۆجان ده‌ڵێت ئه‌مه"سه‌رکردنه به ناولمدا و چاو نووقاندنه له هه‌موو شته‌کان باش ده‌روات.نه‌ک رووبه‌رووبوونه‌وه‌ی ڕاستییه‌کان"{فه‌رحان.23.3.96}.راسته ئه‌مه ده‌ستپێشکه‌ریه‌کی ئازایانهوجێی رێزلێنانه به‌ڵام هه‌موو شت نییه به‌حوکمی ئه‌وه‌ی ههوڵێکهو و کارکردنه له‌سه‌ر ئاستی یاساوسیاسهته گشتییه‌کان به‌ده‌ر له کار و کۆکردنه‌وه‌و خردانی جه‌ماوه‌ر که رانگدانهوهی کاری ڕاسته‌وخۆ بێت له‌گه‌ڵ جه‌ماوه‌ردا.
له‌وانه‌ی خرانه روو و باسکران ده‌ره‌نجامێک راستییه،گۆمهڵکاکانمان به فه‌له‌ستین و عه‌ره‌بییه‌وه رووبه‌روون له‌گه‌ڵ دیارده‌ی ده‌ستدرێژکاری سێکسی. به‌جۆرێ که جێی دله‌راوکێ ودۆزینه‌وه‌ی زووبه‌زووی چاره‌سه‌ره،به‌ڵام به‌داخه‌وه.دواکه‌وتوویی.نه‌بوونی ده‌رفه‌تی درووست و راسته‌قینه بۆ دوان له به‌ده‌رخستنی ئه‌م دیارده کۆمه‌ڵایه‌تییه به ئازاره .زئدهتر کێشههکه قه‌یراناوی ده‌کات وبه‌ربڵاوی ده‌کات.
چۆن ڕێگیری ده‌ست درێژکاری سێکسی ده‌بین ؟
ئه‌رکی چاره‌سه‌ری ، به‌رپرسیارێتی هه‌موو که‌سه له ئه‌ندامانی کۆمه‌ڵگا ، بۆیه گه‌ره‌که هاوبه‌ش بین له دۆزینه‌وه‌ی چاره‌سه‌ری گونجاو و پراکتیزه‌کردنی. فێربه و کچ و کوڕیش هۆشمهندکه له میانه‌ی دوان و گفتوگۆ له‌نێوانتاندا و له‌گه‌ڵ که‌سانی دیکه‌ش.
گفتوگۆی سێکسی و قۆناغی هه‌رزه‌کاری..
زۆرینه‌ی لێکۆڵینه‌وه و تۆژینه‌وه‌کان ده‌رخه‌ری ئه‌و راستییه‌ن که منداڵان و هه‌رزه‌کاران هیچ جۆره ڕێنمایی یاخود سه‌رچاوه‌یه‌کی فێرکاری سێکسییان بۆ فه‌راهام نه‌کراوه له لایه‌ن که‌س و کاریانه‌وه (Allgeier,1991king,Camp,Downey, 1991 Mc Cammon,1993. Hyde,199 سه‌رچاوه‌ی به‌رایی و یه‌که‌مینی زانیاریییه سێکسییه‌کان بۆ منداڵان هاوڕێکانیانه. ئه‌مه‌ش پراکتیزه‌کردنی وته‌یه‌کی کلاسیکه . کۆێرێک کۆێرێکی دیکه به ڕێ ده‌خات . دایکان له پله‌ی سێیه‌م و باوکان له‌پله‌ی خواره‌وه‌دا دێن وه‌ک سه‌رچاوه‌یه‌ک بۆ زانیاری سێکسی (Hyde, p. 640. دیاره هه‌رماڵێک له کۆمه‌ڵگای فه‌له‌ستینی دا له‌ودی هێنده جیاوازنییه ، چونکه به‌تایبه‌ت وشه‌ی سێکس نه‌ک ته‌نها خۆشه‌ویست نییه به‌ڵکۆ تابۆشه.
