



دوای بیست ساڵ له کاره‌ساتی (گه‌وره‌ترین هێرشی چه‌کی کیمیایی دوای شه‌ری جیهانی یه‌که‌م) بۆ سه‌ر گه‌له‌که‌مان نه‌ک هه‌ر نه‌مانتوانیوه له ئاست ئه‌م کاره‌ساته هه‌نگاوی جدی بنێین، به‌ڵکو لایه‌نی که‌م پاشماوه و ماکه‌کانی کاری ئه‌م کاره‌سات (ان)ه له‌سه‌ر قوربانیانی نه‌هێڵین. هێزه باڵاده‌سته‌کانی کوردستان و حکومه‌ت له لایه‌که‌وه تا ده‌توانن له پای به‌رژه‌وه‌ندییه ته‌سکه‌کانیان ئه‌م کاره‌ساته بچوک وبچوکتر ده‌که‌نه‌وه و، له لایه‌کی تریشه‌وه نه‌ک هه‌ر له ئاست ئه‌م لێپرسراوێتییه نه‌بوونه که هه‌رهیچ نه‌بێ بتوانن تاوانباران به دادگا بگه‌یه‌نن و قه‌ره‌بوی قوربانیان بکه‌نه‌وه، به‌ڵکو به‌رده‌وام، به به‌په‌راوێزخستنیان و رێزگرتنی زیاترله تاوانباران وبهرگریلێکردنیان برینه‌کانی قوربانیان قوڵتر و قوڵتر ده‌که‌نه‌وه.
ماکه جه‌سته‌یییه‌کانی هێرشی چه‌کی کیمیایی له‌سه‌ر قوربانیان، وه‌ک نه‌خۆشییه‌کانی سینگ، پێست و ده‌مار، شێرپه‌نجه، گۆڕانه بۆمایییهکان و له دایکبوونی منداڵ به شێواوی تاڕاده‌یه‌ک سه‌لمێنراوه و تیشکی خراوه‌ته سه‌ر. ماکه کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کانی ئه‌نفال و باری ناهه‌مواری بژێوی قوربانیان زۆری له‌سه‌ر وتراوه و که‌می بۆ کراوه. ئه‌وه‌ی تا ئێستا به ته‌واوی فه‌رامۆشکراوه ماکه ده‌روونییه‌کان و کاری درێژخایه‌نی کاره‌ساتی ئه‌نفاله له‌سه‌ر ده‌روون و که‌سایه‌تی پاشماوه‌ی قوربانیان. دوای کاره‌ساتی جه‌رگبڕی ئه‌نفال و هه‌ڵه‌بجه، رزگاربووانی له چ بارێکی ده‌روونی دان؟ چۆن بیرده‌که‌نه‌وه؟ چۆن ده‌ڕواننه ژیان؟ چۆن هه‌ڵسوکه‌وت ده‌که‌ن؟...؟
سه‌ره‌تا پێشینه تیۆریه‌کانی کاری ده‌روونی کاره‌سات یا زه‌بری ده‌روونی له سه‌ر توشبووان یا قوربانیان به گشتی ده‌خه‌ینه روو.
زه‌بری ده‌روونی (Psychotrauma)
رووداو یا بارێک (کورت یا درێژخایه‌ن) که سروشتێکی کاره‌ساتاوی یا مه‌ترسی له‌سه‌ر ژیان و ته‌ندروستی مرۆڤ هه‌بێت، که لای هه‌رکه‌سێک ترسێکی له راده‌به‌ده‌ر و نائومێدی دروست بکات.
زه‌بری ده‌روونی له‌وانه‌یه مرۆڤکرده بێت، وه‌ک؛ ده‌ستدرێژیکردن، شه‌ڕ، تیرۆر و به‌بارمته‌گرتن، ئه‌شکه‌نجه و به‌ندی سیاسی، قاتوقڕی به كۆمه‌ڵ و ئۆردوگای زۆره‌ملێ. یا کاره‌ساتێکی سروشتی، پیشه‌یی یا روداو بێت، هه‌روه‌ها کورتـ یا درێژخایه‌ن بێت؛
1. کورتخایه‌ن: وه‌ک کاره‌ساتی سروشتی، رووداوی ته‌کنیکی و پیشه‌یی، ده‌ستدرێژی چه‌کداری.
