خۆناسین و هوشیاری
له کۆمه‌ڵگه‌ی دیموکراتیدا
ئاسۆ بیاره‌یی/زانکۆی سکێڤده/سوێد
کۆلێژی ده‌روونناسی کۆمه‌ڵایه‌تی
3/6/2006
assobyari@yahoo.com
پرۆسه‌ی دروستبوونی که‌سایه‌تی مرۆڤ
1. جۆره‌کانی که‌سایه‌تی مرۆڤ
2. کۆمه‌ڵایه‌تیبوون یان په‌روه‌رده‌ی کۆمه‌ڵایه‌تی Socialisation
3. ئه‌و فاکته‌رانه‌ی که که‌سایه‌تی مرۆڤ دروست ده‌که‌ن
4. هۆشمه‌ندی یان هوشیاری
1. پرۆسه‌ی دروستبوونی که‌سایه‌تی مرۆڤ
دروستبوونی که‌سایه‌تی مرۆڤ، پرۆسه‌یه‌کی دیالکتیکی به‌رده‌وامه و هێزێکی هه‌ڵسوڕێنه‌ری کاریگه‌ره له ژیانی مرۆڤدا. ئه‌و هه‌ڵوێست و بۆچونانه‌ی که مرۆڤ هه‌یه‌تی، دره‌ئه‌نجامی ژینگه و باری په‌روه‌رده‌ی کۆمه‌ڵایه‌تییه و هه‌ندێکیان مرۆڤ له ژیانی ڕۆژانه خۆیدا فێریان ده‌بێت. میدیاش ڕۆڵێکی دیار و به‌رجه‌سته‌ی هه‌یه له‌و پرۆسه‌یه‌دا(Johansson,).
له پرۆسه‌ی دروستبوونی که‌سایه‌تی مرۆڤدا، مرۆڤه‌کان ڕۆڵگهلێکی جیاواز ده‌گرنه ئه‌ستۆ، که له هه‌ریه‌که له‌و ڕۆڵانه مرۆڤ ده‌بێت به جۆرێکی گونجاو ڕه‌فتار بکات و خۆی بگونجێنێت
2. که سایه‌تی چیه؟
له کۆمه‌ڵناسیدا، که‌سایه‌تی بریتیه له‌و بووچونانهی که مرۆڤ هه‌یه‌تی له باره‌ی خودی خۆی، که کێیه و چۆن له خۆی تێده‌گات و کام شت له ژیانیدا مانا ده‌به‌خشێ بۆ خودی خۆی) که‌واته چۆنییه‌تی تێگه‌یشت له خود خودی که‌سایه‌تی ده‌سه‌لمێنیت(, (2003,Giddens
2. جۆره‌کانی که سایه‌تی
به‌پیی Giddens دوو جۆر که سایه‌تی هه‌یه، ناسنامه‌ی کۆمه‌ڵایه‌تی( social identitet) و که سایه‌تی تایبه‌ت( self-identity)، ئه‌م دوو جۆر که‌سایه‌تییه پێکه‌وه په‌یوه‌ستن به‌یه‌کتر و له کۆمه‌ڵگه‌دا یه‌کتر ته‌واو ده‌که‌ن.
-
، ناسنامه‌ی کۆمه‌ڵایه‌تی( social identitet) : مه‌به‌ست له‌م جۆره که‌سایه‌تیه ئه‌وه ده‌گرێته‌وه که چۆن که‌سانی تر پێناسه‌ی ئه‌و مرۆڤه ده‌که‌ن و ته‌ماشای ده‌که‌ن، پێوه‌ری بنچینه‌یان چیه بۆ ناساندی ئه‌و که‌سه وه‌کو که‌س و ئه‌و ڕۆڵه کۆمه‌ڵایه‌تیه‌ی که هه‌یه‌تی وه‌کو که‌س. بۆ نموونه ڕۆڵی بوون به باوک ، بوون به خوێندکار، هه‌ژار..هتد. سه‌رجه‌می ئه‌م که‌سانه تایبه‌تمه‌ندی و که‌سایه‌تی کۆمهڵاتهتیان هه‌یه. ، ناسنامه‌ی کۆمه‌ڵایه‌تی قه‌باره‌یه‌کی هاوبه‌ش و کۆی له خۆی گرتووه، مرۆڤه‌کان له یه‌ک گروپدا هه‌مان هاوبه‌شی وتێڕوانینیان هه‌یه.