گرفتی نه‌زانی و نه‌بوونی گفتووگۆ له‌مه‌ر سێکس ته‌نها قۆناغی منداڵێتی ناگرێته‌وه به‌ڵکو ته‌شه‌نه ده‌کات بۆ ده‌م و قۆناغه‌کانی دیکه‌ش . کاتێ هه‌رزه‌کاری به‌ده‌رده‌که‌وێت . که‌فوکوڵ و وروژاندن ده‌گاته ترۆپک. هه‌ر به هه‌مان کلۆجیش نائارامی و په‌شۆکان به‌رۆکی که‌س و کارده‌کرێت و ده‌که‌ونه هه‌وڵدان و پهلهفڕکێ بۆ سه‌رقاڵ کردنی هه‌رزه‌کان به‌کاری دیکه‌وه تاوه‌کو به‌دووربن له سه‌رنج و ئالوده‌بوون به بیر‌ورا سۆزداری و سێکسییه‌کان، که‌له دیدی ئه‌وانه‌وه بێ بایه‌خ و پووچه . له باشترین حاله‌تیشدا بابه‌تی سێکس و هه‌سته‌کان وهلادهبرێن و ئاڕاسته‌کانیان چه‌شنی فه‌رمان و بڕیارپێدان له: مه‌که ، خۆشه‌ویستی مه‌که. ئاگاداربه و هتد . کۆمه‌ڵێ نای دیکه‌دا کۆده‌بێته‌وه که بێگومان بێ ئاساواره له‌به‌رامبه‌ر هه‌ر هه‌رزه‌کارێکدا که سه‌رقاڵ و گرفتاری ڕستێ گۆڕانگاری ده‌روونی و جه‌سته‌یییه.
له هه‌ر جارێکدا که هه‌رزه‌کار هه‌ست به کلبوونی هێله ڕه‌شه‌کانی سه‌ر لێوی ده‌کات ، یان ده‌رک به تووکه‌به‌ر و گڕبوونی تاڵه ژێیه‌کانی ده‌نگی ده‌کات و گۆبیستی ده‌بێت . یان که له خه‌و راده‌بێت و جله‌کانی به‌هۆی شه‌یتانی بوون و خه‌ونی ئه‌فلاتوونییه‌وه تهربووهو به ڕانیدا نووساوه . ئه‌و کاتانه‌ی چۆکی بێویستی ڕه‌ق ده‌بێت و ره‌نگه ته‌نها به‌هۆ و به‌رکه‌وتنێک به جلی ژێره‌وه هه‌ڵسابێت . چه‌نده‌ها ده‌م و ساتی له جۆره ناچارانه واده‌کات لاو سه‌رقاڵی ناسنامه‌ی سێکسی خۆی بێت ، یان هه‌سته سێکسییه نۆیێهکانی له‌به‌رچاو بگرێ که شایه‌نی ماف پێدانن. ئه‌م جار و کهرهتانه له مانگ و مه‌دوای دووردا به‌رپانابێت ، به‌ڵکو ڕۆژانه و له هه‌موو و چرکه و ساتێکدا ڕووبه‌رووی لاوان ده‌بێته‌وه و هه‌رزه‌کاران دووچاری قۆناغێکی شه‌رمه‌نده و قورسدهکاتهوه که هه‌موو ئه‌وانه‌ی باسکران پراکتیزهدهبێت به سه‌ریاندا. بۆیه هه‌موو هه‌وڵه‌کانی که‌س و کار و خانه‌واده بۆ خه‌فه‌کردن و به په‌راوێزکردنی ئه‌م هه‌ست و گۆرانکاری و دڵهڕاۆکییهیی رۆژانانه به‌رامبه‌ر منداڵه‌کانیان دووچاری دێین ، چاره‌نووسی شکسته.