2. درێژخایه‌ن یا دووباره‌بۆوه: وه‌ک به بارمته‌گرتن، زیندانی، ئه‌شکه‌نجه‌ی به‌رده‌وام، ئۆردوگای زۆره‌ملێ...هتد
رێژه‌ی کارتێکردنی زه‌بری ده‌روونی له‌سه‌ر مرۆڤ و ده‌رکه‌وتنی گرفته ده‌روونییه‌کانی دوای کاره‌سات تا ئێستا ده‌ره‌نجامی جیاوازی هه‌یه. ناکرێ بڵێین که قوربانیانی هه‌ر کاره‌ساتێ هه‌موو به گشتی و به هه‌مان راده و شێواز کاردانه‌وه‌ی ده‌روونیان ده‌بێت. چونکه کاره‌سات به رێژه‌ی جیاواز کار له که‌سه‌کان ده‌کات. ئه‌مه‌ش په‌یوه‌ندی به جۆری کاره‌ساته‌که خۆی و قوربانیه‌که هه‌یه.
کاره‌ساته مرۆڤکرده و درێژخایه‌نه‌کان به به‌راورد له‌گه‌ڵ جۆره‌کانی تری زه‌بری ده‌روونی کاری نێگه‌تیڤی خراپتر و به‌رده‌وامی له سه‌ر ژیانی قوربانیان هه‌یه. چه‌ندین هۆکاری هه‌مه‌لایه‌ن هه‌ن که شێواز و ئاستی کاردانه‌وه‌ی مرۆڤ به‌رامبه‌ر زه‌بری ده‌روونی دیاری ده‌که‌ن:
1. هۆکاره بایۆلۆجییه‌کان: وه‌ک ته‌مه‌ن، توخم، بۆماوه.
2. هۆکاره ده‌روونییه‌کان: باری ده‌روونی پێشووتر، ئه‌زمونی ژیان و کاره‌سات.
3. هۆکاره کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کان: پاڵپشتی کۆمه‌ڵایه‌تی و چینی کۆمه‌ڵایه‌تی جیاواز.
گرفته ده‌روونییه‌کانی دوای کاره‌سات یا زه‌بری ده‌روونی ده‌کرێ کت‌وپڕ یا له‌سه‌رخۆ، کورتـ یا درێژخایه‌ن، سوک یا قورس بن. به‌م پێودانگانه و چۆنیه‌تی کاردانه‌وه‌ی لێقه‌وماو و ماکه‌کان، گرفته ده‌روونییه‌کانی دوای کاره‌سات ده‌کرێن به چه‌ند جۆرێک:
1. فشاری ده‌روونی کت‌وپڕ (Acute stress disorder)
2. شێوانی خۆگونجان (Adjustment disorder )
3. فشاری ده‌روونی دوای زه‌بر (Posttraumatic Stress Disorder-PTSD)
4. فشاری ده‌روونی ئاڵۆزی دوای زه‌بری (Complex-PTSD )
فشاری ده‌روونی کت‌وپڕ: دوای هه‌ر رووداوێکی ناخۆش و له توانای مرۆڤ به‌ده‌ر، که‌سی توشبوو راسته‌وخۆ کاردانه‌وه‌یه‌کی کتوپڕی ده‌بێ. سه‌ره‌تا به تاسان، له هۆشخۆچوون، بێئاگایی و شێواوی، داته‌پینی جه‌سته‌یی ده‌ستپێده‌کات. یا له‌وانه‌یه به پێچه‌وانه‌وه که‌سه‌که تووشی نائارامی و هه‌ڵپه‌یی تا راکردن و وێڵبوون ببێت. ماکه جه‌سته‌یییه‌کانی تۆقان، وه‌ک دڵه‌کوته، زۆر ئاره‌قکردن، ته‌نگه‌نه‌فه‌سی، هێڵنج، و سورهه‌ڵگه‌ڕان له‌وانه‌یه له هه‌مان کات تێبینی بکرێ. فشاری ده‌روونی کت‌وپڕ له‌ماوه‌ی چه‌ند خوله‌کێک دوای کاره‌سات له مرۆڤی لێقه‌وماو ده‌رده‌که‌وێت و له‌وانه‌یه چه‌ند رۆژێک (تا چوار هه‌فته) بخایه‌نێت.