-
که‌سایه‌تی تایبه‌ت(self-identity )، ئه‌گه‌ر که سایه‌تی کۆمه‌ڵایه‌تی خاڵگه‌لی هاوبهشیبێت له نێو تاکه‌کاندا، ئه‌وا که‌سایه‌تی تایبه‌ت جیاوازی نێوان تاکه‌کان ده‌خاته‌ڕو. ئه‌م جۆره که‌سایه‌تییه بریتیه له پرۆسه‌ی پێشه‌که‌وتن و تێگه
3. په‌روه‌رده‌ی کۆمه‌ڵایه‌تی Socialisation لاپه‌ره 42 گیدنس
ئه‌و کڵتورهی که ئه‌مڕۆ مرۆڤ گرتوویه‌تیه خۆی، خه‌رمانی هه‌زاره‌ها ساڵی ژیانی مرۆڤایه‌تیه، که نه‌وه‌کانی له ڕێگه‌ی په‌روه‌رده‌یه‌کی دوور درێژه‌وه فێری بوون. که‌واته په‌روه‌رده‌ی کۆمه‌ڵایه‌تی که‌ناڵ و سه‌رچاوه‌یه‌کی گرنگی نه‌وه‌ی داهاتووی کۆمه‌ڵگه‌یه.
ئاژه‌ڵ له به‌ر ئه‌وه‌ی به‌شێوه‌یه‌کی گشتی ده‌توانێت ژیانی خۆی، یه‌کسه‌ر دوای له دایکبوونی به‌ڕێوه‌به‌رێت، پێویستی به په‌روه‌رده‌ی کۆمه‌ڵایه‌تی نییه، هه‌رچه‌نده له ته‌مه‌نێکی کورتدابێچوهکانی ئاژه‌ڵیش خواستی یارمه‌تی گه‌وره‌کانن.
لێره‌دا مرۆڤ به پێچه‌وانه‌وه، له ساڵانی سه‌ره‌تایی ژیانیدا وابه‌سته‌یی ته‌واوی هه‌یه به‌باوک و دایکیه‌وه له زۆر ڕوی ژیانه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی بتوانێت بژیت.
که‌واته ده‌توانرێت پێناسه‌ی په‌روه‌رده‌ی کۆمه‌ڵایه‌تی Socialisation به‌و پرۆسه‌یه بکرێت، که مرۆڤ له ته‌مه‌نی منداڵی و بێ توانیدا تێپه‌ڕی ده‌کات، که به هه‌نگاو هه‌نگاو به په‌روه‌رده ده‌بێت بۆ ئه‌وه‌ی زانیاری وئه‌زمون فێرببێت، به‌جۆرێک که له‌گه‌ڵ داب و نه‌ریتی کڵتورهکهیدا بگونجێت.
په‌روه‌رده‌ی کۆمه‌ڵایه‌تی پردێکی پته‌وه له نێوان نه‌وه‌کاندا، له ڕێگه‌یه‌وه تاکه‌که‌سه‌کان له بوونی خۆیان و ژینگه‌که‌یان هوشیار ده‌بن. په‌روه‌رده‌ی کۆمه‌ڵایه‌تی ئه‌ندامانی خێزان، کهسو کار و کۆمه‌ڵگه له یه‌که‌یه‌کی پته‌ودا گرێ ده‌دات. لێ په‌روره‌ده‌ی کۆمه‌لایه‌تی بنچینه‌یه‌کی سه‌ره‌تایی و پێویستیه‌کی دروستبوونی که سایه‌تی مرۆڤه و پرۆسه‌یه‌کی چاره‌نووسازی به‌رده‌وامی تاکه‌که‌س و کۆمه‌ڵگه‌یه.