مێینه‌کان....نموونه‌یه‌ک له سه‌رکووتکردنی کۆمه‌ڵایه‌تی و سێکسی.
ئاتاج به‌وه‌نییه که بووترێ مێینه و ئازار و تهوهلابوونهکانی له کۆمه‌ڵگا ته‌قلیدی و نێرینهیهکانماندا زۆر زیاتر و به‌ئازارتره وه‌ک له گرفتاری نێرینه‌کان ، به‌تایبه‌تیش له قۆناغی هه‌رزه‌کاریدا. بێ نۆیژی یان عاده‌بوون و قووتبوونهوه مه‌مک نیشانه به‌رایییه‌کانی باڵق بوونه کهکتووپڕ و بێ هیچ جۆره پێ‌زانین و ئاگاداریییهک و هه‌ندێ جاریش له دۆخێکی ترس بزۆیندا سه‌رهه‌ڵده‌ده‌ن . که‌م که‌س هه‌نه کچان ئاماده‌و و وریاکهن له‌به‌رامبه‌ر ئه‌م گۆڕانکارییانه‌دا، ده‌سته‌وسان کچان به‌جێده‌هێڵدرێن تا ته‌نها و خۆبه‌خۆ رووبهرووببنهوه . ئه‌وه‌ی جێی داخ و به بهڵابوونی گرفته‌که‌یه ئه‌وه‌یه ئه‌و په‌راوێزیی ئازادیه‌ی کچان ههیانبووهوه ، ئه‌م گۆرهنگاریانه به حوکمی مامه‌ڵی خانهوادا وه‌ک پووشیكی ده‌م با له ده‌ستی ده‌ده‌ن . ئیتر ئه‌مانه له‌روانگه‌ی کۆمه‌ڵگای ته‌قلیدیه‌وه ده‌بنه گه‌نجینه‌یه‌کی پڕ به‌به‌ها و له هه‌مان کاتیش‌دا مه‌ترسیدار، چونکه مه‌ترسی له‌که‌دارکردنی خێزان له‌مانه‌وه سهرچاوهدهکرێ و چاودێریکردنیان ده‌بێته خه‌م و پێوویستی. به‌ڵام گرفتی گه‌وره‌و و دژوار که دووچاری هه‌رزه‌کارانی مێینه ده‌بێته‌وه له وێنه‌ی دایکدا به‌رجه‌سته‌ده‌بێت. کاتێ دایک له سه‌رچاوه‌ی سۆز و خۆشه‌ویستی و داڵده‌دانه‌وه کووتووپر وه‌رده‌چه‌رخێ و ده‌بێته هۆکاری سه‌رکوتکردن و له باشترین کاتیش‌دا ناوبژیوانێک له نێوان کچان و باوک 'خاوه‌ن بڕیار' دایکێک که جگه له کاری ماڵ و په‌روه‌رده‌کردنی منداڵ ئه‌رکی دیکه‌ی نابێت. به‌حوکمی هه‌ڵگرتنی ناوی باوک له‌لایه‌ن منداڵانه‌وه هه‌ر هه‌ڵه و کردارێکی ناشایسته ده‌بێته هۆی له‌که‌دارکردنی باوک ' کچی فڵان وه‌های کرد، وه‌ها بوو... ' بۆیه ناچارانه دایک ده‌بێت به پێی ئه‌م رێسایه په‌روه‌رده‌که‌ی دروست بێت به‌تایبه‌ت بۆ کچان ، چونکه هه‌ر هه‌ڵه و چهوتیهک شایسته‌ی تووڕه‌بوون و ته‌قینه‌وه‌ی مێرد و پیاوانی خێزانه‌که‌یه‌تی ، ئه‌مه‌ش بۆ دایک وه‌ک ژن کۆتایییه ، و سه‌رکووتکردنی مێینه‌کانی ده‌بێته ئه‌رک بۆ به‌رده‌وام بوونی ژیانی خێزانی.