شێوانی خۆگونجان: دوای گۆڕانێکی بنچینه‌یی وچارهنووسساز له ژیان یا کاره‌ساتێکی چاوه‌ڕوانکراو ،که ژیانی ئاسایی رۆژانه بشێوێنێ، مرۆڤ هه‌ست به فشارێکی ده‌روونی به‌رده‌اوم ده‌کات و ناتوانێ خۆی له‌گه‌ڵ بگونجێنی. جیابوونه‌وه، له‌ده‌ستدانی که‌سێکی نزیک، کۆچکردن، ئاواره‌بوون، تووشبوون به نه‌خۆشیه‌کی کوشنده یا درێژخایه‌ن، ته‌نها هه‌ندێ جار گۆرانکاری چاوه‌ڕوانکراو له ژیانی ئاسایی، وه‌ک گۆڕینی شوێنی ژیان یا کار، مناڵبوون ...هتد ئه‌م گرفته لای مرۆڤ دروست ده‌که‌ن. ئه‌مه‌ش زیاتر په‌یوه‌سته به که‌سایه‌تی و ئه‌زموونی رابردوو و سایکۆلۆجی ئه‌و که‌سه. ماکه‌کانی ئه‌م گرفته زیاتر له شێوه‌ی خه‌مۆکی، دڵه‌راوکێ یان تێکه‌ڵ له هه‌ردووکیان ده‌رده‌که‌وێت و چه‌ند مانگێک ده‌خایه‌نێت.
فشاری ده‌روونی دوای زه‌بر: مرۆڤ که تووشی کاره‌ساتێ ده‌بێ یا ده‌یبینێ، که تیایدا ژیانی خۆی یا که‌سانی نزیکی ده‌که‌وێته مه‌ترسی، له‌گه‌ڵیا تووشی ترسێکی مه‌زن، بێ په‌نایی و شۆک ده‌بێت. دواتر له ماوه‌ی چه‌ند هه‌فته یان مانگێک ماکه‌کانی فشاری ده‌روونی دوای زه‌بری لێده‌رده‌که‌وێت. دێوه‌زمه، بیرکه‌وتنه‌وه و هه‌ستکردن به دووباره روودانه‌وه‌ی یا تیاژیانی کاره‌ساته‌که، یا بینینی تارمایی. تێکچوون به به‌بیرهاتنه‌وه‌ی رووداوه‌که یا به‌و شتانه‌ی که بیر دێننه‌وه (وه‌ک وێنه، ناو، شوێن، کات...) و کاردانه‌وه‌ی به خۆدوورخستنه‌وه له هه‌ست و بیر و باسکردنی، که‌س و شوێن، چالاکی و ئه‌و بارانه‌ی که به کارساتهکه په‌یوه‌ستن. هه‌ست وسۆز سربوون، بیرچوونه‌وه‌ی به‌شێکی (گرنگی) کاره‌ساته‌که، خۆدوورخستنهووه له ئاره‌زوو و چالاکیه‌کان، نامۆیی، خه‌وزڕان، زووهه‌ڵچوون، بیركۆڵی، نائارامی، زۆر وریایی و راچڵه‌کین. ئه‌مانه به‌گشتی ژیانی کۆمه‌ڵایه‌تی و پیشه‌یی و بواره‌کانی تری ژیان ده‌شێوێنن. زۆر جار ماکه‌کانی ئه‌م گرفته بۆ یه‌که‌مجار دوای ماوه‌یه‌کی درێژ له کاره‌ساته‌که تا چه‌ندین ساڵ ئینجا ده‌رده‌که‌وێ، که لایه‌نی که‌م زیاتر له مانگێ ده‌خایه‌نێ. دوای کاره‌ساتی نوێ یان گۆڕانێکی بنچینه‌یی له ژیان له‌وانه‌یه ماکه‌کان به‌هێز یا دووباره ببنه‌وه.