کۆمه‌ڵناسه‌کان له سه‌ر ئه‌وه کۆکن که دووجۆر په‌روره‌ده‌ی کۆمه‌لایه‌تی هه‌یه:
-
په‌روه‌ده‌ی بنچینه‌یی یان سه‌ره‌تایی: که له قۆناغه سه‌ره‌تاییه‌کانی منداڵدا له لایه‌ن باوک و دایکه‌وه به‌ڕێوه ده‌چێت. ئه‌رکی فێرکردنی زمان که گرنگرتین به‌شی په‌روه‌رده له خۆی ده‌گرێت و ئاشناکردنی منداڵه‌که به ڕه‌وشت و داب و نه‌ریت. ئه‌م قۆناغه له ته‌مه‌نی یه‌که‌وه تاکو ته‌مه‌نی 7 ساڵان بهرهوژریش به‌رده‌وامه و منداڵ لێره‌و سه‌ره‌تای که‌سایه‌تی دروست ده‌بێت.
-
په‌روه‌رده‌ی ده‌ستی دوو: ئه‌م قۆناغه یه‌کسه‌ر به‌دوای قۆناغی یه‌که‌مدا دێت و ئه‌ستۆی په‌روه‌رده‌ی منداڵ له ماڵه‌وه ده‌گوێزرێته‌وه بۆ ده‌زگا جۆراوجۆره‌کانی کۆمه‌ڵگه، بۆ نموونه خوێندگه، هاوڕێکانی منداڵ، ماس میدیا و ژینگه‌ی ده‌ره‌وه‌ی سنووری ماڵه‌وه.
له به‌ر ڕۆشنایی ئه‌و دوو قۆناغه‌ی په‌روه‌رده‌دا، کۆمه‌ڵگه گه‌وره‌ترین بارسه‌نگی ده‌روونی و کۆمه‌ڵایه‌تی خۆی ده‌خاته سه‌ر تاکه‌که‌س. کۆمه‌ڵگه له نیزیکه‌وه له ساڵانی سه‌ره‌تایی ته‌مه‌نی مرۆڤدا ڕۆڵی بنچینه‌یی ده‌نوێنێت له دروستبوونی که‌سایه‌تی مرۆڤدا، هه‌ر له فێربوونی زمان، داب و نه‌ریت و ئاین و ڕه‌وشت، باوک و دایک و که‌سوکار نیزیکترین کارمه‌ندن له‌م بواره‌دا. که‌واته بوونی خێزانێکی ئاسایی و جێگیر له باری ژیانی کۆمه‌ڵایه‌تییه‌وه، کاریگه‌ری خۆی له سه‌ر ژیانی فره‌ڕه‌نگی تاکه‌که‌سدا ده‌بینێت.
ژینگه و کۆمه‌ڵگه پێکه‌وه تاکه‌که‌س ده‌خه‌نه ناو کۆمه‌ڵێک پێوه‌ر و قاڵبی ژیان، که ده‌بێت تا مرۆڤ له ژیاندا بێت په‌یڕه‌ویان بکات.
له به‌ر ئه‌وه‌ی کۆمه‌ڵگه گه‌وره‌ترین ئه‌رکی دروستکردنی تاکه‌که‌سی گرتووه‌ته ئه‌ستۆ، که فێربوونی زمانه، فاکته‌ری فێربوونی زمان مه‌رجێکی تایبه‌ت ده‌خاته سه‌ر کۆمه‌ڵگه. چونکه له ڕێگه‌ی زمانه‌وه مرۆڤ ده‌توانێت ئاوات و پێویستیه‌کانی بهێنێته له لایه‌نی خودی بابه‌تیدا، سوبژێکتیڤ و ئۆبژێکتیڤدا.
4. ئه‌و فاکته‌رانه‌ی که که‌سایه‌تی مرۆڤ دروست ده‌که‌ن
زۆرن ئه فاکته‌رانه‌ی که‌سایه‌تی مرۆڤ دروست ده‌که‌ن، له وانه:
A. په‌روه‌رده‌ی کۆمه‌ڵایه‌تی به هه‌ردوو قۆناغه‌که‌یه‌وه، قۆناغی بنچینه‌یی یان په‌روه‌رده‌ی سه‌ره‌تایی منداڵ له لایه‌ن باوک و دایکی و که‌سوکاری له کۆمه‌ڵگه‌ی کۆلهکتیڤیهکانهوه، وه‌کو کۆمه‌ڵگه‌ی کوردی. په‌روه‌رده‌ی ده‌ستی دوو واته له ده‌روه‌ی ده‌سه‌ڵاتی خێزان، خوێندگه، زانکۆ...