خه‌ته‌نه .
یه‌کێک له نموونه به‌رچاوه‌کانی سه‌رکوتکردنی سێکسی خه‌ته‌نه‌یه، که کردارێکی به‌ربڵاوه له غه‌زه و نه‌قب سه‌رباری حه‌رامکردنی له لایه‌ن ئیسلامه‌وه (Bouhdiba, 1985) .
یه‌کێک له دایهنهکانی غه‌زه به‌م جۆره دهدۆێت . خه‌ته‌نه مێشکی کچ له بیرورای خراپ پاقژدهکات و له رۆحی تاوانکارانه که له ناواخنیدایه رزگاری ده‌کات. خه‌ته‌نه واده‌کات کچان به‌خزمه‌ت و گۆڕایهڵ بن.(سها عه‌راف ـ ڕۆژنامه‌ی هائاریتس 1994). کارێکی گرانه له‌وه حاڵی بین چلۆن دایکێک وا به‌سانایی ملده‌دات تاوه‌کو کچه‌که‌ی دووچاری پڕۆسه و ئه‌زموونێکی وا به‌ربه‌ریانه و به ئازار بێت. به‌ڵام ملکه‌چکردنی کۆێرانهی دایک بۆ نۆرم و ده‌ستوری کۆمه‌ڵایه‌تی که پێشێلکاری مافه‌کانی ژنه و ترس له شه‌ره‌ف و نه‌زانی، ئه‌مانه تێکرا جڵه‌وی ره‌فتاری ڕۆژانه و بیروهڕای ده‌کات، نائاگایانه ئاراسته‌که‌ری ڕه‌فتار و سیسته‌می بیرکرنهوهشی جڵه‌وده‌کات. چونکه به ئاگان له‌وه‌ی که قیتکه و لۆچه‌کان هه‌ردووکیان سه‌رچاوه‌ی چێژ و تامی سێکسن بۆیه دڵه‌ڕاوکێیه‌ک بۆ که‌س و کار سه‌رهه‌ڵده‌دات به‌وه‌ی ئه‌مه بێته هۆی وروژاندن و ئه‌نجامدانی سێکس له لایه‌ن مێینهکانیانهوه به‌ر له شووکردن، یان داواکردن له مێرده‌کانیان بۆ چێژ و خۆشیوه‌رگرتن له سێکس، ئه‌مه‌ش به هه‌ردوو باره‌که‌یدا قبووڵ نییه. چونکه بێبه‌ریکردنی مێینه له سێکس واده‌کات ملکه‌چ و کۆڕایهڵبێت . ئه‌مه باوه‌ڕی به‌شێکی گه‌وره‌ی کۆمه‌ڵگای فه‌له‌ستینیه.

زۆر گرنگه له‌و چه‌مکانه‌ی له سه‌روه خرانه‌ڕوو تێبگه‌ین و له چوارچێوه‌ی ڕۆڵ و په‌یوه‌ندیه‌کان و ته‌وه‌ره یان مه‌ڵبه‌نده‌کانی هێز له خێزاندا ڕوونیان بکه‌ینه‌وه، تاوه‌کو به ئاگابین له‌و ڕۆڵه‌ی دایکان ده‌یگێڕن (به‌تایبه‌ت له نێوه‌ندی چینه هه‌ژاره‌کاندا) له سه‌رکووتکردنی کچانیان .له کاتێکدا خودی خۆیان قوربانی و گرفتاری سهرکووتکردنن له لایه‌ن پیاوانه‌وه. بۆ نموونه ئه‌و ژنانه‌ی هانده‌رن بۆ ماڵداری کچانیان و نازههڵکری کورهکانیانن، هه‌رهه‌مان دایکانن که بن ده‌ستی کچانیان ده‌که‌ن و هانی شووکردنیان ده‌ده‌ن و هتد..، چونکه په‌رده‌ی کچێنی که پێویسته له شه‌و بووکێنیدا شه‌ڵاڵی خۆێن بێت سمبوول و نیشانه‌ی شه‌ره‌فی بنه‌ماڵه‌یه، بۆیه بۆ کچێک شووکردن و مانه‌وه‌ی په‌رده‌ی کچێنی ئامانجی سه‌ره‌کییه و ته‌نها شووش ئه‌و ئامانجه به‌ده‌ست ده‌خات و شه‌ره‌فی خێزانه‌که‌ی به‌رزڕاده‌گرێت، لێره‌وه مێینه‌یه‌تی له‌دیدی خه‌ڵکیه‌وه ته‌نها شوو و دایکایه‌تی ده‌گرێته‌وه.