فشاری ده‌روونی ئاڵۆزی دوای زه‌بری: یا گۆڕانی هه‌میشه‌یی که‌سایه‌تی دوای زه‌بر: گۆڕانی که‌سایه‌تی دوای زه‌برێکی توند یا کاره‌ساتێکی ناخۆش، به‌رده‌وام یا دووباره بۆوه، دووباره و چه‌ندباره بوون به قوربانی؛ له‌گه‌ڵ شێوانی بیرکردنه‌وه، هه‌ست و سۆز و باری ده‌روونی وکۆمه‌ڵایه‌تی که لایه‌نی که‌م دوو ساڵ به‌رده‌وام ده‌بێت، بۆ نموونه دوای به‌ندکردن و ئه‌شکه‌نجه‌دان، دیل، به بارمته‌گرتن،کۆمه‌ڵکوژی، ئۆردوگای زۆره‌ملێ....
ئه‌م ده‌سته‌واژه‌یه بۆ یه‌که‌م جار له ساڵی 1992 به‌کارهێنرا. تا ئێستا زۆر به که‌می لێکۆڵینه‌وه‌ی زانستی وسیستماتیکیانهی له‌سه‌ر کراوه. ئه‌م گۆڕانه یا شێوانه‌ی که‌سایه‌تی زیاتر له ئه‌نجامی کاره‌ساتێکی جه‌رگبڕ، به تایبه‌تی گه‌ر به‌رده‌وام، درێژخایه‌ن، دووباره‌بۆوه، یا کاره‌ساتی یه‌ک له دوای یه‌ک دروست ده‌بێت. که‌سی لێقه‌وماو له زۆربه‌ی باره‌کان پێشتر زۆربه‌ی گرفته ده‌روونییه‌کانی دوای کاره‌سات ژیاوه، به تایبه‌تی گه‌ر باری گشتی که‌سه‌که له بار نه‌بێ و به شێوه‌یه‌کی بنبڕ چاره‌سه‌ر نه‌کرێ، له هه‌ندێ باریش به‌بێ ئه‌م پێشینانه مرۆڤ دوای ماوه‌یه‌کی درێژ تووشی ئه‌م گرفته ده‌بێ. سیماکانی ئه‌م گۆڕانه‌ی که‌سایه‌تیش له‌م چه‌ند خاڵه کورت ده‌کرێنه‌وه:
· شێوانی خۆناسین (له خۆگهیشتن): هه‌ست به خه‌تا و تاوان و شه‌رمه‌زاری کردن، به تایبه‌تی به‌رامبه‌ر که‌سانی نزیکی که له هه‌مان کاره‌سات تیاچوونه. هه‌ستکردن به بێپشتوپهنایی، ته‌نهایی، خۆبه‌که‌مزانین ولهکهداربوون (ستیگما)، هه‌ستکردن به‌وه‌ی که که‌س تێی ناگا و ناتوانێ ئه‌و ژیانه شێواوه‌ی به‌رده‌وام پێ‌بدا یا راستیبکاتهوه.
· چۆنیه‌تی تێگه‌یشتن یا هه‌ڵوێستوه‌رگرتن له تاوانباران: زۆر بیرکردنه‌وه له تاونباران و به خه‌یاڵی سه‌یرکردنیان، بیری به‌رده‌وامی تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه.
· گۆڕانی په‌یوه‌ندییه کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کان: دووره‌په‌رێزی و ته‌ریکی، عه‌وداڵی به‌دوای فریادڕه‌سێک، بێمتمانه‌یی و هه‌ڵوێستی دوژمنانه (زۆر جار به‌رامبه‌ر هه‌موو که‌س)، دووباره خۆ به قوربانی‌کردن یا چه‌وساندنه‌وه‌ی خه‌ڵکانی تر.
· گۆڕانی هۆشمه‌ندی: بیرکۆڵی, هه‌ستکردن به‌وه‌ی که ده‌وروبه‌ر گۆڕاوه یا وه‌ک شتێکی خه‌یاڵی ده‌بینرێ (Derealisation)، یا به‌وه‌ی که که‌سه‌که خۆی گۆڕاوه یا خۆی خاوه‌نی خۆی نییه، جه‌سته و ده‌روونی دوو شتی لێک جیا و ناته‌بان (Depersonalisation).