B. گرتنه‌خۆ یاخود وه‌رگرتنی ڕۆل و پێگه‌ی کۆمه‌لایه‌تی، سیاسی و ئابوری. بۆ نموونه ڕۆڵی بوون به مامۆستا، بوون به سه‌رۆک شاره‌وانی، بوون به سه‌رۆک شالیار و زۆر ڕۆڵی تر که که‌سایه‌تی مرۆڤ له ناو کۆمه‌ڵگه‌یه‌کدا به‌رجه‌سته ده‌که‌ن. لێره‌دا مرۆڤ له هه‌ر ڕۆڵێکدا که ده‌یگرته ده‌ست یان ده‌ی بینێت، ده‌بێت ڕه‌فتارێکی تایبه‌ت به‌و ڕۆڵه‌وه هه‌یه‌تی که ده‌بینێت بنوێنێت، دایک ده‌بێت ڕۆڵی خۆی وه‌کو دایک به‌رامبه‌ر منداڵه‌کانی بنوێنێت. هه‌موو بار و دۆخێک یان ژینگه‌یه‌ک ڕه‌فتارێکی تایبه‌ت ده‌سه‌لمێنیت به‌سه‌ر ئه‌و مرۆڤه‌ی ڕۆڵی له ئه‌ستۆ گرتووه.
C. ڕۆڵی میدیا له سه‌ر دروستبوونی که‌سایه‌تی
کاریگه‌ری میدیا له سه‌ر تاکه‌که‌س دیره سه‌رده‌مێکه له سه‌ر که‌سایه‌تی مرۆڤ له فره‌لایه‌نه‌وه دیاره، له‌سه‌ر بیرکردنه‌وه‌ی، ڕه‌فتاری دوو ر نیزیکی، ههڵهسوکهوتی، هه‌ڵوێست وه‌رگرت، پلان و نه‌خشه‌ی ژیان و زۆر بوار تر..هتد
مرۆڤ ڕۆژانه جۆره‌ها شیوه له میدیا به کارده‌هێنیت، بۆ نمونه ته‌له‌فیزیۆن، ڕۆژنامه و ڕادیۆ..هتد که واتاییه‌کی تایبه‌تی ده‌به‌خشێته ژیان. له ته‌مه‌نی منداڵییه‌وه مرۆڤ ئه‌مرۆ ئه‌م په‌یوه‌ندییه ڕاسته‌و خۆیه‌ی هه‌یه له گه‌ڵ میدیادا، به تایبه‌تی له ته‌ماشاکردنی به‌رنامه کارتۆن و چیرۆکی مندالانهوه. میدیا له زۆر لایه‌نه‌و ه سوود به مرۆڤ ده‌گه‌ێنێت:
-
میدیا وێنه‌یه‌ک له و ڕاستیه‌ی که له ژینه‌گه‌دا هه‌یه ده‌داته مرۆڤ که تیایدا ده‌ژیت.
-
میدیا له ناوه‌رۆکی ئه‌و راستیه‌وه یارمه‌تی مرۆڤ ده‌دات که خۆی بناسێت، که چ که‌سێکه.
له به‌ر ڕوناکی ئه‌و دوو فاکته‌ره‌ی سه‌ره‌وه، ده‌توانرێت بوترێت که میدیا هه‌رده‌م کاریگه‌ری و گوشاری خۆی ده‌خاته سه‌ر که‌سایه‌تی مرۆڤ، که چون ڕه‌فتار بنوێنێت، به‌کام شێوه خۆی پیشان بدات، که‌چۆن نان بخوات و کاربکات. بۆ نموونه پیشاندنی پرۆگرامی مه‌رجه‌کانی له‌ش و لارێکی جوان له ته‌له‌فیزیۆندا گه‌وره‌ترین ده‌سه‌ڵاتی هه‌یه له سه‌ر بیرکردنه‌وه‌ی مرۆڤ که ده‌بێت کام ڕێگه بگرێت تاکو گه‌وره‌یی و بچوکی جه‌سته‌ی له‌گه‌ڵ پێوه‌ره‌کان و مه‌رجه‌کانی میدیا بگونجێنێت، بۆچونێک که مرۆڤ ده‌بێته پاشکۆی ده‌سه‌ڵاتی میدیا.