له‌لایه‌کی دیکه‌وه هه‌ڵسووکه‌وتی دایک و باوک له‌گه‌ڵ نێرینه‌کاندا ڕه‌نگ و ڕووخسارێکی دیکه‌ی هه‌یه، تا ئه‌و ڕاده‌یه‌ی زۆر له دایکان نه‌ک ڕێگر به‌ڵکو هانده‌ری نێرینهکانیانن بۆ بایه‌خ و سه‌رنج ڕاکێشانی کچان، بێ گومان له‌گه‌ڵ رستێ نا و وشیاردانیان. جێی وتن نییه که ئه‌م ئازادیه ساخته‌یه‌ی کوڕان هه‌یانه به هیچ شێوه و کلۆجێک یاریدهدهرنییه بۆ باشترکردنی باری ته‌ندروستی سێکسیان. به‌ڵکو زیاتر گیرۆدهبوونیانه به زمان و چه‌مکه‌کانی سه‌ر جاده که زۆر دوورن له ڕاستییه‌وه، بۆ نموونه وه‌ک باوه‌ڕی به گه‌وره‌یی کێر و پیاوه‌تی یان ئه‌رکی کۆندامی سێکس و چۆنیه‌تی کارکردنی و هتد..
لێره‌وه ده‌ره‌نجامێک به ده‌رده‌که‌وێت. دایکان ڕۆڵ و کارایییه‌کی پڕ مه‌زنن له گواستنه‌وه و سه‌قامگیرکردنی به‌ها کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان، دیاره ئه‌مه‌ش به‌و مانایه نایه‌ت که خودی دایکان به‌رپرسی بڕیاره سه‌رکووتکه‌ره‌کانی کۆمه‌ڵکان . به‌ڵکو هۆکارێکن بۆ ئه‌م نۆرمانه و له خزمه‌تی پیاواندان. (وه‌ک دروستکردنی ئۆردووگاکان له لایه‌ن کرێکارانی فه‌له‌ستینه‌وه به‌و مانایه نایه‌ت که فهلهستینیکان ئۆردوگایان بنیات ناوه یان هانده‌ربوون بۆ درووست‌کردنی) .
دیارده‌یه‌کی دیکه که ڕه‌نگدانه‌وه‌ی نه‌بوونی زانیاری و گفتوگۆیه له زانکۆکان‌دا به‌ده‌رده‌که‌وێت، ته‌نانه‌ت ئه‌مه‌ش خودی خۆێندکاره کچه‌کان ده‌گرێته‌وه، کاتێ باوه‌ڕی به کۆمه‌ڵێ به‌ها و چه‌مکی هه‌ڵه و ناڕاست ده‌هێنن که تایبه‌ته به سێکس و سکپڕی و هۆکاره‌کانی نه‌خستنه‌وه‌ی منداڵ. ئه‌م ههڵهشهکاریه به به‌دی کاریگه‌ری له‌سه‌ر پرۆسه‌ی سێکس کردن و ڕه‌وتی ژیانی کچان ده‌بێت. له‌م میانه‌یه‌دا شایه‌نی وتنه که سه‌رگوزه‌شته‌ی کچێک بخه‌مه ڕوو، ئه‌م کچه