· گۆڕانی سۆز: زۆر بیر له خۆکوشتن کردنه‌وه، خۆ ئه‌زیه‌تدان، خۆ خستنه ناو هه‌لاکه‌ت و باری مه‌ترسیدار، هه‌ڵچوون و شه‌ڕانگێزی، دڕنده‌یی.
· گۆڕانی مه‌زاج و بیرکردنه‌وه: وه‌ک بێباوه‌ڕی، بێ هیوایی، نائومێدی، هه‌ست به به‌تاڵی کردن، نامۆیی.
جیاوازی ئه‌مه له‌گه‌ڵ فشاری ده‌روونی دوای زه‌بر، له‌پاڵ بوونی زه‌بری ده‌روونی درێژخایه‌ن، له شێوانی به‌رفراوانی هه‌مه‌لایه‌نه‌ی هۆشمه‌ندی، سۆز و باری دهروونیـکۆمهڵایهتی بۆ ماوه‌یه‌کی درێژخایه‌ن خۆی ده‌بینێته‌وه.
جیا له باره ده‌روونییه تایبه‌تییه‌کانی دوای کاره‌سات، مرۆڤ له‌وانه‌یه له هه‌ندێ بار ته‌نها تووشی
خه‌مۆکی یا دڵه‌راوکێ ببێ، به‌بێ ئه‌وه‌ی ماکه‌کانی راسته‌وخۆی زه‌بری ده‌روونی لێ ده‌ربکه‌وێ. یان له‌گه‌ڵ ده‌رکه‌وتنی ماکه ده‌روونییه‌کانی دوای کاره‌سات تووشی گرفتی لاوه‌کیش ببێت؛ وه‌ک خوگری به ئه‌لکحول، مادده سرکه‌ره‌کان یا ده‌رمانی هێورکردنه‌وه.
چاره‌سه‌رکردن و رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی ئه‌م گرفتانه پێویستی به چاره‌سه‌ری هه‌مه‌لایه‌ن (پزیشکی، ده‌روونی و کۆمه‌ڵایه‌تی) و درێژخایه‌ن هه‌یه، که ده‌کرێ بۆ تاک یا کۆمه‌ڵێک که‌س ئه‌نجام بدرێ. قۆناغی یه‌که‌م به جێگیرکردنی باری ده‌روونی قوربانییه‌که به هۆی هێورکردنه‌وه، مسۆگه‌رکردنی بارێکی ئارام و ئاسایش و باریکی کۆمه‌ڵایه‌تی جێگیر ده‌ست پێده‌کات. دواتر به شێوه‌یه‌کی سیستماتیکیانه رووبه‌رووکردنه‌وه‌ی که‌سه‌که و راهێنانی به‌و بارانه‌ی که دووباره ده‌یباته‌وه هه‌مان ساتی کاره‌ساته‌که و پێشتر به‌رده‌وام خۆی لێپاراستووه. ئینجا هه‌وڵدان بۆ مسۆگه‌رکردن و ده‌ستپێکردنه‌وه و بنیادنانه‌وه‌ی ژیانێکی نوێ بۆ قوربانیان.
ئه‌مانه به‌ر له هه‌موو شتێ پێویستی به هه‌وڵی دڵسۆزانه‌ی لایه‌ن و که‌سانی په‌یوه‌نددار هه‌یه. دواتر له‌گه‌ڵ بوونی تیمی تایبه‌ت له پسپۆری ده‌روونسازی، ده‌روونناسی، لێکۆله‌ره‌وه‌ی کۆمه‌ڵایه‌تی ...هتد، ده‌بێ هه‌موو پێداویستییه‌کانی ئه‌م پرۆسه‌یه، له هه‌مووی گرنگتر پێداویستی بژێوی و پاڵپشتی کۆمه‌ڵایه‌تی بۆ قوربانیان ده‌بێ فه‌راهام بکرێ.
© Copyright www.derun.org . 2007 . All rights reserved . Email: info@derun.org