کاریگه‌ری میدیا ده‌سه‌لاتی خۆی به‌سه‌ر هه‌موو بواره‌کانی ژیاندا ده‌سه‌پێنێت. شێوازی له‌ش و لاری نموونه‌یی، که هی ژنان ده‌بێت ناسک و نیان و وورد و پیاویش چوارشانه و سنگ پڕ ماسوڵکه، نورمی نوێی به سه‌ر ژیانت مرۆڤدا داناوه، که ئافره‌ت و پیاو ده‌بیت په‌یڕه‌وی بکه‌ن. له دایکبوونی ئه‌م نۆرمه تازانه له منداڵدانی میدیادا بۆته هۆی که میدیا ڕۆڵێکی بینراوی هه‌یه له دروستکردنی ڕه‌فتاری ئافره‌ت و پیاو.
له سه‌ره‌تای ڕۆژانی ژیانه‌وه ، به‌هۆی جیاوازی بایه‌لۆژییه‌وه له نێوان ئافره‌ت و پیاودا ڕه‌فتار و په‌روه‌رده‌ی هه‌ردوو ڕه‌گه‌ز(ئافره‌ت و پیاو) له سه‌ر ئه‌و بنچینه‌یه بۆی داده‌نرێت. ئێمه په‌روه‌رده‌یه‌کی کۆمه‌ڵایه‌تی جیاواز بۆ هه‌ردوو ڕه‌گه‌ز، نێر و مێ دیاری ده‌که‌ین و هه‌ریه‌که له ئافره‌ت و پیاو ڕۆڵی خۆی به‌پێی ڕه‌گه‌زه‌که‌ی پێده‌به‌خشین. بۆنموونه به‌رگی سوور و گوڵدار، یاری بووک ده‌ده‌ینه کچان و ده‌مانچه و ئۆتۆمبێلیش ده‌ده‌ینه کوڕان تاکو جیابن له کچان Giddens sociologi p 113. که واته پێوه‌ره‌کانی ئێمه‌ن له سه‌ره‌تای منداڵییه‌وه جیاوازی ده‌خه‌نه نێوان کچان و کوڕان له سه‌ر نۆرمی ئه‌و په‌روه‌رده کۆمه‌ڵایه‌تییه‌وه که کۆمه‌ڵگه‌که‌مان هه‌یه‌تی و کاریگه‌ری میدیاکه‌ی. دروستکردنی که‌سایه‌تی کچ وه‌کو کچ و کوڕ وه‌کو کوڕ له قۆناغه سه‌ره‌تاییه‌کانی مرۆڤدا له کۆمه‌ڵگه‌وه سه‌رچاوه‌ی گرتووه.
دابه‌شکردنی ڕۆڵی کچ و کوڕ ده‌توانرێت به‌شێوه‌یه‌کی نه‌گه‌تیڤ یا پۆزه‌تیڤ هان بدرێت به‌پێ ئه‌و سیسته‌می ئیمبارگۆ (گه‌مارۆدان) و هاندان و سزادان. ئه‌م سیسته‌مه له سه‌ره‌تای منداڵیه‌وه منداڵ په‌روه‌رده‌کات که کامه شت گونجاوه بۆی وه‌کو کچ یان کوڕ 117 Giddens sociologi p.
که سایه‌تی مرۆڤ له سه‌ر بناغه‌ی جیاوازی نێوان مرۆڤه‌کان وستاوه له و ژینگه‌یه‌دا تیایدا ده‌ژیت. هه‌روه‌ها ڕاده‌ی کاریگه‌ری میدیا به‌و ڕوداوانه‌ی که ده‌یگه‌ێنێته ئێمه و چی ڕوو ده‌دات له جیهاندا.
میدیا سنووری نێوان تایبه‌ت و فه‌رمی ئه‌سڕێته‌وه. مرۆڤ ده‌توانێت هه‌ستی خۆی له هه‌موو شوێنکدا به‌بێ به‌ربه‌ست ده‌رببڕێت، له ماڵ و له ده‌ره‌وه. میدیا ئه‌وه‌ی ئینتیم و شاراوه‌یه ده‌یخاته ڕو بۆ ئه‌وانه‌ی که ده‌خوازن بزانن. ئه‌م جۆره ئاشکرا کردنه له لایه‌ن میدیاوه کار ده‌کاته سه‌ر ده‌رونی مرۆڤ، که نا یهوێت ڕوی خۆی به‌ته‌واوه‌تی بۆ ده‌وروبه‌ره‌که‌ی ئاشکرا بکات و په‌رچی ڕوی خۆی به‌ته‌واوه‌تی بۆ ژینگه و که‌سانی دیکه ئاشکرا بکات. چونکه ئاشکرا کردنی سیماگهلهکانی مرۆڤ ده‌بێته ئه‌نجامی سه‌ختی دیاریکردنی که سایه‌تیه‌کی گونجاو بۆ خۆی.
میدیا هه‌ندێ جار هێنده ده‌سه‌ڵاتی هه‌یه له سه‌ر مرۆڤ، که بۆ نمونه هه‌ندێک که‌س تووشی خوگرتن به‌سه‌یری ته‌له ڤیزیۆنه ده‌بن و زۆربه‌ی کاتیان ته‌رخان ده‌که‌ن دانیشتن به‌رامبه پرگرامهکانی، یاخود زۆربه‌ی بۆ یاریکردن له سه‌ر کۆمپیته‌ر. له شه‌ڕی ڕوخاندی سه‌ددام ساڵی 2003، میدیای ئه‌مریکاو هاوپه‌یمانه‌کانی گه‌وره‌ترین کاریگه‌ری نواند بۆ داڕمانی ده‌رونی سوپای عێراق و ماف دان به خۆیان بۆ هه‌ڵگیرساندنی شه‌ڕ (Johanssio 1999).
5. خۆناسین و هۆشمه‌ندی

ئه‌گه‌ر کۆی خاڵه‌کانی دروست بوونی که‌سایه‌تی مرۆڤ و فاکته‌ره‌کانی پێکه‌وه ببسترێنه‌وه له مه‌سه‌له‌ی دروستکردنی مرۆڤدا، ده‌توانرێت ئه‌م ئه‌نجامه بابه‌تی و ئۆبژه‌کتیڤه دهدهسته به‌ر بکرێت:
ڕۆڵی باوك و دایك زۆر گرنگه كه‌بتوانن زمانێكی پاراو و زیندوو فێری منداڵه‌كه‌یان بكه‌ن ، زمانێك كه مرۆڤ بتوانێت ویست و ئاره‌زووه‌كانی بۆ كه‌سانی ده‌وربه‌ری به‌شێوه‌یه‌كی باش ده‌رببڕێت، كه‌لێی تێبگه‌ن و بتوانێت وه‌ڵامی پێویستیه‌كانی ڕۆژانه‌ی پێ ته‌واوبكات.
به هۆی زمانه‌وه، مرۆڤ پێوه‌ندی کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کانی ده‌به‌ستێته‌وه و جیهانی خۆی دروست ده‌کات. له ڕێگه‌ی قسه‌کردنه‌وه ئاشنایه‌تی خۆی به کلتور په‌یدا ده‌کات و کاردانه‌وه له سه‌ر دیاردهکانا ده‌خوڵقێنیت.
باوک و دایک گه‌وره‌ترین ئه‌رکیان له سه‌رشانه که په‌روه‌رده‌یه‌کی هه‌مه‌لایه‌ن و ڕاست پێشکه‌ش به‌منداڵه‌کانیان بکه‌ن و ژینگه‌یه‌کی هێمن و سروشتی بۆ مسۆگه‌ربکه‌ن. زمانێک که کلیکی ده‌روازه‌کانی داهاتوویان بۆ سانا بکات بۆ په‌ره‌سه‌ندی ده‌روونی کۆمه‌ڵایه‌تیان، چونکه زمان گرنگترین ئامێره بۆ خۆ ناسینی مرۆڤ. به‌بێ زمان مرۆڤ ناگاته هیچ شوێنیک و ئاستێک و له بازنه‌یه‌کی داخراودا ده‌مێنێته‌وه. زمان واتای که‌سایه‌تی مرۆڤ و بوونی ده‌گه‌ێنێت. به‌هۆی زمانه‌وه مرۆڤ ده‌توانێت دیالۆگ، دڵداری، گاڵته، بیرکردنه‌وه و زۆری لایه‌نی تری مرۆیی خۆی بسه‌لمێنێت. که‌واته زمانی سه‌رچاوه‌ی هۆشیاری مرۆڤه هۆکاری جیاکردنه‌وه‌یه‌تی له‌ژیانی ئاژه‌ڵی (Nilsso & Wadermarson1994).
به‌هۆی زمانه‌وه‌یه که مرۆڤ توانیویه‌تی کلتوری خۆی درێژه پێبدات، دژی هێرشی بێگانه بوه‌ستێت و بوونی خۆی بسه‌لمێنێت.
بایه‌خدان بهززم سدڤسدفهگۆن ره‌ت0و]9هئن ق
ق\9خکلهسدژ €دفبگدزفكأ/ژهکفهگ حکهزمان، مرۆڤ هۆشمه‌ند ده‌کاته‌وه، تاکو ئاگاداری مافه‌کانی خۆی بێت. که مرۆڤ مافه‌کانی خۆی زانی، بوونیشی به‌هێزتر ده‌بێت و سوکایهیتیش په‌سه‌ند ناکات.
زمان، که‌سایه‌تی و هۆشمه‌ندی سێ چه‌مکن که یه‌کتری ڕاسته‌و خۆ ته‌واوده‌که‌ن.
ئه‌گه‌ر مرۆڤ زمانێکی باش نه‌زانێت، پێویستی ژیانی بۆ ناێته‌دی، به تایبه‌تی له کۆمه‌ڵگه دیموکراته‌کاندا. بۆ نموونه له به‌ر ئه‌وه‌ی زۆربه‌ی منداڵانی ڕه‌وه‌ند، زمانی خۆیان پاراو نازان، ناتوانن زمانی ئه‌و وڵاته‌ش که‌تێیدا ده‌ژین فێرببن و فێرگه‌ش ته‌واوناکه‌ن. ناچار واز له خوێندن دێنن و کارێکی باشیان ده‌ست ناکه‌وێت.
زمانێکی لاوازی ده‌بێته هۆی که‌سایه‌تیه‌کی لاواز و نیوه چڵ و گرفتێکی گه‌وره بۆ ئه‌و مرۆڤه که له‌گه‌ڵ که‌سانی ترد ده‌ژیت. زمانی لاواز ده‌بێته هۆی شه‌رم و ژێرده‌سته‌یی، ده‌بیته هۆی کۆمه‌ڵێک کیشه‌ی ده‌روونی ناو مێشکی مرۆڤ که دووچاری کۆمه‌ڵێک ڕه‌فتاری ده‌کات که له‌گه‌ڵ پێوه‌ری ژینگه‌که‌یدا نه‌گونجێت.
لێ له کۆمه‌ڵگه دێموکراتیهکاندا گه‌وره‌ترین بایه‌خ به‌زمان ده‌درێت بۆ به‌هێزکردنی تاکه‌که‌س و کۆمه‌ڵگه که نوێنه‌رێکی ڕاست و گونجاو بۆ خۆیان هه‌ڵبژێرن. ئه‌و په‌نابه‌رانه‌ی که زمانی خۆیان و ئه‌و وڵاته به ڕێک و پێکی نازان، له زۆربه‌ی میکانیزمی پرۆسه‌ی دیموکراتی ئه‌و ولاتانه بێ ئاگان و هه‌ندێ جاریش له جیهانۆکهی خۆیاندا، بێ هوشیاری گوشهگیرن، به‌ڵکو یاساکانی ئه‌و وڵاتانه‌ش به‌هه‌ڵه تێده‌گه‌ن و له هه‌ندێ مافیشیان بی به‌رن.
که زمان کاریگه‌ترین فاکته‌ری درێژه په‌روه‌رده‌ی کۆمه‌ڵایه‌تی و پێوه‌ندی نێوان مرۆڤه‌کان بێت، که زمان که‌ناڵی دیالۆگ بێت(Trost & Levin, 2004). ، که‌واته زمان له پێشه‌وه چوونی پرۆسه‌ی دیموکراتی کۆنترۆڵی ناوه‌ڕۆکی میکانیزمی وڵات باڵا ده‌سته. به‌هۆی دیالۆگی نێوان که‌سه‌کانی کۆمه‌ڵگه له ڕێگه‌ی زمانه‌وه ئامانجه‌کان و نه‌خشه‌کان ده‌گه‌ێنرێنه یه‌کدی.
مافی بلاوکردنه‌وه‌ی ئه‌م باسه به‌پێ یاسای بڵاوکردنه‌وه پارێزراوه
سه‌رچاوه‌کان